ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چۆن کاتی ئاڵتوونی و کاتی شین بۆ وێنەگرتن دەدۆزیتەوە؟

خێزان

کاتی ئاڵتوونی و کاتی شین بە دوو کاتی زۆر جوان دادەنرێت بۆ وێنەگرتن، کە ئیفێکتێکی سروشتی بۆ وێنەکانت درووستدەبێت، ئەمەی خوارەوە کاتی دیاریکردنی ئەو کاتانەیە:

 

-کاتی ئاڵووتنی

کاتی ئاڵتوونی لە کاتی خۆر ئاوابوون و خۆرهەڵاتندایە لە بەیانیان و ئێواران، لەم کاتەدا تیشکی ڕوناکی زۆر نەرم و زەردباوە  و وێنەکان جوانتر دەردەچن.

 

 

-کاتی شین

کاتی شین بە گشتی 20  بۆ ٣٠ خولەک بەر لە خۆرهەڵهاتن و پاش خۆرئاوابونە، کە ڕوناکی ناوچەکەت شین دەردەکەوێت، لەم ماڵپەڕەوە دەتوانیت کاتی شین لە ناوچەکەی خۆتدا بزانیت.

 

 

 

ریکلام

ژیاندۆستی

١٠ ڕێگای ناوازە بۆ ئەوەی هەڵەکانت لە بەرژەوەندی خۆت هەڵبگێڕیتەوە

خێزان

هیچکات هەڵەکردن و سەرنەکەوتن لە شتێکدا خۆش نییە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە کە ئیدی چۆک دابدەیت، لە خێزانەوە دیوە گەش و جوانەکەی هەڵەکانت ببینە:

 

-هەڵەکانت بە گاڵتە بگۆڕە، لە بیرت بێت لە داهاتوو بەو هەڵانەت پێدەکەنیت، بۆیە پیویست ناکات ئێستاشتی بۆ تێک بدەیت.

 

-لە ڕێگەی هەڵەکانتەوە فێرببە کە  خۆت بەو جۆرەی کە هەیت قبوڵ بکە و تەنها لەبەر ڕازیبونی کەسانی دیکە قسەی ناڕاست مەکە.

 

-هەڵەکانت فێرت دەکات کە هاوڕێ باشەکانت بدۆزیتەوە و ئەوان لە خۆت نزیک بکەیتەوە.

 

-هەڵەکان وادەکات مێشکت بجوڵێنیت و چارەسەر بۆ شتەکان بدۆزیتەوە.

 

-هەڵەکان وادەکات خۆت بدۆزیتەوە و بڕیاری ڕاست بدەیت لە داهاتوو.

 

-هەڵەکان وادەکات فێری ئەزمونی نوێ ببیت لە ژیانتدا.

 

-هەڵەکان وادەکات ڕێگای نوێی و داهێنانی نوێ بکەیت.

 

 

– هەڵەکان فێری ڕیزبەندیت دەکات لە ژیاندا، بۆ نمونە چی لای تۆ گرنگە و لە پلەی یەکەمدایە:

– تەندروستی

– کار

– خۆشەویستی

– پارە

– هاوڕێیەتی

– کاتبەسەربردن و ڕابواردن

– تاقیکردنەوەی شتی نوێ

 

 

-بەهۆی هەڵەکانەوە کەسانی نوێ دەناسیت و تێکەڵ بە کەسانی دیکە دەبیت.

 

-هەڵەکان وادەکات گۆڕانکاری لە خۆتدا بکەیت، بۆنمونە کێشت دابەزێنیت و وەرزش بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند کۆد و هێمایەکی نهێنی کە بەرهەمە مارکەکان دایدەنێن بۆ ئەوەی لە ساختەکان جیابکرێنەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند کۆد و هێمایەکی نهێنییە کە بەرهەمە مارکەکان دایدەنێن بۆ ئەوەی لە ساختەکان جیابکرێنەوە:

 

کابۆی مارکە

 

-کابۆی مارکەی Levi لە ناوەکەیدا تەنها پیتی e بە سمۆڵ نوسیوە و پیتەکانی دیکەی بە کەپیتاڵە، زۆرجار بەرهەمە ساختەکان ئەمە لەبیر دەکەن، جگە لەوەی قۆپچەکانی لە کانزایە، لە ناوەوە و دەرەوەی کابۆکەش serial number ی هەیە کە دەتوانیت تەماشای بکەیت.

 

 

جلوبەرگ

 

-جلوبەرگی مارکی Lacoste تەماشای لۆگۆی تیمساحە سەوزەکە بکە، کەمێک بەرزترە لە جلەکان و بەشەکانی جەستەی تیمساحەکە بە ڕونی دیارە، لە کاتێکدا لە ساختەکاندا بەوجۆرە نییە.

 

چاویلکە

 

-چاویلکەی ڕای بان، کەیسەکەی لە چەرم دروستکراوە و بەشی پێشەوەی رەقە و  پشتەوەی نەرمترە، لۆگی لێدراوە، چاویلکەکەش لە سەر لێنزی لای چەپ لۆگۆی ڕای بان هەیە کە ناتوانرێت لاببرێت، لەسەر دەسکەکەشی serial number ی تایبەت بە خۆی هەیە.

 

هێد فۆن

 

-هێد فۆنی مارکەی ئایفۆن لە پاکەتێکی پلاستیکیدایە کە تاڵی شینی پێوەیە (ساختەکان زەردە)، هێدفۆنەکەش شێوەی تەندروستر و ڕێکترە و چاڵی سپیکەرەکە لە کانزا دروستکراوە، لە کاتێکدا لە ساختەکاندا لە پلاستیکە، بەرهەمە ساختەکان زۆرجار ئاماژەی لای ڕاست و چەپ لەسەر هێدفۆنەکە نانوسن.

 

مۆبایل

-لە مۆبایلی سامسۆندا کۆدێکی نهێنی هەیە secret *#7353# code. کە دەتوانیت لە ڕێگەیەوە چێکی پاتری و شاشە و میکرۆفۆنی مۆبایلەکەت بکەیت کە ساختەیە یاخود نا، جگە لەوەی serial number ی تایبەتی خۆی هەیە.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند تایبەتمەندیەکی سەیر لە جەستەی خانماندا کە سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت

خێزان

ڕەنگە وا تێگەیشتبیت تەنها چاو و سنگ و هەندێک ناوچەی تایبەت لە خانماندا سەرنجی پیاوان ڕادەکیشێت، بەڵام ئەوە ڕاست نییە، بە پێی توێژینەوەکان هەندێک چەند تایبەتمەندیەکی جیاوازی دیکە  لە جەستەی خانماندا کە سەرنجی پیاوان ڕادەکێشێت:

 

– هاڕمۆنی ڕوخسار یەکێکە لە خاڵە گرنگەکان، پێکەوە گونجانی چاو و لوت و گوێ و درووستکردنی وێنەیەکی تەواو کەر لەگەڵ یەکدیدا لای پیاوان زۆر سەرنج ڕاکێشە.

– بەپێی توێژینەوەیەک پیاوان زیاتر ئەو کچانەیان لا سەرنجڕاکێشە کە قۆڵیان درێژە

– هاوکات بونی قەوس  لە نێوان پشت و سمتدا یەکێکی دیکەیە لە خاڵە سەرنجڕاکێشە گرنگەکان

– بونی قەوسی لە کەمەردا خاڵێکی گرنگی دیکەیە

– قژی درێژ بە یەکێکی دیکە لە بنەما گرنگەکان دادەندرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان