بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی کەپەک دەفرۆشێت



بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی ٦٠٠ تۆن و نیو کەپەک دەفرۆشێت، مەرجی بۆ کڕیارەکەش هەیە.

ئەمڕۆ لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی دروستکراوی دانەوێڵەی سلێمانی زیادکردنێکی ئاشکرا بۆ کەپەکی بەشە ئاردی ساڵی ڕابردوو دەکات.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، بۆ یەکەم جار ئەو بەڕێوەبەرایەتییە بە شێوەیەکی یاسایی لە ڕۆژی ٧ی مانگی داهاتوو، لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بڕی ٦٠١ هەزار و ٤٨٤ تۆن کەپەکی بەشە ئاردی ساڵی ٢٠٢٢ دەفرۆشێت.

هاوکات کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی ئاڕاستەی کڕیاران دەکات:

١-ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتیمانی بە بەشداربوون لە فرۆشتن.

٢-بارمتەی یاسایی بە چەكی پەسەندكراو بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی/ بەشی ژمێریاری لە یەكێك لە بانكەكانی میری (هەرێم) بە بڕی ٢٧ ملیۆن دینار.

٣-ئەستۆپاكی باجی دەرامەت بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی.

٤-پێویستە كڕیار ئەو كەپەكەی كە دەیكڕێت، لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا بیگوازێتەوە، بە پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.

٥-كرێی خزمەت بە ڕێژەی ٪٢ لە كۆی گشتی پارەی ماڵی فرۆشراو دەكەوێتە ئەستۆی كڕیار.

٦-كرێی باركردن و گواستنەوە و گونیە لە ئەستۆی كڕیاردایە، كەپەك بە شێوەی فەل ١١ لە كارگەی ئاردی دانراو.

٧- ئەگەر ڕۆژی فرۆشتنەكە كرایە پشوو، لە یەكەم ڕۆژی دەوامی فەرمی دوای پشووەكە فرۆشتنەكە ئەنجام دەدرێت.

٨-پێویستە كڕیار وێنەیەك لە پسووڵەی پارە وەرگرتنی باجی دەرامەت بگەڕێنێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە.

 

 

پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پێشت پارەی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
وەزارەتی کارەبا؛ بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا دوورە لەڕاستییەوە
دواتر وەزارەتی کارەبا؛ بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا دوورە لەڕاستییەوە
ەیوەندیدار