ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكەم كارمەندی تەندروستی لە دهۆك بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگەی دهۆك، گیانلەدەستدانی یەكەم كارمەندی تەندروستی لە فەرمانگەی تەندروستی پارێزگەكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەرچاوەیەكی پزیشكی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆك ڕایگەیاند”یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان لەنێوان كارمەندانی تەندروستی بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ‌ چوار شەممە، عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك ئاماژەی بە سەپاندنەوەی قەدەغەكردنی هاتووچۆكردبوو لەحاڵەتی زیادبوونی ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگەكە كە تائێستا ژمارەی ئەوانەی لە پارێزگەی دهۆك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، گەیشتۆتە زیاتر لە 900 كەس و لەو نێوەندەشدا 6 كەس گیانیانلەدەستداوە و 400 كەسی تر چاكبوونەتەوە.

كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە 15 هەزار كەس كە نزیكەی 600 كەسیان گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 9 هەزار كەسی تر نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، پێنج هەزار كەسی تر تائێستا لە نەخۆشخانەدان و چارەسەر وەردەگرن.

کوردستان

ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ‌ ساڵ لەمەوبەر پرۆسەی ڕاپرسی یان ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عیراق و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئەنجامدرا كە بووە خاڵێكی وەرچەرخان لە مێژووی كورد،  بە بۆچوونی زۆرێكیش پرۆسەكە لە ئایندەی میللەتی كورددا وەك هەنگاوێكی ئەرێنی دەمێنێتەوە.

ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی 2017 ئەنجامدرا و زۆربەی هێزە سیاسییەكانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی پرۆسەكە بوون، گەلی كوردیش لە دەنگدانەكەدا بە ڕێژی زیاتر 90% دەنگی بە “بەڵێ”دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.

هەرچەندە پرۆسەكە ئامانجی خوازراوی خۆی نەهێنایەدی و دواتر هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێوە گوشارێكی زۆری خرایەسەر، بەڵام بەپێی لێكدانەوەی زۆرێك لە شرۆڤەكاران، هەنگاوەكە قۆناغێكی مێژوويی تری بۆ گەلی كورد هێنایەپێش و كورد جارێكی تر خواستی خۆی بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی سەربەخۆ، بەگوێی جیهاندادا.

ریفراندۆم دەنگی گەلی كورد بوو بۆ سەربەخۆی و ناكرێت بەرگی حزبایەتی و كەسێتییە دیاركراوەكانی بەبەردا بكرێت، جوڵە و بزاوتنێكی تری كوردانەش بوو بەرەو ئەو ئامانجەی كە دەبێت ڕۆژێك لەڕۆژان بێتەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان