شەڕی دووبنەماڵە لە ماردین ١١ برینداری لێکەوتەوە



لە ئاکامی شەڕی دووبنەماڵە لە پارێزگای ماردینی باکووری کوردستان لە میانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا، ١١ کەس برینداربوون.

لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە شاری یەشیللی سەربە پارێزگای ماردین، شەڕ لەنێوان دووبنەماڵەدا دروست بوو و بەهۆیەوە ١١ کەس برینداربوون.
ئەو دەمەقاڵەی کە لەنێوان بنەماڵەکانی ئاجو و چاوشئۆغڵودا دروست بوو، دوژمنداری لەنێوانیاندا هەبووە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا کە لە گەڕەکی باخچەباشی بەڕێوەچوو، گۆڕا بۆ شەڕ و پێکدادان.
شەڕەکە کە مێز و کورسی و چەکی تیادا بەکارهێندرا، برینداربوونی ١١ کەسی لێکەوتەوە.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی پۆلیس و تەندروستی رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران، پۆلیس کۆتایییان بە شەڕی نێوان دووبنەماڵەکە هێنا.
بریندارەکان دوای فریاگوزاریی سەرەتایی لە شوێنی رووداوەکە، گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی ماردین و نەخۆشخانەی گشتیی کزڵتەپە.
دوای ڕووداوەکەش پۆلیس هەڵمەتێکی دەست پێکرد بۆ قۆڵبەستکردنی ئەو کەسانەی لە رووداوەکەدا تێوەگلاون.

باران بارینی ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی لە سلێمانی زیاد کردووە
پێشت باران بارینی ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی لە سلێمانی زیاد کردووە
هەشت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
دواتر هەشت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
ەیوەندیدار