نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی



بەهۆی كاریگەری دۆخی ئابووری ئەمریكا و ئەگەری ڕێككەوتنی كۆنگرێس و حكومەت لەسەر ئاستی قەرزەكان نرخی زێڕ بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كردووە و بەراورد بە سەرەتای ئەم مانگە هەر ئۆنسەیەك 50 دۆلار دابەزیوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ دابەزیوە بۆ 1957 دۆلار و یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 476 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 420 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 355 هەزار دینارە.

ڕاشیگەیاند، ئۆنسەی زێڕ لەژێر فشارەکانی دابەزین ماوەتەوە ئەمەش دوای نزیکبوونەوەی کۆماری و دیموکراتەکان لە ڕێککەوتن بۆ ئاستی قەرزەكان.

وتیشی، “ئەگەر ڕێککەوتن بکرێت دابەزینەکە ئاسانتر دەبێت و فشارەکە قورس دەکات و ڕەوتی زێڕ بەتەواوی بگۆڕێت بۆ دابەزینی درێژمەودا”.

گروپی گورگەکان دەستگیرکران
پێشت گروپی گورگەکان دەستگیرکران
كاتی پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بە هاووڵاتیان ئاشكراكرا
دواتر كاتی پێدانی كارەبای 24 كاتژمێری بە هاووڵاتیان ئاشكراكرا
ەیوەندیدار