ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

د.دیار ئیبراهیم: كەرەنتینی گشتی ئەستەمە

خەڵك – ئارام سەردار

ئەندامێكی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەوەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكەی وەزیری تەندروستی لەگەڵ ژووری ئۆپراسیۆنەكان تایبەت بەدۆخی تەندروستی هەولێر و چاوەڕوانیش دەكرێت چەند بڕیارێك دەربكرێت.

د.دیار ئیبراهیم، ئەندامی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لەوەزارەتی تەندروستی بە(تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكەی وەزیری تەندروستی تایبەتە بەدۆخی تەندروستی شاری هەولێر، بۆ تاووتوێ كردنی ئەو داواكاری و پێشنیارانەی كراون لەلایەن هەندێ لایەنەوە كە باس لەوەدەكرێت ئایا كەرەنتینەی گشتی ڕابگەیەنرێت یان دەوامی فەرمانگەكان بكرێتەوە یاخود نا، هەروەها تاقیكردنەوەی خوێندكاران ئەنجام بدرێت یان نا، بۆیە ئەم پرسانە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

ئەو ئەندامەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا لە وەزارەتی تەندروستی دەشڵێت، من لەگەڵ ئەوەم كەرەنتینی بەش بەش (جزئی) بكرێت لەم دۆخەدا، چونكە تاكە چارەسەر تاك پارێزیە و كەرەنتینیش بەم شێوەیە سوودی دەبێت واتە لەكاتژمێر ٦ی ئێوارە تا ٦ بەیانی بێت، هەروەها بەشێك لەم شوێنانەی خەڵكی تێدا كۆدەبێتەوە دابخرێت وەك چایخانە و كافتریا و شوێنە گشتییەكان.

د.دیار ئیبراهیم ئەوەشی خستەڕوو، كەرەنتینی گشتی ئەستەمە، چونكە دۆخی ئابووری خراپە و خەڵك مووچە و بژێوی ژیانی نییە، دەتوانرێت لە هەولێریش هاوشێوەی سلێمانی بەسەر ئەو ژمارە زۆرەی تووشبووان زاڵ ببن، چونكە لەسلێمانیش توانرا ژمارەكە كەم بكرێتەوە و كەرەنتینی گشتیش ڕانەگەیەنرا.

کوردستان

شەنگال.. ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

بەپێی زانیارییەكان، كاتژمێر 9:30 خولەكی‌ ئەمشەو ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لەجۆری ئۆپڵ لە باكووری شەنگال تەقییەوە.

تەقینەوەكە كیلۆمەترێك لە مەزارگەی شێخ شەرەفەدین دوورە و تا ئێستا زیانەكانی ئەو تەقینەوەیە ئاشكرا نەكراوە.

پاش ڕووداوەكەش هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە ناوچەكە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی.. مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ هەڵوێست ڕادەگەیەنن

خەڵك – بەشی هەواڵ

مامۆستایانی ناڕازی و ئەنجومەنی فشار و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان لە ئاگادارینامەیەكدا ڕایدەگەیەنن، سبەینێ‌ دووشەممە ڕێكەوتی 21/9/2020 كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا، ئەنجومەنی فشار، مامۆستایانی ناڕازی، مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان، بەیەكەوە لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی هاوبەش ڕادەگەیەنن.

مامۆستا دڵشاد بابانی ئەندامی ئەنجومەنی فشار بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، سبەینێ‌ لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا ڕاگەیەنراوێكدا بۆ ڕای گشتی بڵاودەكەنەوە لە هەمان كاتدا چەند داواكارییەك دەخەنەڕوو.

مامۆستا دڵشاد بابانی وتیشی، لەو كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەدا بە هەماهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی زانكۆ و پەیمانگاكان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هاوسەری جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم كۆچی دوایی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

كەمێك پێش ئێستا پرشنگ ڕەشید عەبدولكەریم خێزانی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆچی دوایی كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان