ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەكەكە هەڵوێستی لەسەر گرێبەستی نەوتی نێوان هەسەدە و ئەمریكا ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوسەرۆكی كەجەكە، باڵی سیاسی پەكەكە هەڵوێستی حزبەكە لەسەر گرێبەستی نەوتی نێوان ڕۆژئاوای كوردستان و ئەمریكا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت: “هەر سەروەتێك لەسەر زەوی و ژێر زەوی خاكی سوریا هەیە، هی گشت گەلانی سوریایە”.

جەمیل بایك، هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی (ستێرك تیڤی) ڕایگەیاند، ئێمەش هەندێك لە بابەتەكان لە ڕاگەیاندنەوەكانەوە گوێمان لێدەبێت. لە بنەڕەتدا ئەمانە چیە و چۆنە ئێمە نازانین. دەوترێت لەگەڵ وێستگەیەكی نەوت ڕێككەوتن واژۆ كراوە. تەنانەت سوریاش لێدوانیدا و وتی ئێمە قبوڵمان نیە. وتی، ئەمە نایەكسانیە، نەوتمان دەدزرێت.

ڕاشیگەیاندووە، هێندەی ئێمە دەزانین سوریا لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە تەنها ڕێكخراوە نێودەوڵەتیەكان قبوڵ دەكات، واتە وەكو دەسەڵات و دەوڵەت. هەر سەروەتێك لەسەر زەوی و ژێر زەوی خاكی سوریا هەیە، هی گشت گەلانی سوریایە، تەنها هی هەندێك كەس نیە. ناكرێت هەندێك كەس بێن و ئەم سەروەتە بكەن بە هی خۆیان. ئێمە پێشتریش وتبوومان، ئێستاش دەیڵێینەوە.

دەشڵێت: “تەنانەت خۆبەڕێوەبەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریاش هەمان شتی وتبوو. دەیانوت، ئەم نەوتە و هەموو سەروەتی سەرزەوی و ژێرزەوییەی سوریا، هی هەموو گەلانی سوریایە. لە هەمووشی ڕاستتر هەر ئەمەیە”.

جەختیشی كردۆتەوە، ئەم پەیمانانە، كە لەگەڵ وێستگەكانی نەوت واژۆ كراون، تا چەند لەم چوارچێوەیەدایە ئێمە نازانین، بەڵام دەبێت بەم شێوەیە بێت. واتە ئەمڕۆ، كە لە سوریا هەندێك كێشەی ئابوری هەیە، لەسەر باكوری سوریاش ئەگەر ئەم كێشانە لەبەرچاو بگیرێن و لەم چوارچێوەیەدا ڕێككەوتن واژۆ بكرێن، ئێمە شتێك ناڵێین، بەڵام ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت، دەبێت مرۆڤ هەڵوێستەی لەسەر بكات.

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فراكسیۆنی پارتی؛ بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.

ڕاگەیەنراوى فراكسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی یٔەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو یٔەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.
لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆك بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی یٔەو ڕێیە دەبین كە یٔەو بۆ گەلەكەی هەڵیبژاردووە، كۆڵنەدان و وەفای یٔەو بۆ گەلەكەی دەنگی یٔازادیخوازانی كوردی بە گوێی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی كوردستان، گەیاند.
یٔێمە وەك فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەردەم شانازی بەو دەستكەوتە مەزنەی گەلەكەمان دەكەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەكەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەكەین.
سڵاو بۆ هەموو یٔەو كەسانەی بەشداربوون لە سەركەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی كاروانی رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان.
فراكسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان