ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

وادەی كۆتاییهاتنی ڕەشەباكەی سلێمانی ئاشكرا كرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەشی پێشبینی كەشوهەوای سلێمانی ڕەشەبا ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی لە ڕاگەینەراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕەشەبا لە شاری سلێمانی ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوم دەبێت.

بەشی پێشبینی كەشوهەوای سلێمانی لەبارەی ئەو ڕەشەبایەی چەند ڕۆژێكە شاری سلێمانی گرتووەتەوە ئاشكرایكرد، ڕەشەباكە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت و تا كۆتایی ئەم هەفتەیە پلەكانی گەرما بەم شێوەیەی ئێستا دەمێننەوە و بەرز نابنەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كەشوهەوا لە شاری سلێمانی ئەم هەفتەیە بە جێگیری دەمێنیتەوە و كەشناسی سلێمانیش لە نوێترین پێشبینیدا بڵاویكردووەتەوە كە نزمترین پلەی گەرما لە شاری سلێمانی بۆ ئەمڕۆ (26) پلە دەبێت.

ژینگە

هۆشداری لەسووتاندنی دارە بەتەمەنەکانی سلێمانی و کەمکردنەوەی ڕێژەى سەوزایی دەدرێت

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ڕایدەگەیەنێت، ، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لەتکانامەیەکدا لەژێر ناونیشانی (تکایە وێرانکردنی ژینگە ڕابگرن) ڕایگەیاند، مایەی شانازییە بە پێی ئامارەکان، شاری سلێمانی لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بە پلەی یەکەم دێت لە ڕووی زۆری ڕێژەی سەوزاییەوە، بەڵام بە داخەوە ناو بەناو بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەک ڕێژەکە پێشچونی پێوە دیار نییە هێندەی نەماوە بەرەو وێرانە بچێت.

 

ئاماژەى بەئەوەشداوە، کۆتا کاریش کە چەند ڕۆژێکە قسەی لەسەر دەکرێت و پێشتریش پەرلەمانتاران هۆشدارییان دا، کە دەستێک هەیە بۆ سوتاندن و وێرانکردنی درەختە بە تەمەنەکانی ڕێگەی سلێمانی تاسڵوجە، بەڵام بە داخەوە کەس لەو مەترسییە نەهاتە دەنگ، ئەوە بە چاوی خۆمان دەبینین ئەو مەرامە گڵاوە وا دێتەدی.

 

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە پارێزگاری سلێمانی و ئەنجومەنی پارێزگا و  شارەوانی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بێنە دەنگ و ئەو کارە  دژ بە ژینگە و سروشت ڕابگرن.

 

باس لەئەوەشکراوە، پێویستە نەهێڵدرێت کەسانی چاو چنۆک و بەرژەوەندیخواز بۆ مەرامی خۆیان جوانییەکانمان وێران بکەن.

 

ئەوەش هاتووە، وەکو ڕێکخراو، بەدواداچون دەکەن و ئەو زوڵمە گەورەیە دژ بە ژینگە قبوڵ ناکەن.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردەوە.

بە پێی پێشبینیەكانی كەشناسی، چاوەڕوان دەكرێت سبەی شەممە بە بەراورد بە ئەمڕۆ هەینی، گەرما لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك دوو پلە و لە كەركوكیش یەك پلە دابەزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

ده‌سته‌ی ژینگه‌، داواییەک له‌وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی و بەڕێوەبەرایەتی گومرگ دەکات

خەڵک – بەشی هەواڵ

ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌، ڕایدەگەیەنێت؛ هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده‌ به‌رێككه‌وتنامه‌ی ڤییه‌ناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له‌ چینی ئۆزۆن و داواش لە له‌وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی گومرگ دەکات ڕێگه‌ نه‌ده‌ن به‌هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ لەئامێره‌كانی به‌فرگرو ساردكه‌ره‌وه ‌و سپلیت كه‌ هێشتا غازه‌كانی كلۆر فلۆر و كاربۆنیان تێدا به‌كارده‌هێنرێن.

لەڕاگەیەنراوێکدا، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئۆزۆن، ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگهی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌، ئاماژەی بەوەداوە؛ هەرێمی کوردستانیش ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ ساڵانێكه‌ له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عیراقیشدایه‌، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عیراق له‌ساڵی 2008 ‌ چووه‌ نێو رێككه‌وتنامه‌ی ڤییه‌ناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له ‌ئۆزۆن.

 

دەقی راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی ژینگه‌ له‌ڕۆژی جیهانیی ئۆزۆندا

رۆژی 16 ی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێك به‌ ڕۆژی جیهانیی ئۆزۆن دیار كراوه‌ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌ ، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی چینی ئۆزۆن كه‌ زه‌وی و مرۆڤ له‌تیشكی زیان به‌خشی سه‌روو بنه‌وشه‌یی ده‌پارێزێت.

ئێمه‌ش له‌هه‌رێمی كوردستاندا هه‌مان ئه‌و ئه‌رك و به‌رپرسیارێتییه‌مان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ ساڵانێكه‌ له‌ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراقیشدایه‌ ، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی عێراق له‌ساڵی 2008 وه‌ چووه‌ نێو رێككه‌وتنامه‌ی ڤییه‌ناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له ‌ئۆزۆن، به‌مه‌ش عێراق ده‌بێت پابه‌ند بێت به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنان و قه‌ده‌غه‌ی هاورده‌كردنی ته‌واوی ئه‌و غازو ماددانه‌ی كه‌ زیان به‌ ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن.

ئه‌نجومه‌نی نیشتمانیی ئۆزۆن له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ژبنگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ، به‌هاوكاریی پڕۆگرامی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژینگه‌ له‌ رێكخستنی خولی راهێنان و هۆشیاریی بۆ كارمه‌ندانی فه‌رمانگه‌كانی گومرك و پێوانه‌سازیی و كۆنتڕۆڵی جۆریی و بازرگانیی و پیشه‌سازیی و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی رزگاربوون و قه‌ده‌غه‌كردنی بازرگانیی نایاسایی به‌و ماددانه‌ی كه‌ زیان به‌چینی ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن ، ئه‌مه‌ش به‌ پشتبه‌ستن به‌رێنماییه‌ یاساییه‌ به‌ركاره‌كان.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ۆركشۆپ و سیمیناری كرداریی هاوبه‌ش ئه‌نجام دراون بۆ فێركردنی چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی دۆزینه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ی غازه‌ به‌كارهاتووه‌كانی نێو ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌و فێنككه‌ره‌وه‌كان ، هه‌روه‌ها نمایشكردنی زۆر فیلمی دیكیۆمێنتاریی و راهێنانكردن به‌خاوه‌نی به‌شێك له‌شوێنه‌كانی چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كانی ساردكرنه‌وه‌و فێنككردنه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌پێدانی كه‌ره‌سته‌و ئامێری نوێ و پێشكه‌وتوو بۆ پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌و گێڕانه‌وه‌ی غازه‌كان.

ده‌سته‌ی پاراستن چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی بازاڕو شوێنه‌ بازرگانییه‌كان و هاورده‌كارانی غازی ئامێره‌كانی ساردكردنه‌وه‌شدا، به‌مه‌به‌ستی ناساندنی غازه‌كانی كلۆر فلۆر كاربۆن كه‌ زیان به‌ژینگه‌و چینی ئۆزۆن ده‌گه‌یه‌نن.

هه‌روه‌ها له‌م رۆژه‌شدا داواكارین له‌وه‌زاره‌تی بازرگانیی و پیشه‌سازیی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی گومرگ كه‌ ڕێگه‌ نه‌ده‌ن به‌هاورده‌كردنی ئه‌و جۆره‌ لەئامێره‌كانی به‌فرگرو ساردكه‌ره‌وه ‌و سپلیت كه‌ هێشتا غازه‌كانی كلۆر فلۆر كاربۆنیان تێدا به‌كارده‌هێنرێن ، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك ئه‌و دوای عێراق پابه‌ندكراوه‌ به‌ رێككه‌وتنامه‌ی ڤییه‌ناو مۆنتریال بۆ پارێزگارییكردن له‌ ئۆزۆن ، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ش به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر رێكاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پله‌ به‌ پله‌ی ئه‌و غازانه‌ی كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن هه‌یه.

ده‌سته‌ی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌

16/9/2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان