نرخی مریشک دادەبەزێت



نرخی مریشکی زیندوو بەرەو دابەزین دەچێت، پێشبینی دەکرێت نرخی کیلۆیەک مریشک بگاتە دوو هەزار دینار.

لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان خستنەڕووی مریشک بەرامبەر خواست زیاترە، ئێستا کیلۆیەک مریشک نرخەکەی دوو هەزار و ٥٠٠ دینارە.

کاوە محەمەد، مریشکفرۆش و خاوەن کێڵگەی پەلەوەرییە، لە لێدوانێکدا بۆ (خەڵك) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەهۆی زۆری خستنەڕوو، نرخی مریشک بەرەو دابەزین دەچێت.

پێشبینیدەکات، لە دوو سێ ڕۆژ داهاتوودا نرخی کیلۆیەک مریشک بگاتە دوو هەزار یاخود کەمتر.

ئەمەش بەهۆی زۆری خستنەڕوو، کە مریشکێکی زۆر لە ناوخۆ هەیە، بۆیە نرخەکە دادەبەزێت، ئەگەر لە دوو هەزار و ٥٠٠ دینار کەمتریش بێت لە زیانی خاوەن کێڵگەکان دەبێت.

 

وەزارەتی کارەبا؛ بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا دوورە لەڕاستییەوە
پێشت وەزارەتی کارەبا؛ بەرزبوونەوەی نرخی کارەبا دوورە لەڕاستییەوە
حەلبوسی: ” ٢٧ی ئەم مانگە بوودجە دەخرێتە دەنگدانەوە”
دواتر حەلبوسی: ” ٢٧ی ئەم مانگە بوودجە دەخرێتە دەنگدانەوە”
ەیوەندیدار