ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەحمەد حاجی ڕەشید: هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان هەرێم و بەغدا نەكراوە و پارەش نانێردرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی كورد ڕەتیدەكاتەوە كە تا ئێستا بەغدا و هەرێمی كوردستان ڕێككەوتبن و دەشڵێت: دەنگۆی ڕەوانەكردنی 300 ملیار دینار بۆ هەرێم دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند “ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك، وه‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر پاره‌ نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌كردووه‌ كه‌ گوایه‌ دوای جه‌ژن 300 ملیار دینار ده‌نێردرێت له‌ئه‌نجامی ڕِێكه‌وتنێكدا، به‌بڕوای من ته‌نها جۆرێكه‌ له‌ دڵخۆش كردنی خه‌ڵك وه‌ جۆرێكه‌ له‌ (بانگەشە) بۆ ئه‌و ئازارانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رنا ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌ ناردنی پاره‌ی لێوه‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت كه‌بریتییه‌ له‌یاسای بودجه‌ تائێستا یاسای بودجه‌مان نییه‌، وه‌ بریتییه‌ له‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی له‌مادده‌ی 27 بڕگه‌ی 5 دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر پارێزگا و هه‌رێمه‌كان نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشكیان نابێت له‌ داهاتی عیراقدا ئه‌و داهاته‌ش ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌دا بێت چونكه‌ له‌مادده‌ی 14 له‌هه‌مان یاسا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ناكرێت له‌گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت هیچ پاره‌یه‌ك خه‌رج بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكرێت واته‌ لایه‌نی یاسادان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌دات. ئه‌وه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆیه‌كه‌ وه‌ تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك . بڕوام وایه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆژه‌كان به‌سه‌ر به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له‌ ئومێد بدات به‌ چاوه‌ڕوانیه‌كانی هاوڵاتیان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا تائێستا هیچ جۆره‌ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم.”

وتیشی: “پێموایه‌ عیراق هه‌وڵی ماندوو كردنی هه‌رێم ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی مانا ته‌سلیم ببێت به‌و ئیراده‌یه‌یه‌ی كه‌ له‌ئێستادا حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و ، كازمی ده‌یانه‌وێت چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ كوشنده‌یه‌ی كه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامیاندا پشتگیری كازمی-یان كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاغه‌زێكی نوسراو له‌نێوانیاندا هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ به‌پشتگیری هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان پشتگیریان له‌ دانانی موسته‌فا كازمی كرد كه‌ئه‌وه‌ خۆی بۆ خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بوو، وه‌ ئێستا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵی گه‌مه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی دوا هه‌ڵوێستی هه‌رێم یان دوابه‌رگری هه‌رێم كۆتایی پێبێت و ئاماده‌ بێت هه‌موو ئه‌و ئه‌جێندانه‌ی كه‌ عیراق ده‌یه‌وێت هه‌رێم جێبه‌جێیبكات له‌ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و ڕاده‌ستكردنی خاڵه‌ سنورییه‌كان له‌ جێبه‌جێكردنی هه‌موو بڕیارانه‌ی كه‌ له‌ناو یاسا كارپێكراوه‌كانی عیراقدا هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌بڕوای من له‌ ئێستادا عیراقیش ده‌ستی ده‌ستی به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.”

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕوونیشیكردەوە كە “هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ نییه‌ نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆیه‌ حكومه‌تی عیراقیش ئاماده‌ نییه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بنێرێت ئه‌وه‌ خاڵی جه‌وهه‌رییه‌. بابه‌تی خاڵه‌ گومرگیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شه‌ له‌ ده‌ستووردا ، هه‌رێم ئاماده‌یه‌ ئه‌و هاوبه‌شه‌ به‌كار بهێنێت به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ خاڵه‌ گومرگیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كلابۆته‌وه‌ بۆ كۆمپانیا حیزبیه‌كان كه‌ له‌وێ كار ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی تێدایه‌ كه‌ دیوانی چاودێری دارایی بێته‌ ئه‌وێ به‌ڵام دواجار ڕێك نه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆهه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت چه‌نده”‌.

لەو بڕوایەشدایە كە هەرێمی كوردستان “هەڵەیەكی كوشندە”ی كرد كاتێك بێ هیچ مەرجێك پشتیوانی بۆ مستەفا كازمی دەربڕی.

ریکلام

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بازاڕچەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕێكدەخرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە بازاڕچەكانی سنووری پارێزگاكانی ورمێ و كرماشان و سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێكبخرێنەوە.

نادر سادقی جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری ورمێ ڕایگەیاند: بە پێێ پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران و بە ڕاگەیاندنی گومروک، وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی و بانکی ناوەندی ئاییننامەی ڕێکخستنی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە بازاڕچە سنوورییەکان ناسراو بە کۆڵبەری، لە سێ پارێزگای سنووری ورمێ، کرماشان و کوردستان بەڕێوە دەچێت.

سادقی وتیشی: وا بڕیار دراوە کە ئیدارەی پارێزگارییەکان و لیژنەی ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاغی کاڵا و دراو، لە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەند کراوە چاوەدێری بکەن و هیوادارین بەشێکی بەرچاو لە کێشەی کۆڵبەرەکانی پارێزگا چارەسەر ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوتی ئۆپیك 41 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەر لە كۆبوونەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ڕێكخراوەكە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك گەیشتە 41.29 دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپیكەوە بڵاوكرایەوە”نرخی بەرچنەی ئۆپیك كە لە سیانزە بەرمیل نەوتی خاو پێكدێت، بۆ هەرمیلێكی 1.94 دۆلار زیادی كرد .

هەر لە بەیاننامەكەی ئۆپیكدا هاتووە”دوێنێ‌ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك لە 38.96 دۆلارەوە بۆ 39.35 دۆلار زیادی كرد”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئۆپیك و (هاوپەیمانەكانی) كە لەلایەن ڕوسیاوە سەركردایەتی دەكرێن، لەڕێی ئینتەرنێتەوە كۆبوونەوەیەكیان سازكرد بۆ تاوتوێكردنی مەودای پابەندبوون بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم كە بەهۆی دابەزینی نرخ و خاوبوونەوەی ئابوریی جیهانییەوە، ڕێكەوتنی لەسەر كرابوو.

بەرچنەی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت (ئۆپیك) لەمانە پێكدێت:” تێكەڵەی بیابانی جەزائیر، جیراسۆڵی ئەنگۆلا، ئۆرێنت ئیكوادۆر، زاڤیرۆ گینیا، رابی لیت گابۆن، ئێران ئێران، بەسرە لیت عیراق، كوێت ئێكسپۆرت كوێت، ئێس سیدر لیبیا، بونی ڵایت نەیجیریا، تیشكی عەرەبی سعودیە، مۆربان ئیمارات، میری ڤەنزوێلا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان