ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سلێمانی.. دەست بەسەر بارهەڵگرێكی ئاوی لەدەبەنراودا دەگیرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی گواستنەوەی ئاوی لە دەبەنراو لەبەر تیشكی خۆر و پلەی گەرمی بەرز، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بارهەڵگرێكدا دەگرن و سەرۆكی لیژنەكانیش دەڵێت: سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی توند دەكەینەوە.

لەشكر حەمید، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكانی كاركردن و گواستنەوەی ئاوی لە دەبەنراو لەبەر تیشكی خۆر و پلەی گەرمی بەرز، لیژنەكانی قائیمقامیەت دەستیان بەسەر بارهەڵگرێكدا گرتووە كە (65) كێس ئاوی بۆ بازاڕ گواستووەتەوە.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی وتیشی: بەپێی ڕێنماییەكان نابێت ئاوی لەدەبەنراو لە شوێنی گەرم و بەرتیشكی خۆر عەمبار بكرێت یان بگوازرێتەوە، چونكە بەهۆی كارلێكی كیمیاییەوە ئاوی ناو دەبە پلاستیكەكان دەبێتە هۆكاری كەمبوونەوەی بەرگری لەش و زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ (25) پلەی سەدی،‌ بەشێكی پلاستیكەكە لەگەڵ ئاوەكە‌ كارلێك دەكات دەبێتە هۆكاری سەرەكی بۆ تووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجە و تێكچوونی هۆرمۆنەكان بەتایبەت لەخانماندا.

لەشكر حەمید ڕوونیكردەوە: پێش ئەوەی ئاو بكرێتە ناو دەبەپلاستیكەكان ‌ماددەی ئۆزۆن (O3) بۆ خاوێنكردنەوە بەكاردەهێنرێت لەبری كلۆر، لەكاتی بەركەوتنی ئۆزۆنەكە بەتیشكی خۆر، ماددەكە شیدەبێتەوە بۆ (O2) لەگەڵ ئۆكسجینێكی چالاك، (O2) بەبێ كێشە لەگەڵ ئاو تێكەڵ دەبێت، بەڵام مانەوەی یەك ئۆكسجین و بەركەوتنی بەتیشكی خۆر، لەش تووشی نەمانی بەرگری دەكات.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاشیگەیاند: پێشتر سەرجەم كارگەكانی ئاو، ماركێت، دوكانداران و فرۆشیاران ئاگاداركراونەتەوە نابێت شوێنی گەرم و بەرتیشكی خۆر بۆ گواستنەوە و عەمباركردنی ئاوی لەدەبەنراو بەكاربهێنن، پێویستە بارهەڵگرەكان داپۆشراوبن ئاوە لە دەبەنراوەكان دووربن لە تیشكی خۆر هەروەها شوێنی فێنكیش بۆ عەمبار دابین بكەن، بەپێچەوانەوە لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی توند دەكاتەوە.

لەشكر حەمید ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر بارهەڵگرەكەدا گیراوە و سەرجەم كێسە ئاوە لەدەبەنراوەكە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی هەبوون و بەدیكردنی ئاوی لەدەبەنراو لە ‌شوێنی گەرم و بەرتیشكی خۆر، لەڕێی ژمارە (07708677777) یان لاپەڕەی تایبەتی (قائیمقامیەتی سلێمانی) لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاگاردار بكەنەوە بۆ گرتنەبەری ڕێكاری پێویست بەرامبەر سەرپێچیكاران.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان