بەنزین لە هەرێمی كوردستان دەبێت بە 500 دینار



دوابەدوای بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بۆ مانەوەی بەنزین بە نرخی فەرمی خۆی، كە 450 دینارە بۆ لیترێك، سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: “ئەگەر بودجە پەسەند بكرێت و پشكی بەنزین بۆ هەرێم ڕەوانە بكرێت، لیتری دەبێت بە 500 دینار”.

کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی وزە لە ئەنجوومەنی پاریزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “ئەگەر پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق پەسەند بکرێت، لە هەرێم بەنزین نابێت بە ٤٥٠ دینار، چونکە لە عێراق لە بەنزینخانە حکومییەکان بەنزین بەو نرخەیە.

وتیشی، “لە هەرێم هیچ بەنزینخانەیەکی حکومی نەماوە و هەمووی کەرتی تایبەتە، بەڵام ئەگەر عێراق پشکی هەرێم لە بەنزین بنێرێت بە ٤٥٠ دینار، ئەوكات بەنزینخانەکان بە ٥٠٠ دینار دەیفرۆشن بە شۆفێران”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ چوار شەممە 24ی ئایار، باسم عەدوای، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە بودجەی ئەمساڵی عێراقدا هیچ باجێک ناخرێتە سەر بەنزین و هاوشێوەی ساڵانی رابردوو بە نرخی پاڵپشتیکراو بە هاووڵاتیان دەفرۆشرێت.

ڕاشیگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق چاوەڕێی کەوتنەکاری پاڵاوتگەی کەربەلایە و کارکردنی ئەو پاڵاوتگەیە دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی هاوردەی سووتەمەنی و زیادبوونی بەرهەمی سووتەمەنی ناوخۆ وەک بەنزین و گاز.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەنزینی نۆرماڵ بە شۆفێران بە 750 دینار بۆ لیترێك دەفرۆشێت، بەلام شۆفێران لە كوالێتییەكەی ناڕازین و ئەو بەنزینە 690 دینارییەی پێشتر عێراق دەینارد و كوالێتی بەلای شۆفێرانەوە باش بوو، ئێستا نەماوە.

كاتی پەسەند كردنی بودجەی عێراق دیاریكرا
پێت كاتی پەسەند كردنی بودجەی عێراق دیاریكرا
پلاسخارت پەیامێكی هۆشداری بە حزبەكانی هەرێم دەدات
دوات پلاسخارت پەیامێكی هۆشداری بە حزبەكانی هەرێم دەدات
پەیوەندیدار