ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

دواین ئاماری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 2ی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 18 ملیۆن و 732 هەزار و 108 حاڵەت، لەو ژمارەیەش حەوت سەد و 5 هەزار و 29 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە چوار ملیۆن و 918 هەزار و 789 كەس و 160 هەزار و 326 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

جیهان

كۆشكی سپی ژمارەی ئەو وڵاتانە ئاشكرا دەكات كە پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكەنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

كۆشكی سپی ئەمریكا ئاشكرایدەكات، پێنج وڵاتی تر كە سیانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دووانیان لە دەرەوەی ناوچەكەن زۆر نزیكن لەوەی لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندییەكانیان ئاسایی بكەنەوە.

مارك میدۆس سەرۆكی كارمەندانی كۆشكی سپی و سكرتێری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بۆ كەمپینی هەڵبژاردنەكان لە لێدوانێكدا باسی لە گرنگیی ڕێككەوتنەكانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان نێوان ئیمارات و بەحرەین كرد لەگەڵ ئیسرائیلدا و ڕایگەیاند، پێنج وڵاتی تر بە جددی بیر لە ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان دەكەن لەگەڵ ئیسرائیلدا، لەوانەش سیانیان لە ناوچەكەن و دووانیشیان لە دەرەوەی ناوچەكەن، بەڵام ئاماژەی بە ناوی وڵاتەكان نەكرد.

میدۆوس ئەوەشی خستەڕوو، ترەمپ سەردانی نیویۆرك ناكات بە مەبەستی پێشكەش كردنی وتارەكەی لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان كە ڕۆژی سێ شەممە سازدەكرێت، بەڵكو لە كۆشكی سپییەوە وتارەكەی پێشكەش دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا: گەلی سوریا قوربانی سەرەكی سزاكانی ئەمریكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت: سزاكانی ئەمریكا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر گەلی سوریا دەبێت.

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕەخنەی توندی لەو سزایانە گرت كە ئەمریكا بەسەر حكومەتی سوریایدا سەپاندووە و ئاماژەی بەوەكرد، لێپرسراوانی ئەمریكا وەك خۆیان دەڵێن ئامانجیانە لەڕێگەی ئەو سزایانەوە لێپرسراوانە پلەباڵاكانی سوریا بخنكێنن، بەڵام لەڕاستیدا گەلی سوریا قوربانی سەرەكی سزاكانن.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا باسی لەوەشكرد، هەفتەی رابردوو نەتەوە یەكگرتووەكان گفتوگۆی لەبارەی سزاكانی ئەمریكاوە كردووە و وڵاتانی ڕۆژئاوا داكۆكیان لێكردووە و ڕایانگەیاندووە ئامانجی سزاكان دژ بە لێپرسراوانی سوریایە.

لاڤرۆڤ ڕاشیگەیاند، پێویست بوو ئەو وڵاتانە بیر لەگەیاندنی كاروانی هاوكارییە مرۆییەكان بكەنەوە بۆ سوریا كەتائێستا ئامادە نین هیچ كۆمەكێك پێشكەش بەو وڵاتە بكەن.

یاسای سیزەر كە لەلایەن كۆمارییەكان و دیموكراتەكانی ئەمریكاوە بەهاوبەشی لە كۆنگرێس تێپەڕێنراوە، خۆی لەسەپاندنی سزا بەسەر تەواوی ئەو گەورە كۆمپانیا و دەزگای هەواڵگری و سەربازییانەدا دەبینێتەوە كەبەهەر شێوەیەك بێت هاوكاری پێشكەش بەحكومەتی سوریا و لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان