گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بودجەی عێراق جێگیرکرا



گێڕانەوەی پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەرێژەی ١٠٪ی مانگانە) لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵەکانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤ ، ٢٠٢٥ جێگیرکرا.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بڕگەکانی پەیوەست بە گەڕاندنەوەی مووچەی پاشەکەوتکراوی هاووڵاتییانی هەرێم لە بودجەی عێراقی پەسەند کرد.

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەردوو مادەکانی 13 و 14ی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی پەسەندکرد کە تایبەتن بە پشکی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەموارەکە پێویستە هەرێم پابەند بێت بە رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ و هەروەها هەناردەکردنی، لەگەڵ کردنەوەی هەژماری بانکی لەلایەن وەزیری داراییەوە.

ژمارەیەک سەربازی ئۆکراینی ئازادکران
پێت ژمارەیەک سەربازی ئۆکراینی ئازادکران
حاکم قادر: یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردو سەردەمیانەدایە
دوات حاکم قادر: یەکێتی لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردو سەردەمیانەدایە
پەیوەندیدار