ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

يادى شەش ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەكانە
نێچیرڤان بارزانی: شنگال كراوەتە مۆڵگەی چەكدارانی نایاسایی

خەڵك- بەشی هەواڵ
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، برینی‌ خوشك و برایانی‌ ئێزدیمان خوێنی‌ لێ دەچۆڕێت و بە هەزارانیان لە كەمپەكانی‌ ئاوارەییدا ژیان دەگوزەرێنن، شەنگالیش كراوەتە مۆڵگەی‌ چەكدارانی‌ نایاسایی‌ كە بێباكانە لەسەر برین و خەمی‌ ئێزدییان خەریكی‌ بەڕێوەبردنی‌ ئەجێندا و بەرنامەی‌ سیاسیانن.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئابی 2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكیدا بەبۆنەی یادی شەش ساڵ تێپەڕبوون بەسەر كۆمەڵكوژی كوردانی ئێزدی لە شنگال لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعشەوە ڕایگەیاند: “لە كاتێكدا ئەم یادە بەئازارە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتا برینی‌ خوشك و برایانی‌ ئێزدیمان خوێنی‌ لێ دەچۆڕێت، شنگالیش كراوەتە مۆڵگەی‌ چەكدارانی‌ نایاسایی‌ كە بێباكانە لەسەر برین و خەمی‌ ئێزدییان خەریكی‌ بەڕێوەبردنی‌ ئەجێندا و بەرنامەی‌ سیاسیانن”.

بە وتەی نێچیرڤان بارزانی”لەسەر هەوڵەكانی‌ بۆ دابینكردنی‌ سەقامگیری‌ و گێڕانەوەی‌ ئارامی‌ و ئاوەدانكردنەوەی‌ شنگال و كردنی‌ بە پارێزگا بەردەوام دەبێت. وەك لە پەیامەكەدا هاتووە “بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ حكومەتی‌ فیدراڵی‌ عێراق و ئیدارەی‌ پارێزگای‌ موسڵ هەموو هاوكاری‌ و هەماهەنگییەك دەكات، هەروەها لەسەر ئاستی‌ نێودەوڵەتیش كاردەكات تاوەكو بە هاوكاریی‌ یوئێن و یوونیتاد ئەو تاوانە بە جینۆساید دەناسرێت و تاوانكاران دەدرێنە دادگا و قوربانییان قەرەبوو دەكرێنەوه”.

دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان:

پەیامی‌ سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان بۆ یادی‌ كارەساتی‌ شەنگال

ئەمڕۆ بە ئازارێكی‌ قووڵەوە یادی‌ شەش ساڵەی‌ جینۆسایدی‌ ئێزدییان و كارەساتی‌ شەنگال دەكەینەوە. بە ڕێز و شكۆوە هەموو ئەو خوشك و برا ئێزدییانەمان بەبیر دەهێنینەوە كە بوونە قوربانیی‌ تاوانكارییەكی‌ بێهاوتای‌ تیرۆرستانی‌ ‌داعش. هیچ كەسێك بڕوای‌ نەدەكرد لە سەدەی‌ بیست و یەكدا مرۆڤایەتی‌ جارێكی‌ دی‌ مەرگەساتێكی‌ وا دەبینێتەوە كە هەموو جیهان شۆك دەكات. سڵاو و دروود بۆ گیانی‌ پاكی‌ قوربانیانی‌ كارەساتی‌ شەنگال و تەواوی‌ خوشك برایانی‌ ئێزدی‌.

لە كاتێكدا ئەم یادە بەئازارە دەكەینەوە، بەداخەوە هێشتا برینی‌ خوشك و برایانی‌ ئێزدیمان خوێنی‌ لێ دەچۆڕیت و بە هەزارانیان لە كەمپەكانی‌ ئاوارەییدا دەگوزەرێنن. شەنگال و ناوچەكانی‌ دیكەی‌ ئێزدییان هێشتا ئاوەدان نەكراونەتەوە و زەمینەیەكی‌ لەباری‌ گەڕانەوەی‌ سەقامگیری‌ و گێڕانەوەی‌ ژیانیان تێدا نییە. شەنگال كراوەتە مۆڵگەی‌ چەكدارانی‌ نایاسایی‌ كە بێباكانە لەسەر برین و خەمی‌ ئێزدییان خەریكی‌ بەڕێوەبردنی‌ ئەجێندا و بەرنامەی‌ سیاسیانن.

