ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بانگەوازێكی بەپەلە لە وەزارەتی تەندروستی هەرێمەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بانگەوازێكی بەپەلەی ئاڕاستەی ئەو هاووڵاتیانە دەكات كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە.

تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕایدەگەیەنێت: یەكێك لە ھێڵەكانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID19 بریتییە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنی كەسێكی چاكبووەوە، زۆر لە نەخۆشەكان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.

تەندروستی هەرێم دەشڵێت: تكایە ئەوانەی چاكبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕكردووە بە سەر یەكەم ڕۆژی دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە، سەردانی سەنتەرەكانی بانكی خوێن بكەن بۆ بەخشینی پلازما.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

 

جارێكی تر … بانگەوازێكی بەپەلە …
ھاوولاتیانی بەرێز ئەوانەی تشی كۆڕۆنا بوونە و چاكبوونەوە …

یەكێك لە ھێڵەكانی چارەسەری بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 بریتیە لەوەرگرتنی پلازمای خوێنێ كەسێكی چاكبووەوە، زۆر لە نەخۆشەكان بەتوندی تووشبوونە و پێویستیان بە پلازما ھەیە.

تكایە یٔەوانەی چاكبوونەتەوە و ٢٨ ڕۆژیان تێپەڕكردوە بە سەر یەكەم ڕۆژی دەستنیشانكردنی نەخوشیەكە، سەردانی سەنتەرەكانی بانكی خوێن بكەن بو بەخشینی پلازما.
ئەم بەخشینە خزمەتێكی مرۆڤدۆستی و خێرێكی گەورە تۆماردەكەن.

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
4 ئاب 2020

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان