ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پۆلیس دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی دزراوی ھاووڵاتییەكدا دەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، كە ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەك دوای دزرانی ئۆتۆمبێلێك، لەلایەن هێزەكانیانەوە توانراوە لە یەكێك لە گەڕەكەكانی شار بدۆزرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، شەوی ڕابردوو مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی دزراوی ھاووڵاتییەكدا گرت و دوای ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە .

ئاشكراشی كردووە، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن ھاووڵاتییەكەوە، كە سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان بۆ كڕینی كەلوپەل لەماركێتێك لەنزیك پاركی ئازادی دابەزیوە و ئۆتۆمبێلەكەی بەكارپێكراوی بەجێهێشتووە و لێی دزراوە، دەستبەجێ ھێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانییان شەوی ڕابردو لەگەڕەكێك لەشاری سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن و دوای گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان ڕادەستی خاوەنەكەی دەكرێتەوە.

پۆلیس دەشڵێت: “لەئێستادا ئۆتۆمبێلەكە، كە لەجۆری كامارۆیە لەبەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانە لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە” .

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “لەكاتی دابەزینیان، ئۆتۆمبێلەكانیان بە كارپێكراوی بەجێ‌ مەهێڵن تا تووشی ڕووداوی لەو شێوەیە نەبنەوە”.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان