ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەرێم: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 413 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشان كراون

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند: 413 تووشبووی نوێ‌ دەستنیشان كراون.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە، ٢٥٩ تووشبووی نوێ‌ لە هەولێر دەستنیشان كراون و ٦٥ لە سلێمانی، ٢٢ لە گەرمیان، ٦ لە ڕاپەڕین ٥٠ لە دهۆك و ١١ تووشبووش لە پارێزگای هەڵەبجە.

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا ١٢ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە كە ٨یان لە هەولێر و ٤یان لە سلێمانی بوون.

هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو: هەر لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 159 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٦٤)

1. كەرەنتین: (١١٣ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
٣٠١ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٨ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (١٩١ دهۆك).

2. پشكنین: (٣٣٨٤ پشكنینی نوێ)
(٩٨٠ هەولێر)، (٤١١ سلێمانی، ١٢٣ گەرمیان، ٦٧ ڕاپەڕین)، (١٧٧٨ دهۆك)، (٢٥ هەڵەبجە)

3. تووشبوو: (٤١٣ تووشبووی نوێ)
(٢٥٩ هەولێر)
(٦٥ سلێمانی، ٢٢ گەرمیان، ٦ ڕاپەڕین)
(٥٠ دهۆك)
(١١ هەلەبجە)
4. چاكبوون: (١٥٩ چاكبوون)
(٨٥ هەولێر)
(٣١ گەرمیان)
(٣٠ دهۆك)
(١٣ هەلەبجە)

5. مردن: (١٢ مردن)
(٨ هەولێر)
(٤ سلێمانی)
ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ٢١٥٢١ هاوڵاتی (٢١٢٢٠ دەرچوو)
پشكنین ٢٢٢٠٧٨ (٩٢٩٩٧ هەولێر، ٦٩٦١٤ سلێمانی، ٥٧٣٨٠ دهۆك، ٢٠٨٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٦٤٩٧ (٥٩٢٠ هەولێر، ٩٠١٢ سلێمانی، ١٠٤٤ دهۆك، ٥٢١ هەڵەبجە)
چاكبوون ١٠٠٠٢ (٣٥١١ هەولێر، ٥٥٩٣ سلێمانی، ٤٣٥ دهۆك، ٤٦٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٥٨٧٢ (٢٢٤٧ هەولێر، ٢٩٧٤ سلێمانی، ٦٠١ دهۆك، ٥٠ هەڵەبجە)
مردن ٦٢٣ (١٦٢ هەولێر، ٤٤٥ سلێمانی، ٨ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
٧ی ئاب ٢٠٢٠

کوردستان

لایەنەكان لەسەر (مەرجەعی باڵای كوردی) ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا ڕایدەگەیەنێت، لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە قۆناغی دووەمی گفتوگۆكانیاندا ڕێككەوتوون لەسەر دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، لە قۆناغی یەكەمی گفتۆگۆكاندا بۆچوونی سیاسی هاوبەش دروستبووە و بە سەركەوتووی ئەنجامدرا، قۆناغی دووەمیش لە سێ خال پێكدێت، كە بریتین لە دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی و دۆخی خۆبەڕێوەبردن و پرسی سەربازی و ئەمنی.

ئاڵدار خەلیل وتیشی، پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردی و ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا لەسەر مەرجەعی سیاسی ڕێككەوتوون و ناوەكەشی (مەرجەعی باڵای كوردی) دەبێت.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە سەرپەرشتی نوێنەری ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، پڕۆسەی یەكخستنی نێو ماڵی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردووە و تا ئێستاش دیدار و كۆبوونەوەكان بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نەتەوە یەكگرتووەكان: چەكدارانی سەر بە توركیا چەندین تاوانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەنوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئاماژە بەوەكراوە كە گروپە چەكدارەكانی سەر توركیا چەندین پێشێلكاریان لە عەفرین و سەرێكانی و ناوچەكانی تری ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە.

ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكدا باسی لەو توندوتیژی و پێشێلكاریانە كردووە، كە گروپەكانی سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامیانداون، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی موڵكە و ماڵی هاووڵاتیانی كورد و ڕفاندن و ئەشكەنجەدان.

هانی مەجلی كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕایگەیاند، ئاماریان لەبەردەست نییە بۆئەوەی بڵێین چەند كەس دەست بەسەر ماڵ و موڵكیدا گیراوە یان دەركراوە، بەڵام هەندێك كەیسی تایبەتیمان دۆكیۆمێنت كردوون. لە هەندێك لە كەیسەكان بینیومانە كە خەڵك داوایان لێكراوە ماڵی خۆیان جێبهێڵن، ئەوەش لەلایەن سوپای نیشتمانیی سوریاوە. خەڵكی هەڵاتوون و بینیویانە كە ماڵ و موڵكیان دەستی بەسەردا گیراوە و زەحمەتیش بووە بۆئەوەی بگەڕێنەوە سەر موڵكیان.

كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕاشیگەیاند، پێشێلكاریی زۆر خراپتریان بینیوە، لەوانەش دەستگیركردن و زیندانیكردن و ئەشكەنجەدان و توندوتیژیی سێكسی كە لە زیندانەكان ڕوویداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: لەگەڵ حکومەتى عیراق دەگەینە ڕێکەوتنی کۆتایی

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتى هەرێم لەتویتێکدا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا کۆمەڵێک بەربەست بوونیان هەیە، تیمێکی بەهێزیان هەیە، بۆ دانوستان لەنێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عیراق.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پەیوەندییە بنیاتنەرانەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گرنگە بۆ سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عیراقیش.

 

باسی لەئەوەشکرد، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ناکۆکیەکانیان لەگەڵ حکومەتی عیراق زۆرن و کیشەی ئێستا نین و دەمێکە ئەو کێشانە ھەن، دەیانەوێت دڵنیایی بگەڕێننەوە بۆ ھاوبەشی ستراتیژی نێوانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان