ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری تەندروستی هەرێم هۆشداری گیانلەدەستدانی زیاتر دەداتە هاووڵاتیان

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كەمی ئۆكسجین لە نەحۆشخانەكانی هەولێر تەنیا چەواشەكاریی چەند كەناڵ و لایەنێك بوو.

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هۆشداری دەدەین دوو هەفتە دوای جەژن ژمارەی تووشبوان و گیانلەدەستدان زیاتر دەبێت.

وتیشی”پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییە تەندروستییەكان و لاوازیی متمانە و بەهەندوەرنەگرتنی كۆرۆنا هۆكاری زیادبوونی ژمارەی تووشبوان و مردوانە”.

کوردستان

وەزارەتی دارایی هەرێم ؛عیراق لەمانگی نیسانەوە هیچ بڕە پارەیەكی بۆ مووچە نەناردووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، وەزارەتی دارایی عیراق لە 16 نیسانی 2020وە هیچ بڕە پارەیەكی وەك مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نەناردووە، دەشڵێت،”وەزارەتی دارایی عیراق هۆكار بووە بۆ ئەوەی نەگەینە چارەسەر”.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لە وەڵامی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ،كە بە زمانی عەرەبی بڵاویكردەوە ڕایگەیاندووە، وەزارەتی دارایی عیراق لە 16 نیسانی 2020وە هیچ بڕە پارەیەكی وەك مووچە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم نەناردووە، دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان پێشێلی ماددەی 114ی دەستووریان نەكردووە، تا هۆكاری ڕێكەنەكەوتن بێت .
لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، وەزارەتی دارایی عیراق نایەوێت كار بە دەستور بكات، بۆیە بنەمای كێشەكە پەیوەندی بە بەڕیوەبردنی گومرگەكانەوە نیە وەزارەتی دارایی عیراق بە هەوڵدان بۆ قۆستنەوەی دۆخی ئابووری هەرێم و وروژاندنی سۆزی فەرمانبەران بۆ سەپاندنی ئیرادەی خۆی بەسەر هەرێمدا كار دەكات.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، داوا لە حكوومەتی عێراق دەكەین بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆ و حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش پاپەندی دەستوورە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم؛ تا ئیستا كەمتر لە سەدا 1%ی نەخۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان چارەسەر دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، نەخۆشخانە حكومییەكان بەردەوامن لە چارەسەری كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان و تا ئێستا كەمتر لە سەدا 1%ی نەخۆشانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان چارەسەر دەكرێن.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە ، هەموو چارەسەرێكی توشبووانی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی حكومەت دەكرێت تا ئێستا كەمتر لە 1%ی نەخۆشەكان لە نەخۆشخانە ئەهلیەكان چارەسەر دەكرێن ،كە ئەویش تەنها بۆ چاودێری چڕی هەناسەدان.

وەزارەتی تەندروستی پێشتر لە ڕێگەی خشتەیەكەوە بڕیاری دابەزاندنی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەكانی بۆ توشبووانی كۆرۆنا خستەڕوو، بە جۆرێك بۆ هەر شەوێكی مانەوە لە قاوش 500 هەزار دینار وەردەگیرێت و ئەگەر ئۆكسجینی پێویست بێت بە 700 هەزار دینارە.

هاوكات باسی لەوەشكرد، ئەوانەی لەژێر چاودێری چڕی هەناسەدان بە ئامێری Ventilator دا دەبن ، بۆ هەر شەوێك بڕی ملیۆنێك 500 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، ھێزەكانی پۆلیس تۆمەتبارێكیان بەبڕێك مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیركرد، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ١٤ی هۆشبەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشت كە كەسێك بڕێك مادەی هۆشبەری پێیە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی توانییان تۆمەتبارەكە لەپاركی ھەواری شاری سلێمانی دەستگیربكەن.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەكە ناوی (ز، ع، ح)و لەدایكبووی ١٩٩٠یە، لەكاتی دەستگیركردنیدا ھێزەكانی پۆلیس دەستیان بەسەر ئۆتومبیلی تۆمەتبارەكەدا گرتووە كە بێ سەرەتایە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە ئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ١٤ی هۆشبەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان