ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەیوەندی بە منداڵە ئێزدییەكانەوە هەیە
حكومەتی هەرێم وەڵامی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەداتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەڵامی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دادتەوە سەبارەت بە منداڵە ئێزدیەكان كە لە 30ی تەمموزی ڕابردوو لەژێر ناونیشانی “عێراق: پاشماوەی تیرۆر: كێشەی منداڵانی رزگاربووی ئێزیدی لە دەستی داعش” لەلایەن ڕێكخراوەكەوە بڵاوكرایەوە.

راپۆرتەكە بەدواداچوون بۆ نەهامەتیی و بارودۆخی جەستەیی و دەروونی ئەو منداڵانەی ئێزیدییەكان دەكات كە لە كەمپەكانی عێراق نیشتەجێن، بەشێك لە راپۆرتەكەیان تەرخان كردووە بۆ باسكردنی باشی بارودۆخی منداڵانی ئێزیدییەكان لە ھەرێمی كوردستان.

رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان(OCIA) لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا بەمشێوەیە وەڵامی ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەداتەوە:-

بەڕێوەبەرایەتی كاروباری ئێزیدییەكان شانبەشان لەگەڵ ئەو لێژنانەی كە لەلایەن نووسینگەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێكھاتوون ھەمووتواناكانیان خستۆتەگەڕ بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی منداڵانی ئێزیدی و كەمكردنەوەی ئازار و نەھامەتییەكانی كە رووبەڕووی بوونەتەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوو. سەرەڕای ئەمەش حكومەتی ھەرێمی كوردستان لەگەڵ رێكخراوە نێوخۆكان و نێودەوڵەتییەكان چەند تۆڕێكی ھەماھەنگی دروستكردووە. تاوەكو ئێستا كێشەی كەمی پارەی تەرخانكراو و پەتا و نەخۆشی دوای ئەم رووداوانە و دەستكەوتنی دۆكیومێنت و بەڵگەنامە یاساییەكان یەكلا نەبۆتەوە، ئەمەو جگە لەو كۆسپ و تەگەرانەی كەلە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆڕۆنا كۆڤید-19 بڵاو بۆتەوە.

مامەڵەكردنی تیرۆریستانی داعش لەگەڵ دەستگیركراوانی ئێزیدییەكان زۆر نامرۆڤانە بوو، حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھەوڵ و كۆششی زۆری داوە بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانیان لە رێگەی دابینكردنی چارەسەری جەستەیی و دەرونی پێویست، ھەروەھا دابینكردنی خزمەتگوزاری بۆ دایكان و كەلوپەلی تەندروستی لە ناو كەمپەكان. تاوەكو ئێستا تەنھا 6 لەو منداڵانەی ئێزیدییەكان لە ھەرێمی كوردستان دەستنیشان كراون باوكەكانیان ئەندامانی سەر بەداعشن و نەناسراون. لە پارێزگای دھۆك پڕۆسەی تۆماركردنی بەڵگەنامەكان ئەنجام دەدرێت بۆ ئەو منداڵانەی كە بێ باوكن سەرپەرشتیكاریان نییە یان لەگەڵ خێزانی دیكە ھاتوون بۆ كەمپەكان، سەرەڕای ئەمەش بریكاری یاسایی ھەڵدەستن بە ئەنجامدان و تەواوكردنی بەڵگەنامە یاساییەكان بە ھەماھەنگی لەگەڵ دادگای باری كەسی لە دھۆك. پڕۆسەی بەدەستھێنانی ناسنامە و رەگەزنامەی عێراقی و بەڵگەنامەكانی زەواج بەردەوامی ھەیە.

یاسای عێراقی لەمبارەیەوە كەموكوڕی زۆری تێدایە و بەپێی ئەم یاسایە دەبێت ئەو منداڵانەی كە لەدایك بوون و دایك و باوكیان نادیارە وەك مسوڵمان تۆمار بكرێن كە ئەمەش كێشەی دروست كردووە بۆ پڕۆسەی تۆماركردن. ھەوڵەكان خراوەتەكار بۆ ھەمواركردنەوەی ئەم یاسایە و چەند قۆناغێكی بەرچاوی بڕییوە. پێویستە یاسایەك بۆ پارێزگاریكردنی منداڵانی ئێزیدییەكان لەبەغدا دەربچێت چونكە حكومەتی فیدرال بەرپرسە و دەسەڵاتی یاسایی فیدرالی هەیە، لەم بارەیەوە یاسایەك داڕێژراوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ماوەی ساڵێكە كاری لەسەر دەكرێت بەناونیشانی “یاسای ئافرەتانی رزگاربوو” ك ئەم پڕۆژە یاسایە پەیوەستە بە قەرەبووكردنەوە ئافرەتان لەگەڵ ئەوەش چارەسەری بۆ منداڵان وەك پێویست لەم یاسایە جێگیر نەكراوە. دەسەڵاتی یاسادانان لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندی داوە لەسەر قەرەبووكردنەوەی رزگاربوانی ئێزیدییەكان بێ گوێدان بە رەگەز و تەمەن و بەمەرجێك لەلایەن حكومەتی فیدرال دابینكردنی دارایی لە ئەستۆ بگرێت.

سەرەڕای ئەمەش پڕۆژە یاساێك ھەیە بە ھەماھەنگی لە نێوان لێژنەی لێكۆڵینەوە لە دھۆك و رێكخراوی GIZ ئەپڕۆژە یاسایە چاوپێكەوتن و زانیاری و داتای قوڵ لەخۆ دەگرێت، بەپێی راسپاردەی ئەم یاسایە بەشێوەیەك داوادەكات كە چارەسەری پێویستی یاسایی منداڵان بخرێتە ناو ئەم پڕۆژە یاسایەی سەرەوە، پڕۆژە یاساكە تەواو بووە و بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی وعەرەبی بەردەست دەبێت لە ھەفتەی داھاتوو.

حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێكھاتە ئاینی و مەزھەبییەكانی ناچار نەكردووە بەزمانی كوردی بخوێنن بەڵكو پشتگیریان لێ دەكات كە خوێندن بە زمانی دایك ئەنجام بدەن و چەندین قوتابخانە لە ھەرێمی كوردستان ھەیە كە تایبەتمەندن بۆ خوێندن بە زمانی پێكھاتەكان، دەستەی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فێركردن لە دھۆك كە چاودێرە بەسەر خوێندنی ئاینی ئێزیدییەكان.

ھەر لە ساڵی 1999 قوتابیانی ئێزیدی ئاینی خۆیان لە قوتابخانەكان دەخوێنن لە قوتابخانە حكومییەكان لە ناوچەكانیان ھەر لە قۆناغی یەكەم تا قۆناغی دووازدەھەم. ئەم پێوەرەی خوێندنە بۆ قوتابیانی نیشتەجێی كەمپەكانیش بەم شێوەیەیە، لەگەڵ ئەوەش زۆربەی منداڵەكان و خێزانەكانیان داوای نیشتەجێ بوون و پەنابەری دەكەن لە وڵاتانی دەرەوە بۆیە ئەم شێوازی خوێندنە بۆ بەشێكی كەم جێبەجێ دەكرێت لە ناو كەمپەكان. ھاوكاری تەندروستی و دەرونی پێشكێش بەو ئافرەتانەی كە رووبەڕووی توندوتیژی جنسی بوونەتەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعش. لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆك، رێكخراوە ناحكومییە نێودەوڵەتییەكان وەك یونیسێف،

سندوقی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ نیشتەجێ بوون و GIZ ھەڵدەستن بە كردنەوەی خول و راھێنان بۆ ئامادەكردنی كادیران، ھەروەھا دەستنیشانكردنی ناوەندی تایبەتمەند كە ھەوڵ دەدات بۆ دووبارە شیاندنەوەی ئەو ئافرەتانە بۆ ناو كۆمەڵگا، ئەمەو سەرەڕای ھەوڵەكانی پارێزگای دھۆك بە ھاوكاری لەگەڵ ئاژانسی ئەڵمانی بۆ ھاریكاری نێودەوڵەتی(GIZ) و یونیسێف لەپێناو ئەوەی كە ئافرەتانی رزگار بووی ئێزیدییەكان بچنەوە بەر خوێندن. نووسینگەی رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان(OCIA).

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فراكسیۆنی پارتی؛ بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.

ڕاگەیەنراوى فراكسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی یٔەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو یٔەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.
لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆك بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی یٔەو ڕێیە دەبین كە یٔەو بۆ گەلەكەی هەڵیبژاردووە، كۆڵنەدان و وەفای یٔەو بۆ گەلەكەی دەنگی یٔازادیخوازانی كوردی بە گوێی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی كوردستان، گەیاند.
یٔێمە وەك فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەردەم شانازی بەو دەستكەوتە مەزنەی گەلەكەمان دەكەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەكەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەكەین.
سڵاو بۆ هەموو یٔەو كەسانەی بەشداربوون لە سەركەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی كاروانی رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان.
فراكسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی ؛ باندێكی باندێكی‌ چوار كەسی‌ دەستگیركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، باندێكی‌ چوار كەسیان دەستگیركردووە، كە كاریان بارزگانی بووە بە شوێنەوار و ماددەی‌ هۆشبەرەوە و بە چەكی بێ ‏مۆڵەتەوە هەستاون بە ‏هەڕەشەكردن لە خەڵك .

بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی‌ ئەیلولی‌ 2020، لە ڕاگەیەندراوێكدا ، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، هێزەكانیان لە رۆژی 10ی ئەیلوولی 2020 باندێكی چوار كەسییان ‏دەستگیركرد كە بازرگانییان بە شوێنەوار و ماددە هۆشبەرەكانەوە ‏كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو چوار كەسە هەستاون بە ‏هەڕەشەكردن لە خەڵك بە چەكی بێ ‏مۆڵەت و بازرگانییان بە شوێنەوار و ‏ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە، هاوكات بە چەقۆ و چەكیش خەڵكیان بریندار ‏كردووە.‏

ئاشكراشیكردووە، ئەو چوار كەسە ‏تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 44 ساڵدا بووە، سیانیان دانیشتووی وڵاتی ‏بەریتانیان ‌و یەكێكیشیان دانیشتووی شاری سلێمانییە‌ و سەرجەمیشیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە، ئێستاش رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و ‏لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.‏

 

بۆ بەڕێز / كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت / دەستگیركردنی باندێكی تۆمەتبار
لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیان و ڕوو بەڕوو بونەوەی هەرجۆرە كارێكی هەڵخەڵەتاندن و فریودان و ئەنجامدانی كاری نایاسی تێكدانی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان
هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەڕۆژی (10/9/2020 ) لە چالاكیەكدا چوار تۆمەتبار دەستكیربكەن بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 431) لەیاسای سزادانی عێراقی بە ناوەكانی ( ك،ع،خ لەدایكبوی ساڵی 1981 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / س،م،ص لەدایكبوی 1985 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / ب،ص،ڕ لەدایكبوی 1980 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / ز،م،م لەدایكبوی 1976 دانیشتوی سلێمانی) ، تۆمەتباران هەستاون بە هەڕەشەكردن لەخەڵكی بەچەكی بێ مۆڵەت و بازركانی كردن بە شوێنەوار و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و برینداركردنی هاوڵاتیان بەچەقۆ و،هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت ، سەرجەمیان دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .

لەگەڵ ڕێزدا….

ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان