ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

پەڕلەمان داوای دابەشكردنی مووچە دەكات
بڕیارێك بۆ نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكان دەردەچێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەدواداچوون بۆ نرخ لەنەخۆشخانە ئەهلییەكان دەكات و داواش دەكات ئەنجوومەنی وەزیران لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش بكات بەتایبەت مووچەی وەزارەتی تەندروستی.

پەڕلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەمە 9ی ئابی 2020 بەمەبەستی تاووتوێكردنی دۆخی تەندروستی لیژنەی كاروباری تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر لە پەڕلەمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی د.سەباح زێباری، سەرۆكی لیژنە و ئامادەبوونی بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنەكە كۆبووەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لە سەر چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بەكاری لیژنەكە كرا و كۆمەڵێك بڕیاردران، لەوانە بڕیاردرا بەدواداچوون بكرێت بۆ نرخی نەخۆشخانە ئەھلییەكان و نرخەكان كەم بكرێنەوە و یەك بخرێن.

هەر لە كۆبونەوەكەدا بڕیار درا بەدواچوون بۆ پرسی كەمیی ئۆكسجین لەھەولێر و دھۆك و چۆنیەتیی چارەسەركردنی بكرێت و داواش لەوەزارەتی تەندروستی بكرێت تاقیگەیەكی دیاریكردنی كۆرۆنا بۆ قەزای زاخۆ دیاری بكرێت، هەەروەها بڕیاردرا بەدواداچوون بكرێت بۆ ئەو ھەواڵانەی باس لەبەبازرگانی بوونی پشكنینی كۆرۆنا دەكەن، بەنوسراوێكیش داوا لەكۆمپانیا و دامەزراوە خێرخوازییەكان بكرێت لەھاوكاریكردنی كەرتی تەندروستی بەردەوام بن تائەم دۆخە تێدەپەڕێت.

لەكۆتاییدا جەخت لەوە كرایەوە، كە پێویستە ئەنجوومەنی وەزیران لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش بكات بەتایبەت مووچەی وەزارەتی تەندروستی، چونكە تەندروستی شەو و ڕۆژیان خستۆتەسەر یەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئابوری

عیراق، حكومەت 8 ترلیۆن دینار لە بانكی ناوەندی قەرز دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، حكومەتی عیراق 8 ترلیۆن دینار قەرز لە بانكی ناوەندی دەكات.

ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لەسەر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان، بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”حكومەت بڕی 8 ترلیۆن دیناری بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، لە بانكی ناوەندی قەرزكردووە”.

بە وتەی سەفار”ڕازیبوونی پەرلەمان لەسەر قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی، كاریگەریی هەبوو لەڕووی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان لەم مانگەدا، ئەم قەرزەش تەنیا بەشی سێ‌ مانگی دابەشكردنی مووچە دەكات”.

ئابوری عیراق كە بەشێوەیەكی سەرەكی پشت بەداهاتی نەوتی دەبەستێت، بەپێی ئاماری كۆتایی وەزارەتی نەوت، كۆی داهاتی نەوتى هەناردەكراو لە مانگی ئابی ڕابردوودا گەیشتۆتە (3) ملیار و (492) ملیۆن و (164) هەزار دۆلار ، ئەمەش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كە نرخی بەرمیلێك نەوت لە سەرو 60 دۆلارەوە بوو، بۆ نیو هێندە كەمی كردووە، بۆیە حكومەت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی دارایی و دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی و دەرەكی دەبات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق، ئاماری كۆتایی هەناردە و داهاتی نەوتى مانگی ڕابردوو ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق، بڕی هەناردە و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تەمموزی ڕابردوو رادەگەیەنێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئاماری  كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ).

ئەمڕۆ پێنج شەممە، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”لە مانگی بابی رابردوودا، لە كێڵگە نەوتییەكانی باشووری عیراق، بڕی (77) ملیۆن و (505) هەزار (136) بەرمیل نەوت هەنارەكراوە، لە كیڵگە نەوتییەكانی كەركوكیش بەرەو بەندەری جەیهان، (2) ملیۆن و (989) هەزار و (400) بەرمیل نەوت هەناردە كراوە”.

بە وتەی عاسم جیهاد”كۆی گشتی هەناردەی نەوت لە مانگی ئابی ڕابردوو گەیشتووەتە (80) ملیۆن و (492) هەزار (536) بەرمیل”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە”تێكڕای نرخی بەرمیلێكی فرۆشراو بە (43.384) دۆلار بووە، كۆی داهاتی نەوتە هەناردەكراوەكەش (3) ملیار و (492) ملیۆن و (164) هەزار دۆلار بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لێبڕینی موچە كەمدەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووری گەنجینەكانی راسپاردووە لیستی موچە بۆ مانگی نیسان ئامادە بكەن.

بەپێی نوسراوەكە كە لە میدیاكاندا بڵاوكراوەتەوە، وەزارەتی دارایی داوای كردووە لێبڕینی موچە لە 21%وە بكەن بە 18%.

بەهۆی دواكەوتنی موچەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە سەرلەبەیانی پزیشكانی سنوری سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین و گەرمیان مانیان گرت و ناوەندە تەندروستییەكانیان چۆڵكردووە.

لەبەیانی ئەمڕۆوە ناوەندە تەندروستی و نەخۆشخانەكان لەلایەن پزیشكەكانەوە كە ژمارەیان 500 پزیشكە چۆڵكراوە و پێشوازی لە نەخۆشەكان ناكەن.

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێت مانگانە و 30 رۆژ جارێك موچە دابەشبكات، سەرباری لێبڕینەكەشی و لە ماوەی ئەمساڵدا تەنها موچەی مانگەكانی 1 و 2 و 3 دراوە و ئێستا چاوەڕوانی موچەی مانگی 4 دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان