ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

سانا مەحمود، شاجوانی کوردستان: هەڕەشەی کوشتنم لەسەرە

خێزان

سانا مەحمود، شاجوانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە پاش ئەوەی پشتگیری لە کوڕە هونەرمەندی کورد دارین زانیار کردووە، هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

سانا مەحمود ڕەتی کردۆتەوە ئەو بۆخۆی هاوڕەگەزخوازبێت و دەڵێت”من لیسبێن نیم، بەڵام دەمەوێت هەمووکەسێک بەئازادی بژی، هەر بۆیە پشتگیری لە دارین دەکەم”

سانا ڕایگەیاندووە کە لەسەر ئەو کارە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە، بەڵام ئەو ناترسێت، چونکە بەوتەی خۆی”هەرکەسێک بیەوێت گۆڕانکاری درووستبکات دەبێت چاوەڕوانی ئەو شتانەش بکات”

 

ریکلام

هەواڵەکان

مونا قەهوەچی: لەگەڵ مێردەکەم بە خۆشەویستی هاوسەرگیریمان کردوو و حزبەکانمان کرد بە یەک

خێزان

مونا قەهوەچی سکرتێری پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لەگەڵ عەبدولقادر بازرگان لەپەیوەندی خۆشەویستیدابوون و دواتر هاوسەرگیریان کردووە.

مونا قەهوەچی وتویەتی”هاوسەرگیریم لەگەڵ عەبدولقادر بازرگان بە خۆشەویستی بووە، پاش ئەوەی هاوسەرگیریشمان کرد من سەرۆکی پارتی گردبوونه‌وه‌ى بێ لایه‌نی توركمان بووم، بەڵام بوونی دوو سەرۆک حیزب لە ماڵێکدا نەدەگونجا، هەر بۆیە لەگەڵ حزبی هاوسەرەکەم یەکمان گرت و من بووم بە جێگری سه‌رۆكی پارتی چاكسازی توركمان”

مونا قەهوەچی لە ساڵی ١٩٧٨ لە هەولێر لەدایک بووە و یەکێک لە خانمە سیاسەتمەدارە دیارەکانی تورکمانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

منداڵێکی کورد بەهۆی ئەوەی دایکی لێیداوە، سۆشیال میدیایی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە

خێزان

منداڵێکی کورد بەناوی (لیزا) بەهۆی ئەوەی دایکی لێیداوە، سۆشیال میدیایی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە  و بە گریانەوە گۆرانی دەڵێت:

چونەکە دایکی لێیداوە، سۆشیال میدیایی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە

چونەکە دایکی لێیداوە، سۆشیال میدیایی بە خۆیەوە سەرقاڵ کردووە

Gepostet von Xelk Xezan am Sonntag, 20. September 2020

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هەنسک: گەر کچێکی ئەوروپی لە کوردستان کاری مۆدێل بکات کەس هەر سەیریشی ناکات

خێزان

خانمە مۆدێل هەنسک ئاماژە بەوە دەدات کە لە کوردستان بۆ کاری مۆدێل ڕوخسار گرنگە نەک جەستە و پێوەرەکان جیاوازە.

هەنسک دەڵێت”گەر کچێکی ئەوروپی لە کوردستان کاری مۆدێل بکات کەس هەر سەیریشی ناکات، بۆیە لێرە مۆدێلەکانی خۆمان بەلای خەڵکەوە گرنگن چونکە زیاتر خەڵک ڕوخسار دەبینێت نەک جەستە”

هەنسک دەشڵێت”من مەرجەکانی مۆدێلم تێدایە، هەرچەندە ڕەنگە باڵام وەک پێویست نەبێت، بەڵام لە کوردستان یاسایەک نییە بۆ کاری مۆدێل و هەرکەسە و بۆخۆیەتی”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان