ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ژمارەی حاجیان لەمساڵدا 10 هەزاری تێنەپەڕاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
حاجیان تەوافی ماڵئاواییان بە دەوری كەعبەی پیرۆزدا كرد و ڕێنماییەكانی لێكدووركەوتنەوەیان پیادەكرد لە كۆتایی وەرزی حەجی ئەمساڵ كە بە بچوكترین مەراسیمی حەج لە مێژووی هاوچەرخدا دادەنرێت و لە چوارچێوەی هەوڵەكانی دەسەڵاتدارانی سعودیە بوو بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

دەسەڵاتدارانی تەندروستی سعودیە، ڕەتیانكردەوە لەكاتی ئەنجامدانی مەراسیمی حەجی ئەمساڵدا كەس تووشی كۆرۆنا بوبێت، بەڵام بەپێویستیان زانی هەموو حاجیانی نێو مەككە، لەدوای تەواوبوونی مەراسیمەكە كەرەتنینە بكرێن.

نزیكەی تەنیا 10 هەزار مسوڵمان لەمساڵدا مەراسیمی فەریزەی حەجیان بەجێگەیاند، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو كە 2.5 ملیۆن حاجی بوو.

حاجیان لەمساڵدا لە دەوروبەری مەككە، ڕووبەرێكی دیاریكراوییان لەنێوان خۆیاندا هێشتبووەوە كە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودیەوە لەكاتی ئەنجامدانی ئەو مەراسیمە پيرۆزەدا بۆیان دیاریی كرابوو.

جیهان

ڕوحانی: ئەوەی ئەمریكا دەرهەق بە وڵاتەكەمان دەیكات تەنیا خۆ سەپاندنە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت: هەر هەنگاوێك بەئاڕاستەی جێبەجێكردنی سزای زیاتری وڵاتەكەی بنرێت، ئەوا تاران بەتوندترین شێوە بەرپەرچی دەداتەوە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران لەبەهای هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ درێژكردنەوەی سزاكانی سەر تاران كەمكردەوە و ئاماژەی بەوەكرد: ئەگەر واشنتۆن كار بە بڕیارەكانی پێشووی نەتەوە یەكگرتووەكان بكات لەدژی ئێران ئەوا وەڵام دەدرێتەوە، چونكە هیچ دەوڵەتێكی نێو ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕەزامەند نەبووە بە سەرلەنوێ سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێراندا و ئەوەی ئەمریكاش دەرهەق بەوڵاتەكەیان دەیكات تەنیا خۆ سەپاندنە.

سەرۆكی ئێران ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ پابەندبوونی بە ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكە ئەگەر لایەنی بەرامبەر پابەندی ڕێككەوتننامەكە بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكرێت ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە بەرامبەر ئەنقەرە بگرێتەبەر

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بەرگری قوبرس داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكات، لە بەرامبەر هەڵسوكەوتەكانی توركیا لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە بەرامبەر ئەنقەرە بگرنەبەر.

چارالامپۆس پیتریدس وەزیری بەرگری قوبرس لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا جەختیكردەوە، ناكرێت ئەو دۆخەی كە بەهۆی دوژمنكارییەكانی توركیاوە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دروست بووە لەبەر چاو نەگیرێت.

وەزیری بەرگری قوبرس وتیشی، پێویستە یەكێتی ئەوروپا هەڵوێستەكانی پشتگیری بكاتە هەڵوێستی كرداری و ڕێوشوێنی یەكلاكەرەوە و خێرا بەرامبەر توركیا بگرێتەبەر و بە توركیا بڵێت یەكێتی ئەوروپا بە یەكگرتووییەكەی جارانەوە مامەڵە لەگەڵ هەڵسوكەوتە نایاساییەكانی ئەنقەرە دەكات.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە چەند مانگێكە بەهۆی هەوڵەكانی توركیاوە بۆ گەڕان بەدوای وزە لە ئاوە هەرێمییەكانی یۆنان و قوبرسدا گرژی و ئاڵۆزی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی گرتووەتەوە و یەكێتی ئەوروپاش بەردەوام پشتیوانی خۆی بۆ یۆنان و قوبرس لەو كێشەیەدا دووپات كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەریتانیا بڕیارێكی نوێی بۆ پەنابەران دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەنیازە هەموو ئەو پەنابەرانە بنێرێتەوە وڵاتەكانی خۆیان، كە داوانامەكانیان ڕەتكراوەتەوە.

ئاری جەلال، سه‌رۆكی دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا نامەیەكی بۆ ڕێكخراوەكانی كۆچ ناردووە و پێی ڕاگەیاندوون، كە ئەو پەنابەرانەی داوانامەكانیان ڕەتكراوەتەوە پێویستە لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا بەریتانیا بەجێبهێڵن.

ڕاشیگەیاند، بەپێی بڕیارەكە داوانامە ڕەتكراوەكان پێداچوونەوە بە كەیسەكانیاندا ناكرێتەوە و لە ماوەی هەفتەیەكدا ئاگاداركردنەوەیەكیان پێدەگات و پاش ئەوەش دەبێت لە ماوەی ٢١ ڕۆژدا بەریتانیا بەجێبهێڵن.

ئاشكراشی كرد، لە مانگی حوزەیرانەوە ناوەندی یاسای بەرژەوەندی گشتی بەریتانیا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە چارەنووسی پەنابەرەكان دەربڕیوە، بەهۆی نەبوونی هیچ پاڵپشتییەك بۆ ئەو پەنابەرانە.

وتەبێژی بەرژەوەندی گشتی ڕایگەیاندووە، كە مرۆڤ مافی ئوەی هەیە، كە سەلامەت بێت و چاودێری بكرێت و داوای پەنابەرێتیش بكات، هەرگیز نابێت ئەو مافانە گرێ بدرێت بە شوێنی لەدایكبوون یان كاغەزێك، كە شوێنی مانەوەی بۆ دیاری بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان