ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

“ڤاكسینەكەی ڕوسیا سەركەوتنی بەدەستهێنا و دەدرێت بە هەموو هاووڵاتیان”

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری تەندروستی ڕوسیا ئاشكرای دەكات، كە ئەو ڤاكسینەی ولاتەكەی كاری لەسەركردووە لە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوەی لەسەر نەخۆش سەركەوتنی بەدەستهێناوە و دەشڵێت: “دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەسەر هاووڵاتیاندا”.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی (تاس)ی ڕوسی لە زاری میخائیل موراشكو، وەزیری تەندروستی وڵاتەكەوە بڵاویكردەوە، كە ناوەندی (غمالیا بۆ توێژینەوەی تایبەت بە ڤایرۆس و تەكنەلۆجیای زیندەگی) كۆتایی بە تاقیكردنەوەی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا لەسەر نەخۆش هێناوە و ئێستا كاردەكەن بۆ ئەوەی ڕەزامەندی بۆ ڤاكسیۆنەكە وەربگرن.

ڕاشیگەیاندووە، ڤاكسینەكە لە دواین قۆناغی تاقیكردنەوە، كە تاقیكردنەوەیە لەسەر نەخۆش سەركەوتنی بەدەستهێناوە و پلانیان بۆ ئەوە داناوە هەڵمەتێك ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشی بكەن و هەمووان ئەو ڤاكسینە وەربگرن.

لەماوەی ڕابردوودا ڕوسیا ڕایگەیاند، كە ئەو ڤاكسینەی گەشەی پێ دەدەن ببێتە یەكەم ڤاكسین بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی نێودەوڵەتی دوای تاقیكردنەوەكان.

لە ئێستادا تەنها ڕوسیا نیە، كە كار بۆ بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنا دەكات لەكاتێكدا نزیكەی ١٨ ملیۆن كەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون لە جیهاندا، بەڵكو زیاتر لە 150 كۆمپانیا و وڵاتی دیكە لە هەوڵی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی دژی كۆرۆنادان، كە گرنگترینیان (مۆدیرنە و ئەسترازینیكا)ن.

جیهان

ئێران؛ لە 24 كاتژمێردا 13هەزار و 961 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا ڕادەگەیەنێت و ئاماژەی بە تۆماركردنی زیاتر لە 13 هەزار و 961حاڵەتی تووشبوون و 482 حاڵەتی گیان لەدەستدانی نوێ‌ دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە.

سیما سادات لاری ، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووەمی 2020 لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكراشیكرد، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 13961 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 482 كەسیش گیانیان لە دەستدا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی لە ئێران بەهۆی كۆرۆناوە گیانیانلەدەستداوە بۆ 46 هەزار و 689 كەس بەرزدەبێتەوە.

بە وتەی سادات لاری، “لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاكە لەسەرتاسەری وڵات 908 هەزار و 346 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، كە 5849 كەسیان باری تەندروستییان ناجێگیرە”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت: “تا ئێستا 633 هەزار و 275 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە میسر شەڕ لەنێوان موسڵمان و مەسیحییەكاندا رووی دا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەڕ لەنێوان هاووڵاتیانی مسوڵمان و مەسیحی لە گوندێكی سەر بە پارێزگای منیای میسردا رووی دا.

هێزە ئەمنییەكانی میسر توانیان شەڕ و پێكدادانی نێوان هاووڵاتیانی گوندێك كە لە موسڵمان و مەسیحی بوون، كۆنترۆڵ بكەن.

شەڕەكە لەسەر پۆستێكی گەنجێكی مەسیحی هەڵگیرساوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك كە مسوڵمانەكان وتویانە سوكایەتی بە پێغەمبەری ئیسلام محەمەد د.خ كراوە.

هێزەكانی پۆلیس بە نێو گوندەكەدا بڵاوبوونەوە و بڵاوەیان بە گردبوونەوەیەكی خەڵك كردووە لە پێش كەنیسەیەك و هاوكات هەشت كەسیشیان دەستگیركردووە كە دەستیان هەبووە لە هەڵگیرساندنی شەڕەكەدا.

پارێزگای منیا هەڵكەوتووە لە 270 كیلۆمەتری باشوری قاهیرە، یەكێك لەو شارانەی میسرە كە زۆرترین توندوتیژی لە نێوان مسوڵمان و مەسیحییەكان تێدایە، لە 2011 تا 2016 زیاتر لە 70 توندوتیژی روویداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەركردەیەكی باڵای سودان بە كۆرۆنا مرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی حزبی ئومەی سودان و سیاسەتمەداری ناسراوی سودان سادق مەهدی بەنەخۆشی كۆرۆنا لە ئیمارات گیانی لە دەست دا.

مەهدی شەوی رابردوو لە تەمەنی 85 ساڵیدا گیانی لەدەستدا بەهۆی توشبوونی بە كۆرۆنا كە لە سەرەتای ئەم مانگەوە توش ببوو.

مەهدی بە سیاسی و روناكبیر و سەركردەیەكی باڵای سودان دادەنرا.

لای خۆیەوە حزبی كۆنگرەی گەلی سودانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند كۆچی دوای مەهدی زیانێكی گەورەیە لەم رەوشە ناسكەی ئێستادا.

حزبی ئومە لە راگەیەنراوێكدا وتویەتی سودان پیاوێكی بە وەفای لەدەستداوە كە هەموو شتێكی بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی بوو.

وتیشی: ماوەیەك بوو توشی نەخۆشی كۆرۆنا ببوو و چارەسەری وەردەگرت.

بڕیارە بەیانی سبەینێ هەینی تەرمی مەهدی بگەیەنرێتەوە سودان دوای ئەوەی بۆ چارەسەر رەوانەی ئیمارات كرابوو.

مەهدی لە ساڵی 1935 لە شاری ئوم دەرمان لە دایكبووە، ماستەری لە ئابووری لە زانكۆی ئۆكسفۆرد لە 1957 بەدەستهێناوە.

دواین سەرۆك وەزیرانی هەڵبژێردراو بوو لە سودان پێش كودێتا سەربازییەكەی سەرۆكی پێشوو عومەر بەشیر لە 1989.

چەند جارێك لەلایەن دەسەڵاتی سودانیەوە زیندانیكراوە و دواین كاریشی سەرۆكایەتی هێزەكانی نەدای سودان بوو كە هاوپەیمانیەك بوو لە بزوتنەوە چەكدارەكان و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان