ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ماڵێکی بەساڵاچووان لەسلێمانی دروستدەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەلایەن خێرخوازێکەوە ماڵێکی بەساڵاچووان لەسلێمانی دروستدەکرێت، بەمەبەستی خزمەتکردن بەو کەسانەى بێلانەنن و تەمەنیان بۆ سەرەوە هەڵکشاوە.

 

ئەم ماڵی بەساڵاچووانە لەسیتەک لەسەر ڕووبەری دوو دۆنم زەوی دروستدەکرێت، کە کەشوهەوایەکی فێنک و پاک و دڵگیری هەیە و شایسەتەیە.

 

تێچووی ئەم ماڵە ٣٢٥ هەزار دۆلارە، کە خێزانێکی خیرخوازی سلێمانی بەم ئەرکە هەستاون، لەبەرامبەردا وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گەشەپێدان و چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لەمەراسیمێکدا سوپاسیان کرد و گرێبەستێکیان لەو بارەیەوە واژۆ کرد.

 

عومەر گوڵپی بەڕێوەبەری گەشەپێدان و چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لەو مەراسیمەدا ڕایگەیاند، لەدوای تەواوبوونی ئەم ماڵە، سلێمانی دەبێتە خاوەنی ماڵی بەساڵاچووانی پەککەوتە و ماڵی بەساڵاچووانى ئاسایی، کە ئەمە یەکەمجارە لەهەرێمی کوردستان بەم جۆرە لەدووماڵدا جیابکرێنەوە.

 

وتیشی: دروستکردنی ئەم ماڵە بەمانای ئەوە نییە، کە کەسانی بەساڵاچوومان زۆرە و جێگەیان نابێتەوە، بەڵکو ئەمە بۆئەوەیە کە ژینگەیەکی گونجاوتر و بەکوالیتی باشتریان بۆ دابینبکەین.

 

ریکلام

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان