ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

شەهێن جەمال: دەرهێنەرمان هەیە گەر نەبیتە هاوڕێی سەرمێزی، ڕۆڵت پێنادات

خێزان

خانمە ئەکتەر شەهێن جەمال ڕایدەگەیەنێت کە هەندێک لەدەرهێنەرەکان داوای پەیوەندی تایبەتیان لێکردووە و ئەمیش رەتی کردۆتەوە، هەر بۆیە کاریان نەداوەتێ.

شەهێن جەمال دەڵێت”من بۆیە زۆر دەرهێنەر کارم پێناکات، چونکە دەرهێنەر هەیە گەر نەبیتە هاوڕێی و لەپاش کارکردن بۆ پشوودان لەسەر مێز لەگەڵیدا دانەنیشیت ڕۆڵی سەرەکیت ناداتێ”

شەهێن جەمال”دەرهێنەرەکان زۆر شتیان داوا لێکردووم و قبوڵم نەکردووە، تەنانەت داوای پەیوەندی تایبەتیان لێکردووم  و قبوڵم نەکردووە، منیش ئەو کارەم ناوێت”

ریکلام

هەواڵەکان

ڤیان سلێمانی، شاجوانی عێراق ژیانی هاوسەرگیری پێکهێنا

خێزان

ڤیان سلێمانی، شاجوانی عێراق ڕایگەیاند کە ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوە.

ڤیان سلێمانی لەگەڵ کوڕە بزنسمانێکی عێراقی بەونای عەلی تەمیمی چۆتە ژیانی هاوسەرگیریەوە.

ڤیان سلێمانی لە ساڵی ٢٠١٧ وەک شاجوانی عێراق هەڵبژێردرا، بەڵام دواتر بەهۆی ئەوەی پێشتر هاوسەرگیری کردبوو جابوبویەوە، نازناوەکەی لێوەرگیرایەوە، ئەمڕۆش دووبارە ژیانی هاوسەرگیری پێک هێناوەتەوە
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

شاباز زەمانی پەیام بۆ ئەو کەسانە دەنێرێت کە لە کۆمێنت جوێن دەدەن

خێزان

هونەرمەند شاباز زەمانی لە ڕونکردنەوەیەکدا باس لەو کەسانە دەکات کە بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕەخنە دەگرن و ئاماژە بەوە دەکات کە شێوازی ڕه‌فتاریان شێوازی ڕەفتاری دایك و باوكیانە.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

 

ئه‌م ڕوونكردنه‌وه‌ بۆ ئه‌وكۆمه‌ڵه‌و چینه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌ كه‌ هه‌میشه‌ بۆ هه‌موو بابه‌تێك جوێن ئه‌ده‌ن و تا ئه‌م ساته‌ش ڕه‌خنه‌ به‌ هه‌جوو تێگه‌ شتوون:

ئاستی ڕۆشنبیری تاك ئه‌وه‌نده‌ لاوازه‌ له‌م كۆمه‌ڵگەیه‌ی ئێمه‌دا كه‌ به‌ڕاده‌یه‌ك كاری كردۆته‌ سه‌ر كه‌سانی ئاستبه‌رزو تێگه‌شتوو و وه‌ نه‌توانن هیچ بۆچوون و لێدوانێك بده‌ن، چونكه‌ به‌ بێ سوودی ئه‌بینن بۆیه‌ من له‌ ڕێی خۆمه‌وه‌ پێم باشه‌ چه‌ند خاڵێك بخه‌مه‌ به‌ردەم ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌.

١-هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جۆره‌ له‌ ڕه‌فتارو هه‌لسوو كه‌وتت ته‌ نها و ته‌نها زه‌ره‌ری بۆ خۆت نیه‌.
٢-هه‌ موو تاكێك ئازاده‌ له‌وه‌ی چۆن ئه‌ژێت به‌ مه‌رجئ ئازادی به‌رامبه‌ر پێشل نه‌ كه‌یت
٣-شێوازی ڕه‌فتارت شێوازی ڕه‌ فتاری دایكو باوكته‌
٤-ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ تۆ به‌و وشه‌یه‌ت كه‌سێك ته‌مێ ئه‌ كه‌یت و داخی دڵت ی پێ ئه‌ڕێژی ئه‌ وه‌ بزانه‌ كه‌ به‌رامبه‌رتت هیچ كات ڕای تۆ بۆگرنگ نیه‌
٥-زۆربه‌تان له‌ پرۆفایله‌كانتان ناوی خوداو ئایه‌ته‌كانتان داناوه‌ به‌ڵام ناوده‌متان پڕه‌ له‌ بێ ڕه‌ وشتی كه‌ ئه‌م دوانه‌ یه‌ك ناگرنه‌وه‌
٦-ئه‌گه‌ر پێت وایه‌ من خاوه‌نی دڵی به‌ردینم ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ پیش تۆ ئازاره‌كان به‌ من ئه‌گات له‌ ڕووی په‌رچه‌ كرداره‌وه‌
بۆیه‌ تكاتان لێكه‌م هیچكه‌ له‌سه‌ر ئه‌م باباته‌ با نه‌ دوێن و كه‌ مێك به‌ ئه‌ فكاره‌كانتانا بچنه‌وه‌ دڵنیابن تا نه‌توانین شیوازی بیركردنه‌وه‌مان دروست نه‌ بێت له‌ هیچ بوارێكی ژیان سه‌ر كه‌وه‌توو نابیت، تكایه‌ تكایه‌ واز بێنن له‌ جوێ نو بێ ڕه‌وشتی با هیچكه‌ بێرێزی به‌یه‌كتر نه‌كه‌ین با هیچكه‌ كه‌سانی نوخبه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان بیده‌ نگ و كپ نه‌ كه‌ین.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

زینە گەردی: کچان ڕقیان لێمە چونکە غیرەم لێدەکەن، ناحەقیشیان ناگرم

خێزان

خانمە مەیکەپ ئاڕتست زینە گەردی ڕایدەگەیەنێت کە زیاتر کچان ڕقیان لەوە نەک کوڕان چونکە غیرەی لێدەکەن.

زینە ئاراس دەڵێت”ئەوەندەی تێبینیم کردووە کچان ڕقیان لە منە، ئەمەش ئاساییە چونکە لەنێو کچاندا غیرە هەیە”

زینە ئاراس دەڵێت”ناحەقیشیان ناگرم، چونکە من گەر بۆخۆشم بومایە غیرەم لەخۆم دەکرد”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان