ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

د.محەمەد خۆشناو داوایەک لەهاوڵاتییان دەکات

خەڵک – بەشی هەواڵ

د.محەمەد خۆشناو داوا لەهاوڵاتییان دەکات، ئەگەر پزیشکی پسپۆر وتی داخڵ بە نەخۆشخانەبە، بەگوێی بکە و لەماڵەوە مەمێنەوە، چونکە زۆر حاڵەت لەئەنجامی ترس لە نەخۆشخانە، گەیشتوونەتە بارودۆخی زۆر ترسناک.

 

پزیشکی ناوبارو، کە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستییە وەک پزیشکێک داوا لەهاوڵاتییان دەکات ، ئەگەر پزیشکی پسپۆر وتی داخڵ بە نەخۆشخانەبە، بەگوێی بکە و لەماڵەوە مەمێنەوە، چونکە زۆر حاڵەت لەئەنجامی ترس لە نەخۆشخانە، گەیشتوونەتە بارودۆخی زۆر ترسناک.

 

وتیشی: ئەگەر پزیشکی پسپۆر وتی کۆرۆنایە، مەڵێ سپلیت و موبەریدە و گەرما و سەرمایە، ئیشی من نیە باسی چەلەحانێی سیاسی و شەڕی میدیاکان بکەم، بەڵام چاک دەزانن هیچ میدیایەک بەبێ پاڵپشتی لایەنێک ناتوانێ بەردەوامبێت، بۆیە تکایە متمانەت بە پزیشک و نەخۆشخانەکان، تێکەڵ مەکە بە شەڕی میدیایی و چەلەحانێی حزبی.

 

دەقی پەیامەکە:

تکایە تکایە تکایە
ئەو هەڵەیە دووبارە مەکەنەوە
وەزعەکە لەرادەبەدەر خراپە و زۆریش ترسناکە

تێبینی* ئەو نووسینەم پەیوەندی بە وەزیفەکەمەوە نیە لە وەزارەت، وەکو ئەرکێکی مرۆڤایەتی دەیبینم.

خزمان، دۆستان، ئازیزان

پێرێ بەداخەوە کارگەی ئۆکسجینی رزگاری بۆماوەیەک وەستا و بە ئیش کەوتەوە، لەو ماوەیەش سوود لە بتڵی ئۆکسجین وەرگیرا، نەخۆش و هاوەڵی نەخۆشیش ترس دایگرت (کە بێگومان منیش لەو بارودۆخە ترس دامدەگرێت). قسەی زۆری لەسەرکرا و هیچی دیکە هەلناگرێت.
وەزارەت و تەندروستی هەولێر و نەخۆشخانەی رزگاری روونیانکردوەتەوەو دەوەستێتە سەر بیرکردنەوەی خۆت و ئازادی.

بەڵام
نەخۆشخانەی رزگاری، خەمخۆرترین پزیشک و کارمەندی لێیە و لەلووتکەی ماندووبوون دان.
رێژەی چاکبوونەوە لە ناو نەخۆشخانەکان زۆر باشە.
بەپێی توانا، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر پێداویستی بۆ دابین دەکرێت.
ئەگەر پزیشکی پسپۆر وتی داخل بە، بەگوێی بکە و لەماڵەوە مەمێنەوە، چونکە زۆر حاڵەت لەئەنجامی ترس لە نەخۆشخانە، گەیشتوونەتە بارودۆخی زۆر ترسناک.
ئەگەر پزیشکی پسپۆر وتی کۆرۆنایە، مەڵێ سپلیت و موبەریدە و گەرما و سەرمایە.

ئیشی من نیە باسی چەلەحانێی سیاسی و شەڕی میدیاکان بکەم، بەڵام چاک دەزانن هیچ میدیایەک بەبێ پاڵپشتی لایەنێک ناتوانێ بەردەوامبێت
بۆیە

تکایە تکایە تکایە متمانەت بە پزیشک و نەخۆشخانەکان، تێکەڵ مەکە بە شەڕی میدیایی و چەلەحانێی حزبی.
هەر ئەو بەزمە گەیاندنی بەم رۆژە.

حکومەت سەد لە سەد کامل نیە، تەندروستیمان لەمستەوای سوید و ئەڵمانیا نیە.
بەڵام پێویستە بە گوێی پزیشکان بکەین، تەنها و تەنها هاوڵاتی لەم بابەتە زەرەرمەندە.
پزیشک هیچ سوودێک لەوە نابینێت، تۆ پاراستۆڵیک بخۆیت یان نا.

تێروانینی سیاسیت چۆنە، کەیفی خۆتە، بەڵام ئەگەر ئەمەش تێکەڵ بە سیاسی و میدیا بکەیت، زەرەر لەخۆت و خێزانت دەدەیت.

هەرکۆمێنتێک هەست بکەم زەرەری هەیە لەسەر تەندروستی خزم و دۆستانم، دەیسڕمەوە.

ریکلام

کوردستان

هەولێر ؛ قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە ، دەشڵێت،”هەر یەكێك لەو شوێنی نیشتەجێبوونانە پابەندی ئەو نرخانە نەبێت ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە”.

د. فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە نوسراوێكدا، كە واژۆی خۆی لەسەرە و ڕۆژی 12ی ئابی 2020 دەرچووە بڕیاردراوە بە جێ بەجێ‌ كردنی قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش لە پاش دیراسەكردنی ئەو لیژنەیەی سەردانی ئەو یەكانەی كردووە .

لە نوسراوەكەدا هاتووە ، پێویستە لەسەر ئەو یەكانەی ناوەكانیان دیاریكراوە، كە پابەندی كەمكردنەوەی نرخەكان بن، بە پێچەوانەوە توشی ڕێكاری یاسایی دەبنەوە و یان جارێكی دیكە خزمەتگوزارییەكان دەدرێتەوە بە تەندەرینگ .

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دهۆك ژمارەیەك تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 43 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و بەوەش ژمارەی چاكبوونەوە گەیشتە 621 كەس.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 13ی ئابی 2020 چل و سێ نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 621 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 904 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لاهور شێخ جەنگی؛بەتەلەفون پیرۆزبایی لە یەكەمەكانی 12ی ئامادەیی كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفونیەوە پیرۆزبایی لە یەكەمەكانی بەشی زانستی دەكات لەسەر ئاستی هەرێم و هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لەسەرجەم كایەكانی ژیانیاندا.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هەر یەك لە (ڤانیا شێركۆ و لەنیا فەلاح) ئەنجامدا، كە توانییان لە پۆلی 12ی زانسی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەم بەدەستبێنن و وێڕای پرۆزبایی ، هیوای سەركەوتنی زیاتری بۆ خواستن لەسەرجەم كایەكانی ژیانیاندا.

ئەمە لەكاتێكدایە ، چوار خوێندكاری بەشی زانسی توانییان لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەبەدەستهێنانی كۆنمری 700، ببنە یەكەم كە دووانیان لە پارێزگای هەڵەبجە بوون و یەكێكیش لە هەولێر و ئەوەی دیكەشیان لە دهۆك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان