“تا 10 ڕۆژی داهاتوو بوومەلەرزە چەند ناوچەیەك دەگرێتەوە”



شارەزایەكی بواری بوومەلەرزەزانی پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزەی سەروو 5 پلە دەكات تا 10 ڕۆژی دیكە و هۆكارەكەشی دەگێڕێتەوە بۆ “بوونی فشار و وزەی زۆر لەژێر پلێتەكانی ئەو ناوچانە”.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی و بوومەلەرزە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوەمان لەسەر پلێتەکانی خۆرئاوای سووریا و لوبنان و باشووری تورکیا و دورگەی قوبرس تا دەگاتە کەنداوی عەقەبە، پێمان وایە فشار و وزەیەکی زۆر لەژێر پلێتەکانی ناوچەیە کۆبۆتەوە”.

ڕاشیگەیاند، بەم هۆیەوە ئەگەر هەیە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی زیاتر لە 5 پلە بە پێوەری ڕێختەر لەو ناوچانە ڕووبدات.

وتیشی، “ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە لەو ناوچانە لە ئەمڕۆ پێنج شەممەوە تا ماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو دەبێت”.

پەرلەمانتارێك وردەكاری گران كردنی كارەبا ئاشكرادەكات
پێت پەرلەمانتارێك وردەكاری گران كردنی كارەبا ئاشكرادەكات
لەسەر مافی جوتیارانی هەرێم داوای هەڵوێست وەرگرتن دەكرێت
دوات لەسەر مافی جوتیارانی هەرێم داوای هەڵوێست وەرگرتن دەكرێت
پەیوەندیدار