لەم یادەدا دووپاتی‌ دەكەینەوە كە هەرێمی‌ كوردستان لەسەر هەوڵەكانی‌ بۆ دابینكردنی‌ سەقامگیری‌ و گێڕانەوەی‌ ئارامی‌ و ئاوەدانكردنەوەی‌ شەنگال و كردنی‌ بە پارێزگا بەردەوام دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ حكوومەتی‌ فیدراڵی‌ عێراق و ئیدارەی‌ پارێزگای‌ مووسڵ هەموو هاوكاری‌ و هەماهەنگییەك دەكات، هەروەها لەسەر ئاستی‌ نێودەوڵەتیش كار دەكات تا بە هاوكاریی‌ یووئێن و یوونیتاد ئەو تاوانە بە جینۆساید دەناسرێت و تاوانكاران دەدرێنە دادگا و قوربانییان قەرەبوو دەكرێنەوە.

خوشك و برایانی‌ ئێزدی‌ بە هەزاران ساڵ لەسەر زێدی‌ خۆیان بڕوا و ئایینی‌ خۆیان پاراستووە و هەمیشە هۆكارێكی‌ گرنگ و كارای‌ كولتووری‌ پێكەوەژیان و لێبوردەیی‌ بوون و بۆ هەمیشە هەروا دەمێننەوە. لەم یادەدا جەخت لە قووڵكردنەوەی‌ ئەو كولتوورە دەكەینەوە و هەموو پێكهاته ئایینی‌ و نەتەوەیییەكان دڵنیا دەكەینەوە كە كوردستان بە لانكەی‌ ئارام و پارێزراوی‌ هەمووان دەمێنێتەوه، هەروەها بەڵێنیش بۆ كەسوكاری‌ ڕفێنراوان دووپات دەكەینەوە لە گەڕان و ڕزگاركردنیان و هەوڵدان بۆ زانینی‌ چارەنووسیان بەردەوام دەبین.

سڵاو لە گیانی‌ پاكی‌ ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی‌ بە سەرپەرشتیی‌ ڕاستەوخۆی‌ جەنابی‌ سەرۆك مەسعوود بارزانی‌، شەنگالیان ڕزگار كرد و لەوپێناوەدا گیانیان بەخشی‌. سوپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەوانەی‌ لە ناوخۆ و دەرەوە هاوكارییان پێشكەش بە ئێزدییان كرد. خوشك و برایانی‌ ئێزدی‌ دڵنیا دەكەینەوە بۆ دابینكردنی‌ دادپەروەری‌ و داهاتوویەكی‌ باشتر هەمیشە لەگەڵیاندا دەبین.

نێچیرڤان بارزانی‌
سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان
3/8/2020

کوردستان

فراكسیۆنی پارتی؛ بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.

فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.

ڕاگەیەنراوى فراكسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان
بە شانازییەوە یادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەینەوە، كە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، كە لە 25ـی یٔەیلوولی 2017 یٔەنجام درا، رۆژێكی نیشتمانیی شكۆدارە و شانازییەكی گەورەیە بۆ هەموو یٔەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەركەوتنی دا.
لە ساڵیادی ریفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆك بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی یٔەو ڕێیە دەبین كە یٔەو بۆ گەلەكەی هەڵیبژاردووە، كۆڵنەدان و وەفای یٔەو بۆ گەلەكەی دەنگی یٔازادیخوازانی كوردی بە گوێی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی كوردستان، گەیاند.
یٔێمە وەك فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان هەردەم شانازی بەو دەستكەوتە مەزنەی گەلەكەمان دەكەین و بە رابەرایەتیی جەنابی سەرۆك بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەكەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەكەین.
سڵاو بۆ هەموو یٔەو كەسانەی بەشداربوون لە سەركەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی كاروانی رزگاری و سەربەخۆیی كوردستان.
فراكسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی ؛ باندێكی باندێكی‌ چوار كەسی‌ دەستگیركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، باندێكی‌ چوار كەسیان دەستگیركردووە، كە كاریان بارزگانی بووە بە شوێنەوار و ماددەی‌ هۆشبەرەوە و بە چەكی بێ ‏مۆڵەتەوە هەستاون بە ‏هەڕەشەكردن لە خەڵك .

بەڕێوەبەرایەتی‌ ئاسایشی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی‌ ئەیلولی‌ 2020، لە ڕاگەیەندراوێكدا ، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، هێزەكانیان لە رۆژی 10ی ئەیلوولی 2020 باندێكی چوار كەسییان ‏دەستگیركرد كە بازرگانییان بە شوێنەوار و ماددە هۆشبەرەكانەوە ‏كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو چوار كەسە هەستاون بە ‏هەڕەشەكردن لە خەڵك بە چەكی بێ ‏مۆڵەت و بازرگانییان بە شوێنەوار و ‏ماددە هۆشبەرەكانەوە كردووە، هاوكات بە چەقۆ و چەكیش خەڵكیان بریندار ‏كردووە.‏

ئاشكراشیكردووە، ئەو چوار كەسە ‏تەمەنیان لەنێوان 40 بۆ 44 ساڵدا بووە، سیانیان دانیشتووی وڵاتی ‏بەریتانیان ‌و یەكێكیشیان دانیشتووی شاری سلێمانییە‌ و سەرجەمیشیان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە، ئێستاش رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و ‏لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.‏

 

بۆ بەڕێز / كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت / دەستگیركردنی باندێكی تۆمەتبار
لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی , بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵا و كەرامەتی هاوڵاتیان و ڕوو بەڕوو بونەوەی هەرجۆرە كارێكی هەڵخەڵەتاندن و فریودان و ئەنجامدانی كاری نایاسی تێكدانی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان
هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەڕۆژی (10/9/2020 ) لە چالاكیەكدا چوار تۆمەتبار دەستكیربكەن بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ( 431) لەیاسای سزادانی عێراقی بە ناوەكانی ( ك،ع،خ لەدایكبوی ساڵی 1981 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / س،م،ص لەدایكبوی 1985 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / ب،ص،ڕ لەدایكبوی 1980 ڕەگەز كورد دانیشتوی وڵاتی بەڕیتانیا / ز،م،م لەدایكبوی 1976 دانیشتوی سلێمانی) ، تۆمەتباران هەستاون بە هەڕەشەكردن لەخەڵكی بەچەكی بێ مۆڵەت و بازركانی كردن بە شوێنەوار و بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و برینداركردنی هاوڵاتیان بەچەقۆ و،هەڵگرتنی چەكی بێ مۆڵەت ، سەرجەمیان دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و ڕوبەڕوی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە .

لەگەڵ ڕێزدا….

ڕاگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی؛ سەرەڕای قەیرانی دارایی بەردەوامن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریییەكان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگی سەقامگیرییە لە عیراق و ناوچەكەدا ، دەشڵێت،”سەرەڕای قەیرانی دارایی حكومەت بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكەی”.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/9/24 پێشوازی لە مارتن هوس، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق كردووە، ‎لە دیدارێكدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی عیراق و پەڕەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و یەكێتی ئەوروپایان تاووتوێ كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، ‎سوپاسی پشتگیری یەكێتی ئەوروپای كردووە، لە هەرێمی كوردستان و جەختیشی لەوە كردوە، كە هەرێمی كوردستان فاكتەرێكی گرنگیی سەقامگیرییە لە عێراق و ناوچەكەدا .

باسی لەوەشكردووە، كە سەرەڕای قەیرانی دارایی بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە لە ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی و جێبەجێكردنی بەرنامە چاكسازییەكەی، لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری هەرێم.

هاوكات ‎باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، ئاماژەی بەوەدا، كە هەرێمی كوردستان نموونەیەكی سەركەوتوو و گەشەسەندووە لە عیراق و یەكێتی ئەوروپاش ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان و هاندانی وەبەرهێنەرانی ئەوروپایی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان