سپێناخ و گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی



پسپۆڕێکی بواری زانستی خۆراک، سوودە تەندرووستییە گرنگەکانی سپیناخ دەخاتەڕوو.

 

دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک، لە چەند خاڵێکدا سوودە تەندروستییەکانی سپێناخی خستووەتە ڕوو، کە ئاماژەن بۆ بەرزی بەهای خۆراکی ئەم خۆراکە لە ژیانی رۆژانە و ژەمەکانماندا.

 

-سپێناخ بەهەند وەربگرن بۆ؛

خۆپاراستن لە شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی کۆئەندامی هەرس و پێست چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسانەکان بەهێزەکان وەک فلافیندۆیدەکان و کلۆرۆفیل .

 

یارمەتی بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری جەستە بە گشتی و خۆپاراستن لە هەوکردن و پەتا بە هۆی، بوونی بڕێکی باش لە ڤیتامینەکانی ( K , E , C , A ) .

 

کۆنتڕۆڵ کردنی فشاری خوێن، سپێناخ یارمەتی ڕێکخستنی ئاستی فشاری خوێن ئەدات بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە کانزای پۆتاسێوم کە هاوسەنگی ئاستی سودێوم لە خوێن دا دەپارێزێت، هەروها سپێناخ ڕێگری دەکات لە تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان .

 

پاراستنی سووڕی خوێن لە جەستەدا: یارمەتی بەهێزکردنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن و دابەزینی ئاستی کولیستڕۆڵی خراپ ئەدات .

 

باشتر هەرس کردنی خۆراک بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ماددە ڕیشاڵەکان و شلەمەنی پێویست بۆ پاراستنی کۆئەندامی هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان و ڕێگری کردن لە قەبزی .

 

پاراستنی تەندروستی ئێسقان و ڕێگری کردن لە فشەڵ بوونی ئێسک و کەمکردنەوەی ڕێژەی شکاوی چونکە سپێناخ دەوڵەمەندە بە کالسێوم و گۆگرد و ڤیتامین ( K ) .

 

خۆپاراستنن لە کەمخوێنی و کەمی ئاسن و چارەسەرکردنی چونکە دەوڵەمەندە بە ئاسن و فۆلیک ئەسید ، هەروەها ڤیتامین ( C ) کە زۆر گرنگە بۆ هەڵمژینی ماددەی ئاسن .

 

یارمەتی دابەزینی کێش ئەدات و بژاردەیەکی باشە لە کاتی ڕێجیم دا .

 

پاراستنی تەندروستی پێست و مووەکانی قژ و زوو ساڕێژ بوونی برین و کەمکردنەوەی زیبکە .

 

پاراستنی تەندروستی چاو و ڕێگریکردن لە ئاوی سپی .

 

 

سوپاسی خوای دەوێت شەڕی پارتی و یەکێتی لە یەکتر کوشتنەوە گۆڕاوە بۆ شەڕە بۆکسی پەرلەمان
پێشت سوپاسی خوای دەوێت شەڕی پارتی و یەکێتی لە یەکتر کوشتنەوە گۆڕاوە بۆ شەڕە بۆکسی پەرلەمان
سلێمانی؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا
دواتر سلێمانی؛ تۆمەتبارێك دەستگیركرا
ەیوەندیدار