ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

میترۆ، لەسەر هێرشكردنەسەر ڕۆژنامەنووسێك هاتە دەنگ

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی 8ی ئاب ڕۆژنامەنوس دانا مەنمی، لەلایەن ژمارەیەك كەسەوە لە شاری سلێمانی هێرشی كراوەتەسەری، و ئێمەش داوای لێكۆڵینەوە لەو هێرشە و دۆزینەوەی هێرشبەران و ڕادەستكردنیان بە دادگا دەكەین.

سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لەمافی ڕۆژنامەنوسان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كاتژمێر 10:25 خولەكی بەیانی ڕۆژی شەممە 8ی ئاب، لەپشت نەخۆشخانەی فاروق نزیك شەقامی 60 مەتری شاری سلێمانی ڕۆژنامەنوس دانا مەنمی، لەلایەن چەند كەسێكەوە پەلامار دراوە، پاشان لە نەخۆشخانەی شۆڕش چارەسەری بۆ كراوە.

ئاشكراشیدەكات، سەنتەری میترۆ وێڕای ئیدانەكردنی ئەو هێرشە داوای لێكۆڵینەوەی ڕاستەقینە دەكات لەو هێرشە و دۆزینەوەی هێرشبەران و ڕادەستكردنیان بە دادگا.

ئەوەش خراوەتەڕو، سەنتەری میترۆ لە ڕێگەی دەزگا بەرپرسەكانەوە بەدواداچوون بۆ كەیسەكە دەكات.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان