ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وردەكاری ڕووداوەكەی دەروازی ئیبراهیم خەلیل ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ڕایدەگەیەنێت، كە ئەو ئاگرەی كەوتۆتەوە لە بارهەڵگرێكەوە بووە و ڕەتیشی دەكاتەوە هیچ زیانێك بە دەروازەكە و كۆگای دۆسیەكان كەوتبێت.

كامی كەمال، وتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیراهیم خەلیل لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، دوێنێ‌ 3ی ئاب لە كاتژمێر 5:10 خولەكی ئێوارە ئاگر لە ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر بەربووە و بەهۆیەوە بارهەڵگرێكی دیكەش سووتاوە، بەڵام توانراوە گیانی شۆفێرەكانی ڕزگار بكرێن.

ڕاشیگەیاندووە، كەلوپەلی ناو بارهەڵگرەكان، كە پۆستی بازاڕی ئۆنلاین بوون، سووتاون ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بوونی ماددەی غازی وەك (قۆڵۆنیا و سپرا).

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەوەی لە سۆشیال میدیا و ڕاگەیاندنەكان باسدەكرێت دەربارەی سووتانی ئۆفیس و كۆگای دۆسیەكانی دەروازەكە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ بنەمایەكی نیە و دەتوانن میدیاكاران سەردان بكەن و ڕاستی ڕووداوەكە ببینن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:
ل دۆر سۆتنا بودی یێن دوو ترومبێلێن بارھەلگر داخویانییەك ژ گوتەبێژێ كۆمەلگەھا دەروازێ نیڤ دەولەتی ئیبراھیم خەلیل
ل رێكەفتی ٢٠٢٠/٨/٣ێ ل دەمژمێر ٥:١٠ خولەكێن ئێڤاری ل گورەپانا كۆمەلگەھا دەروازێ نیڤ دەولەتی ئیبراھیم خەلیل ئاگر بەربو بودی یێن ترومبێلەكا بارھەلگر و ل دیفدا ئاگرێ وێ گەھشتە بودییا ترومبێلەكا دیكەژی، ترومبێلەك ژوان ژمارە (34LA6125)و ناڤێ شوفێری (ئەحمد محەمەد سیدو)، و ترومبیلا دوویێ ژمارە (34OB145)، و ناڤێ شوفێری (نەبی حوسێن دوفرانش)ـە.
دگەل رویدانێ دەملدەست تیمێن ئاگرڤەمراندنێ بەرھەڤ بون و شیان ئاگری كۆنترول بكەن و سەرێن ھەردوو ترومبێلان ھاتنە رزگار كرن و خوشبەختانە زیانێن جانی نەبون و بتنێ بودی و بارێن وان ھەردوو ترومبێلێن بارھەلگر ھاتنە سوتن كو پێك ھاتبون ژ كەل و پەلێن جوراوجور (كو پوستێن بازارێ ئونلاینێ بونە)، ل دیف بەلگەیێن لبەردەست ئەڤ ئاگرە ژ ئەنجامێن ئەنجامێن بلندییا پلەیێن گەرمێ و ھەبوونا مادەیێن غازی وەك (قولونی و سپرا) یێ چێبوی.
ل ھندەك لاپەرەیێن سوشیال میدیایێ و تورێن جڤاكی گوت گوتكەك بەلاڤ بۆیە كو ئوفیس و كوگەھ و دوسیەیێن كۆمەلگەھێ یێن ھاتینە سوتن، ئەم ڤان گۆت گۆتكان رەد دكەین و بێ بنەما ل قەلەم ددەین، داخازێ ژ وان دەزگەھێن راگەھاندنێ و رۆژنامەڤانان دكەین كو ڤان جۆرە گۆت گۆتكان بەلاڤ دكەن رێزێ ل بنەما و پرەنسیپێن كارێ رۆژنامەڤانی بگرن و ھەر دەزگەھەكێ راگەھاندنێ بخوازیت دشێت مەیدانی سەردانا مە بكەت و راستیا رویدانێ یا دیارە.
كامی كەمال
گۆتەبێژێ كۆمەلگەھا دەروازێ نیڤ دەولەتی ئیبراھیم خەلیل
٤\٨\٢٠٢٠

کوردستان

وتەبێژی پارتی كاتی بەستنی كۆنگرەی حزبەكەی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای كۆتایی هاتنی كۆرۆنا كۆنگرە دەبەستین، چونكە دواكەوتووین لە كۆنگرە و دەشڵێت: “پارتی لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاری كردووە”.

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕایگەیاندووە، كۆنگرەی داهاتووی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی لێوە كراوە، بڕیاریشی لەسەر دراوە، چونكە كاتی هاتووە، ئێمە دواكەوتووین لە كۆنگرە، بەڵام بارودۆخی سیاسی و سەربازی تەحكومی كردووە، كە نەتوانراوە كۆنگرەكە ئەنجام بدەین.

ڕاشیگەیاندووە، ئەگەر پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا نەبایە ئێستا كۆنگرە كۆتاییشی پێهاتبوو، لەم دۆخەدا بەستنی كۆنگرە كارێكی ئاسان نیە، بەڵام ئێستاش ئەو لێژنەی دامەزراوە بۆ دراسەكردنی كۆنگرە، ئەو بابەتانەی چ لە پەیڕەو و پرۆگرام، دراسەی ئەو بابەتانە دەكرێت، ئامادەكارییەكان بەردەوامن، كەی ئەم پەتایە ڕێگەی پێداین، ئەو كات بە دڵنیایەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان كۆنگرەی خۆی ئەنجام دەدات.

سەبارەت بە گۆڕانكارییەكان لەناو پارتی وتەبێژی ئەو حزبە ڕایگەیاند، لە هەر كۆنگرەیەك هەندێك گۆڕانكاری دەكات، لە دوای كۆنگرەش بە هەمان شێوە گۆڕانكاری دەكات، بە بەردەوامیش لەگەڵ پێویستی شوێنی جوگرافیای لقەكان و ناوچەكان گۆڕانكاری كردووە، ئەو بەرنامەیە هەبووە، كەی پێویست بێت گۆڕانكاری ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قەرەتەپە، داعش دووبرا لەدوای مانگێك لە ڕفاندییان ئازاد دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە ، ئازادكردنی دوو كەس ڕادەگەیەنێت كە پێشتر لە گوندێكی سەر بە ناحیەكە لەیەن گروپە چەكدارەكانی ڕێكخراوی داعشەوە ڕفێنرابوون.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەسفی تەمیمی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە كە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگەی دیالەیە، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”دوو برا كە نزیكى مانگێكە لە گوندی سەفسافەی نزیك قەرەتەپە لەلایەن گروپە چەكدارەكانی داعشەوە ڕفێنرابوون، ئەمڕۆ ئازادكران”.

بە وتەی بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە”چۆنیەتی ئازادكردنیان نازانێت كە ئایا بە پارە بووە یان نا، بەڵام لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن لەبارەی وردەكاریی ڕفاندن و شوێنی شاردنەوەیان لەماوەی چەند هەفتەی ڕابروو”.

لە كۆتایی مانگی ئابى ڕابردوو، گروپە چەكدارەكانی داعش هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك لە دەوروبەری گوندی سەفسافەی نزیك قەرەتەپە و دوو برایان لە گوندەكە ڕفاندن و كەسێكی ترییان برینداركرد، هەرچەندە لەو دەمەوە پرۆسەكانی گەڕان بەشوێنیاندا بەردەوام بوو، بەڵام تا كاتی ئازادكردنیان چارەنوسیان نەزانرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیرە كوردەكەی عیراق بڕیارێك لەبارەی كەركوكەوە دەردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوابەدوای داواكاری پەڕلەمانتارانی كورد لە پشكی كەركوك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی زەوی و زار لە كەركوك، وەزارەتی داد بڕیاریدا ئەو بڕیارانەی، كە پەیوەندیان بەزەوی و زارە كشتوكاڵییەكانەوە هەیە ڕابگرێت تاوەكو لیژنەی وزاری و ئەنجوومەنی وەزیران یەكلایی دەكاتەوە.

لە ڕۆژی 18ی مانگی ڕابردوو پەڕلەمانتارانی كەركوكی یەكێتی و شاندێكی حزبی ڕێكخستنی حەمرین و سنووری دووزخورماتووی ئەو حزبە سەردانی سەرۆك كۆمار و وەزیری داد و كشتوكاڵیان كرد سەبارەت بە كێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان و دواتریش لە 19ی مانگدا لە باڵەخانەی پەڕلەمان بانگھێشتی ھەریەكە لە پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی و پەروەردەی كەركوك كرا بۆ قسەكردن سەبارەت بەمەلەفی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان و دۆخی ئەمنی و دۆخی تەندروستی پارێزگای كەركوك.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لەو كۆبوونەوەیەی 19-8-2020ی پەڕلەمان، دوو لیژنەی حكومی پێكھێنراوە یەكەمیان لیژنەیەكی وەزارییە بەسەرپەرشتی حاكم سالار، وەزیری داد كە كاریان بریتییە لە دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ كێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكانی كەركوك، لەلایەن نوێنەرانیشەوە پێشنیار و ڕاسپاردەكانیان پێ دەگات. لیژنەی دووەمیشیان بۆ دروستكردنی ھاوسەنگییە لە دابەشكردنی پۆستەكانی نێو دامودەزگاكان لەنێوان پێكھاتەكانی شاری كەركوك.

لای خۆشیەوە، ڕێبوار تەها، پەڕلەمانتاری یەكێتی لە بەغدا لە پشكی كەركوك ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی جێبەجێكردنی ئەو بڕیارانەی، كە پەیوەندیان بەزەوی و زارە كشتوكاڵییەكانـ(عقود الزراعی)ـەوە ھەیە تا ئەنجوومەنی وەزیران و لیژنەی وزاری بڕیار لەچارەنووسیان دەدات.

دەشڵێت: “لێرەوە سوپاسی حاكم سالار عەبدولستار، وەزیری داد دەكەین بۆ ھەماھەنگی و ھەوڵە بەردەوامەكانی لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی زەوی و زارە كشتوكاڵییەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان