ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ئارەزوومەندانەیە
یۆنان، 134 پەنابەری عیراقی دەگێڕدرێنەوە بۆ وڵات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە چوارچێوەی بەرنامەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە دانراوە، یۆنان گێڕانەوەی 134 پەنابەری عیراقی بۆ وڵاتەكەیان ڕادەگەیەنێت.

ستیلۆ پیتساس، وتەبێژی حكومەتی یۆنان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”ئەو پەنابەرە عیراقییانەی بۆ وڵاتەكەیان دەگێڕدرێنەوە، پشكنینی كۆرۆنایان بۆ كراوە و بەرەنجامی پشكنینەكانیش دەریانخستووە كە كەسیان هەڵگری ڤایرۆسەكە نین”.

بە وتەی پیتساس”ئەو 134 پەنابەرەی گێڕدرانەوە بۆ وڵاتەكەیان، لە فڕۆكەخانەی ئەلڤتیریۆس ڤینزیلۆسی نێودەوڵەتی لە ئەسینای پایتەختەوە بە فڕۆكە بەڕێخران”.

بەپێی دەزگای لوتكەش، 40 لەو پەتابەرە عیراقیانە گێڕدراوەنەتەوە كوردن كە 17 هاوڵاتيان سەر بە پارێزگای هەولێر و 23 هاوڵاتيان سەر بە پارێزگای سلێمانی بوون.

وتەبێژی حكومەتی یۆنان دەڵێت”گێڕانەوەی ئەو پەنابەرە عیراقیانە، لە چوارچێوەی بەرنامەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەدا بوو”.

پێشتر یەكێتی ئەوروپا، بەگەڕخستنی بەرنامەی “گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە”ى ڕاگەیاندبوو كە گێڕانەوەی 5 هەزار پەنابەر لە یۆنان لەخۆدەگرێت، تا بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بگێڕدرێنەوە بۆ وڵاتەكانیان.

بەرنامەكە میكانیزمی پێشەشكەشكردنی دوو هەزار یورۆ بۆ هەر پەنابەرێك كە پێش ساڵی 2020 هاتۆتە یۆنان لەخۆدەگرێت و دەیەوێت بەشێوەیەكی ئارەزوومەندانە بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەكەى،  بەرنامەكەش بەهەماهەنگی لەنێوان ئاژانسی پاراستنی سنوری ئەوروپایی (فرۆنتكس) و ڕێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی، جێبەجێ‌ دەكرێت.

 

عێراق

ئێران: پێویستە عیراق گیانی دیپلۆماتكارەكانمان بپارێزێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لە عیراق بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە لە بەغدای پایتەختی عیراق دەكرێنە سەر دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بەتایبەت ئێرانییەكان.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشدا، هێرش و پێشێلكارییەكان دژ بەهاووڵاتیانی ئێران لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

سەعید خەتیب زادە داواشیكرد، حكومەتی عیراق ئاسایشی هاووڵاتیانیان بپارێزێت و ڕاشیگەیاند، ئەركی هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتەیە گیانی دیپلۆماتكار و كەسانی بیانی بپارێزن و ڕێكاری توند بۆ ئەو مەبەستە بگرنەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەڵاحەدین.. بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانان تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێك بە كاروانێكی هاوپەیمانان تەقییەوە و سەربازێكی عیراقی برینداربوو.

شانەی ئەمنی عیراق بڵاویكردەوە، لە شارۆچكەیەكی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش تەقیوەتەوە.

شانەی ئەمنی عیراقی ئەوەشی خستووەتەڕوو: بۆمبێك بەكاروانێكی لۆجیستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش لە شارۆچكەی ئیسحاقی لە سنووری پارێزگای سەڵاحەدین تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە سەربازێكی هێزەكانی سوپای عیراق برینداربووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان