ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕێکخراوی دۆر کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاز ئاڕاستەى حکومەتى هەرێم دەکات

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

رێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان، وەکو ڕێکخراوێکی تایبەتمەندی بواری زانیاری نەوت و غازی سروشتی،کۆمەڵێک ڕاسپاردە و پێشنیاری ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دیوانی چاودێری دارایی کرد، لەبارەی “وردبینکردنی گرێبەستەکانی نەوت”ەوە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان، پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبێ جیاوازی و بەیەک پاکێج هەموو گرێبەستەکان بخاتە بەردەستی دیوانی چاودێری دارایی، نابێت هیچ گرێبەستێک ببوردرێت لە وردبینیکردن، بەتایبەت دۆر مەبەستیەتی “گرێبەستی ٥٠ ساڵەی هەناردەکردنی نەوت، ٢٥ ساڵەی غازی سروشتی، ڕوسنەفت، گرێبەستی ئەمبارکردن و هەناردەکردنی “تی پکۆ”، گرێبەستی فرۆشتن” بخرێتە بەردەستی تیمەکەی دیوانی چاودێری دارایی، چونکە زۆترین گومان لەسەر ئەم گرێبەستانەیە.

 

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، دوای وربینکردنی تیمی”ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان بۆ بەشێک لە گرێبەستە نەوتییەکان، دەرکەوت “ئاڵوگۆڕ” لەپشکی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکان ڕوویداوە، بەجۆرێک لەهەندێک شوێن پشکی کۆمپانیاکان هێندە زیادە چاوپۆشی لێناکرێت، چونکە پشکی کۆمپانیاکان بووە بە ٨٠%، پشکی حکومەتی هەرێمیش بووە بە ٢٠%، لەباری سروشتیدا پشکی کۆمپانیاکان دەبێت ٢٠% بێت.

 

رێکخراوی دۆر پێی وایە، جێگەی پرسیارە کەرتی نەوتی هەرێمی تا پێش ساڵی ٢٠١٤ بەشێوەیەکی گشتی ٥٧ گرێبەستی هەبووە، بەپلەی یەکەم (دی ئێن ئۆ، وێنسترین زاگرۆس، گنەڵ ئینێرجی تورکی، مۆڵی هەنگاری، ئیم ئۆڤی نەمساوی، کەی ئین ئۆسی کۆری)سودی یەکەم و دوومیان لێوەرگرتووە، بەڵام دوای ئەوە کۆمپانیای گنەڵ ئینێرجی تورکی لە ١٤ی گرێبەستی هەرێمی کوردستان ناوی هەیە و بووە بە یەکەمی بێ ڕکابەر.

 

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دۆرۆ بۆ زانیاری نەوتی کوردستان، جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، تیمی ڕێکخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی کوردستان کە لە ساڵی ٢٠١٤ وە ٢٦ ڕاپۆرتیان لەبواری نەوت و غازی سروشتی بڵاوکردووەتەوە، ئامادەن وەکو پاشکۆی وربینکردن ئاسانکاری و هاوکاری پێشکەشی دیوانی چاودێری دارایی بکەن.

بۆ بینینی دەقی ڕاپۆرتەکە کلیک لێرە بکە

ریکلام

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بازاڕچەكانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان ڕێكدەخرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بڕیارە بازاڕچەكانی سنووری پارێزگاكانی ورمێ و كرماشان و سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕێكبخرێنەوە.

نادر سادقی جێگری هەماهەنگی کاروباری ئابووری پارێزگاری ورمێ ڕایگەیاند: بە پێێ پەسەند کراوی ئەنجومەنی گەشە و ئاسایشی سەقامگیری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای ئێران و بە ڕاگەیاندنی گومروک، وەزارەتی پیشە، کانگا و بازرگانی و بانکی ناوەندی ئاییننامەی ڕێکخستنی هەناردە و هاوردەی کاڵا لە بازاڕچە سنوورییەکان ناسراو بە کۆڵبەری، لە سێ پارێزگای سنووری ورمێ، کرماشان و کوردستان بەڕێوە دەچێت.

سادقی وتیشی: وا بڕیار دراوە کە ئیدارەی پارێزگارییەکان و لیژنەی ناوەندی بەرەنگار بوونەوەی قاچاغی کاڵا و دراو، لە سەر ڕەوتی بەڕێوە چوونی ئەو پەسەند کراوە چاوەدێری بکەن و هیوادارین بەشێکی بەرچاو لە کێشەی کۆڵبەرەکانی پارێزگا چارەسەر ببێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوتی ئۆپیك 41 دۆلاری تێپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەر لە كۆبوونەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی ڕێكخراوەكە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك گەیشتە 41.29 دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ڕێكخراوی ئۆپیكەوە بڵاوكرایەوە”نرخی بەرچنەی ئۆپیك كە لە سیانزە بەرمیل نەوتی خاو پێكدێت، بۆ هەرمیلێكی 1.94 دۆلار زیادی كرد .

هەر لە بەیاننامەكەی ئۆپیكدا هاتووە”دوێنێ‌ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی ئۆپیك لە 38.96 دۆلارەوە بۆ 39.35 دۆلار زیادی كرد”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئۆپیك و (هاوپەیمانەكانی) كە لەلایەن ڕوسیاوە سەركردایەتی دەكرێن، لەڕێی ئینتەرنێتەوە كۆبوونەوەیەكیان سازكرد بۆ تاوتوێكردنی مەودای پابەندبوون بە كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەم كە بەهۆی دابەزینی نرخ و خاوبوونەوەی ئابوریی جیهانییەوە، ڕێكەوتنی لەسەر كرابوو.

بەرچنەی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكردنی نەوت (ئۆپیك) لەمانە پێكدێت:” تێكەڵەی بیابانی جەزائیر، جیراسۆڵی ئەنگۆلا، ئۆرێنت ئیكوادۆر، زاڤیرۆ گینیا، رابی لیت گابۆن، ئێران ئێران، بەسرە لیت عیراق، كوێت ئێكسپۆرت كوێت، ئێس سیدر لیبیا، بونی ڵایت نەیجیریا، تیشكی عەرەبی سعودیە، مۆربان ئیمارات، میری ڤەنزوێلا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان