هەشت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران



ئاسایشی ڕاپەڕین هەشت بەکارهێنەر و بارزگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد، بڕێکیش ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین گروپێکی بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری لە ١٥ی ئەم مانگە دەستگیرکردووە.

ئەوانەی دەستگیرکراون دانیشتووی ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستانن، بڕێک ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریساڵ و ئامڕازەکانی بەرکارهێنان و پێوانەکردنی ماددەی هۆشبەریان دەستبەسەردا گرتووە.

ئێستا ئەو هەشت کەسە بەپێی ماددەی ٢٦ و ٣٠ یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون.

 

شەڕی دووبنەماڵە لە ماردین ١١ برینداری لێکەوتەوە
پێشت شەڕی دووبنەماڵە لە ماردین ١١ برینداری لێکەوتەوە
لە دەستپێکی شەرەوە تا ئیستا زیاتر لە ١٢٠ هەزار سەربازی ڕووسی مەشقیان پێکراوە
دواتر لە دەستپێکی شەرەوە تا ئیستا زیاتر لە ١٢٠ هەزار سەربازی ڕووسی مەشقیان پێکراوە
ەیوەندیدار