لە دەستپێکی شەرەوە تا ئیستا زیاتر لە ١٢٠ هەزار سەربازی ڕووسی مەشقیان پێکراوە


وەزیری بەرگریی ڕووسیا، سێرگی شۆیگو، دەڵێت؛ لە دەستپێکی “ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەت”ەوە بۆسەر ئۆکراینا، زیاتر لە ١٢٠ هەزار سەرباز مەشقی سەربازییان پێکراوە.

سێرگی شۆیگو لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەی باسی لە جەنگی ڕووسیا-ئۆکراینا کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هێزەکانی ڕووسیا بەردەوامن لە مەشقی سەربازیی، وتیشی: “لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەتەوە تا ئیستا زیاتر لە ١٢٠ هەزار سەرباز مەشقیان پێکراوە”.

وەزیری بەرگریی ڕووسیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پێویستە پڕۆگرامی مەشقەکان بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئەزموونانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەدەستهاتوون، بەڕێوەبچن و رایگەیاند: “پێویستە رێگا نوێیەکانی جەنگ بۆ بەرپەرچدانەوەی سەربازەکان، ناسینی تاکتیک و ئامرازەکانی دوژمن و بەکارهێنانی کارای چەک، بزانرێت”.

وەزیری بەرگریی ڕووسیا، سێرگی شۆیگو ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە لە دەستپێکی ئەم هەفتەیەوە تا ئێستا گرووپێک چەکداری ئۆکراینا چوونەتە ناوچەی بیلگراد و ئۆپەراسیۆن بۆ بەرەنگاربوونەوەیان ئەنجامدراوە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، شکست بە گرووپەکە هێنراوە و وتیشی: “زیاتر لە ٧٠ چەکداری ئۆکراینا، چوار زرێپۆش و پێنج بارهەڵگر تێکشکێندراون”.

ناوبراو رووداوەکانی ناوچەی بیلگراد بە “کردەی تیرۆریستی حکوومەتی کیێڤ دژبە هاووڵاتییانی مەدەنی” وەسف کرد.

هەشت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
پێشت هەشت بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران
كوردی داماو و سێ دز
دواتر كوردی داماو و سێ دز
پەیوەندیدار