ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هوشیار زێباری: ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئامادەكاری تەكنیكی، یاسایی، سیاسی، ئەمنی و نێودەوڵەتی پێویستە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری پێشووی دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بڕیارێكی دروستە.

هۆشیار زێباری وەزیری پێشووی دەرەوەی عیراق لە لێدوانێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بڕیارێكی دروستە.

وتیشی”ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕێكار و ئامادەكاری، تەكنیكی، یاسایی، سیاسی، ئەمنی و نێودەوڵەتی تایبەتی پێویستە بۆ ئەوەی لە كەشوهەوایەكی گونجاودا بەڕێوەبچێت”.

دوای بوونی بە سەرۆك وەزیرانی عیراق، موستەفا كازمی بەڵێنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەیدا و لە ئێستاشدا بڕیارە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردن لە عیراق ئەنجام بدرێت.

عێراق

لەسەر عیراقە
عەرەب ڕووبەڕووی توركیا دەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەحمەد ئەبو لغەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاریی وڵاتانی عەرەب، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە قۆناغی داهاتوودا هەڵوێستێكی عەرەبی بەكۆمەڵ دێتەئارا بەڕووی دەستوەردانەكانی توركیا لە وڵاتانی عەرەبی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئەبو لفوئادغەیت، جارێكی تر ئیدانەی هێرشەكەی توركیای كردەوە بۆسەر ناوچەی سیدەكان كە بووە مایەی شەهیدبوونی ژمارەیەك لە هێزەكانی پاراستنی سنور كە دوو فەرماندەی باڵای ئەو هێزانە لەنێوان شەهیدەكاندا بوون.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسێكی باڵا لە ئەمیندارێتی گشتی كۆمكاریی عەرەبی ڕایگەیاند، ئەبو غەیت لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ فوئاد حسێن، جەختی لەسەر هاتنەبەری هەڵوێستێكی عەرەبی یەكگرتوو كردۆتەوە لە قۆناغی داهاتوو دژ بە دەستوەردانەكانی توركیا لە كاروباری وڵاتانی عەرەبی، بە پێشێلكارییەكانی وڵاتەكە لە عیراق و سوریا و دەستوەردانی سەربازی لە لیبیا.

پێشتر ئەمینداری گشتی كۆمكاریی وڵاتانی عەرەب، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا، ئیدانەی پێشێلكارییەكانی توركیای كردبوو بۆ سەروەریی خاكی عیراق و پشتیوانی رێكخراوەكەی بۆ هەر جموجۆڵێكی حكومەتی عیراقی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، دژ بە توركیا دەربڕیبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، لە بەغدا خۆپیشاندان لەدژی بۆردومانەكانی توركیا سازدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەیان هاووڵاتی لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا لە دژی بۆردومانەكەی ئەم دواییە كە پاسەوانانی سنوری عیراقی كردە ئامانج، خۆپیشاندانیان كرد.

بەپێی زانیارییە ڕۆژتامەوانییەكان، دەیان خۆپیشاندەر، وەك ناڕەزایی بەرانبەر بە بۆردومانەكەی ئەم دواییەی سیدەكان لە پارێزگەی هەولێر كە بووە مایەی شەهیدبوونی دوو ئەفسەری هێزەكانی پاسەوانی سنور و شۆفێركەیان، خۆپیشاندانیان لەبەردەم بارەگای باڵیۆزخانەی ئەنقەرە لە بەغدا سازكرد.

لە خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران دروشمی”ئیدانەی بۆردومانەكەی توركیا دەكەین، بایكۆتی كاڵا و شتومەكی توركی دەكەین، ئەردۆغان سنورەكانی خۆت قایم بكە، ئەردۆغان سەربازەكان پاشەكشە پێبكە، ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەين كە ئەردۆغان لەدژی وڵاتەكەم ئەنجامیدا، بەرزكردبۆوە”.

دوێنێ‌ چوار شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق، فاتح یەڵدز باڵیۆزی توزكیای لە بەغدا بانگ كرد و یاداشتێكی ناڕەزایی توندی ڕادەستكرد، لەبەرانبەر بۆردومانەكەی ناوچەی سیدەكان لە هەرێمی كوردستان.

بە هەمان شێوە سەردانەكەی خەڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا بۆ بەغدا هەڵوەشێنرایەوە كە وابڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەموو سەردانی بەرپرسانی تورك بۆ عیراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

فەرەنسا بۆردومانەكانی توركیا ئیدانە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا، بۆردومانەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی هەرێم ئیدانە دەكات كە بونە مایەی شەهیدبوونی دوو ئەفسەر و برینداربوونی سەربازێكی هێزەكانی پاسەوانی سنور، بۆردومانەكانیش بە “پەرەسەندنێكی مەترسیدار” دادەنێت.

ئەمڕۆ پێنج شەمە، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”ئیدانەی بۆردومانەكانی توركیا دەكەین بۆسەر خاكی عیراق، كوژرانی 3 سەربازی پاسەوانی سنوری عیراقیش لەو بۆردومانانەدا، پەرەسەندنێكی مەترسیدارە”.

لەسەر زیاتر لە دۆسێیەك، پەیوەندییەكانی نێوان فەرەنسا و توركیا لەم ماوەیەی دواییدا تەنگژە و ئاڵۆزییان بەخۆوەبینی، هەر ئەمڕۆش پاریس بڵاوكردنەوەی فڕۆكەكانی (راڤال)ی بۆ پتەوكردنی بوونی خۆى لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستیپێكرد و كەشتی لاڤاییتیشى ڕەوانە كرد كە لە چوارچێوەیەی پلانی پشتیوانییە بۆ بوونی سەربازی وڵاتەكە كە لە ئاكامی پرۆسەكانی گەڕانی توركیا لە دەریای ناوەڕاستدا، هاتۆتەئارا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان