ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

گرفتێكی دیكەی كۆرۆنا؛ هەموو ئەوانەی چاك دەبنەوە شیاو نین بۆ بەخشینی پلازما

خەڵك-ئارام سەردار
سەرپەرشتیاری پزیشكی لەسەنتەری خوێن ڕایدەگەینێت، زۆربەی ئەو تووشبوانەی چاك بوونەتەوە دێن و پلازما دەبەخشن، بەڵام كێشەیەكی تر ئەوەیە هەموو ئەو كەسانەی چاك بوونەتەوە شیاونین بۆ بەخشینی پلازما بەڵكو پشكنینیان بۆ دەكەین ئەگەر شیاوبێت لێی وەردەگرین.

دكتۆر هونەر عومەر، سەرپەرشتیاری پزیشكی لە سەنتەری خوێنی شاری هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لیستی ئەو ناوانەمان لایە كەوا ماوەی توشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنایان تێپەڕاندووە، ڕۆژانە لەلایەن كارمەندێكەوە پەیوەندیان پێوەدەكرێت ماوەی ١٠ ڕۆژە بەم شێوەیە كاردەكەین، زۆربەی ئەو تووشبوانەی چاك بوونەتەوە دێن و پلازما دەبەخشن، بەڵام بەشێكیان لەگەڵ ئەوەی بەڵێن دەدەن بێن نایەن.

دەشڵێت، كێشەیەكی تر ئەوەیە هەموو ئەو كەسانەی چاك بوونەتەوە شیاونین بۆ بەخشینی پلازما، لەوانەش ئەو ژنانەی دووگیان بوون و منداڵیان بووە، هەروەها ئەوكەسانەی لەخوار تەمەنی ١٨ ساڵیەوەن ناتوانرێت پلازمایان لێ وەربگیرێت، لەبەر ئەوە ئەو كەسەی پلازما دەبەخشێت پێویستە كەسێكی تەندروست بێت لەڕووی جەستەیی و دەروونی و نەخۆشی تری نەبێت، لەهەمان كاتدا پشكنین دەكرێت بزانرێت ئەو كەسە دژە تەنی دروست كردبێ لەپلازماكەی چونكە ئەگەر دژە تەن دروست نەبووبێت ناتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت، بۆیە هەرچەند خراپ نیە ڕێژەی بەخشین بەڵام چونكە ژمارەی تووشبووان زیاتر دەبێت ژمارەی ئەو كەسانەش زیاتر دەبێت كەوا پلازمایان پێویستە.

دكتۆر هونەر ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە خەڵكێك خۆی سەردانمان دەكات بۆ بەخشینی پلازما، بەڵام داواش لەو كەسانە دەكەین كە چاك بوونەتەوە بێن پلازما ببەخشن، چونكە ڕاستە ئێمە لیستمان هەیە، بەڵام زۆرێك هەن لەماڵەوە خۆیان كەرەنتین كردوە و چاك بوونەتەوە ناوەكان لای ئێمە نیە، داواكارین خۆیان بێن ئەو كارە مروڤ دۆستیە ئەنجام بدەن، چونكە هیچ زیانێكی بۆ تەندروستیان نیە ئەگەر پلازما ببەخشن، جگە لەوەی سوود دەبەخشن بەكەسێكی تر.

دوێنێ وەزارەتی تەندروستی لە بانگەوازێكی بەپەلەدا داوای لەو هاووڵاتییانە كرد كە لە پەتای كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، بەشداربن لە بەخشینی پلازما بۆ چارەسەركردنی تووشبووانی ڤایرۆسەكە.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان