ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

300 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت
هەولێر، پرۆژەیەكی ئاوی خواردنەوە جێبەجێدەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ
پارێزگاری‌ هەولێر ڕایدەگەیەنێت، پڕۆژەیەكی‌ ئاوی‌ خواردنەوە بە بڕی ‌300 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت و بە ڕێژەیەكی‌ زۆر كێشەی‌ كەمئاوی‌ چارەسەر دەكات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، فەرسەت سۆفی پارێزگاری‌ هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:” لە پارێزگای هەولێر پڕۆژەی دابینكردنی ئاوی خواردنەوە، بە تێچووی 300 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەكرێت، كە جگە لە هەولێر ئاوی پاك دەگەیەنێتە قەزای ڕەواندز و گوندەكانی دەوروبەری”.

بە وتەی پارێزگاری‌ هەولێر‌:”دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەو پرۆژەیەوە كۆتایی بە كێشەی كەمئاوی بهێنن لە ناوچەكە، هەروەها لە ناو شاری هەولێریش 24 بیر لێدەدەین بۆ چارەسەركردنی كێشەی ئاوی پاك و لە ڕێگەی قەرزی ژاپۆنی بڕی 300 ملیۆن دۆلاریان بۆ جێبەجێكردن و بەگەڕخستنی ئەم پرۆژەیە دابین كردووە”.

پارێزگاری هەولێر پێوایە”لەگەڵ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە قەیرانێكی دارایی قوڵدایە، بەڵام ئەو پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گەورە ستراتیجییەكان كە جێبەجێ دەكرێت”.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان