ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەوێنە..دوو گەنجی سلێمانی، پلازمای خوێن بە تووشبووانی كۆرۆنا لە هەولێر دەبەخشن

خەڵك-ئارام سەردار

دوو گەنجی شاری سلێمانی بۆ نەهێشتنی شارچێتی و دروستكردنی خۆشەویستیی زیاتر لە نێوان هەولێر و سلێمانی، پلازمای خوێنیان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا لەهەولێر بەخشی.

ئەو دوو گەنجە بەناوەكانی (ئاوات عەبدولقادر و ئارام عوسمان) ئەمڕۆ چوار شەممە ٥ی ئابی ٢٠٢٠لە شاری سلێمانیەوە هاتوونەتە شاری هەولێر تاكو پلازمای خوێن بە تووشبووانی هەولێر ببەخشن و بە(خەڵك)یان ڕاگەیاند، ئامانجمان لەبەخشینی خوێن بۆ نەهێشتنی بیری شارچێتییە و چاندنی تۆوی خۆشەویستیە لەنێوان هاووڵاتیانی هەولێر و سلێمانی.
دەشڵێن”ئێستا دۆخی سلێمانی لە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا كۆنتڕۆڵ كراوە، بەڵام بەداخەوە ژمارەی تووشبووانی هەولێر هەر لە زیادبووندان و دۆخەكە ناجێگیرە، ئومێد دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن و ئەوانەشی چاكبوونەتەوە داوایان لێ دەكەین بێن پلازما ببەخشن”.
هاوكات بڕیارە ڕۆژانی داهاتوو گەنجانی تری سلێمانی بێنە هەولێر و پلازمای خوێنیان ببەخشن بە هەولێر ئەمەش لەڕێگای پڕۆژەیەكەوە دەبێت.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان