ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دوای جەژن دەوامی فەرمانبەران دەگۆڕێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی زیادبوونی مەترسییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە عیراق، بڕیارە دوای جەژنی قوربان جارێكی دیكە دەستكاری كات و شێوازی دەوامی فەرمانبەران بكرێت.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە ئاژانسی فەرمی (العیراقیە) بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەداوە، كە شێواز و كاتی دەوامی فەرمانبەران لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاری دەكرێت.

پێشتر ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدابوو، كە فەرمانگەكان بەڕێژەی 20 تا 25% دەوام بەفەرمانبەران بكەن و بەشێوەی تەناوب، بەڵام لەئێستادا ڕۆژ بەڕۆژ ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ڕووی لە هەڵكشانە.

هەفتەی ڕابردوو لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا ماوەی چوار لە ڕۆژانی جەژنی قوربان بكاتە قەدەغەی هاتووچۆ و پشووی فەرمی.

عێراق

فەتح هەڕەشە لە كازمی دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح، هەڕەشەی بانگهێشتكردنی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانى عيراق دەكات، گەر بودجەی 2021 ڕەوانەی پەرلەمان نەكات.

زەهرە بەجاری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”هاتنی ئەمڕۆی سەرۆك وەزیران بۆ پەرلەمان، لە چەند خولەكێك تێنەپەڕی”.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح”كازمی بۆ ئامادەبوون لە پرسەی كۆچی دوایی پەرلەمانتار زوهێری هاتبوو، دوابەدوای ئەوەش ڕاستەوخۆ پەرلەمانی بەجێهێشت”.

بەجاری دەڵێت”پەرلەمان لە دانیشتنەكانی داهاتوويدا، كازمی ناچار دەكات ئامادەی بەردەم پەرلەمان بێت، گەر لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا بودجەی 2021 ڕەوانەی پەرلەمان نەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزارەتی دەرەوەی عیراق: ئیمارات بە فەرمی لەبارەى ڕاگرتنی ڤیزەوە ئاگاداری نەكردووین

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بەشێوەیەكی فەرمی لەبارەی ئەو ڕێكارانەی ئیماراتەوە ئاگادارنەكراوە كە بۆ ڕاگرتنی ڤیزەی چوونە ناوەوەی هاووڵاتیانی عیراق بۆ وڵاتەكە جێبەجێ دەكرێن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بە فەرمی لەبارەی ئەو ڕێوشوێنانەوە ئاگادارنەكراون كە دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەكگرتوو، سەبارەت بە ڕاگرتنی ڤیزەی چوونەناوەوەی هاووڵاتیانی عیراق بۆ وڵاتەكە دەیانگرێتەبەر”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لیستی ڕاگرتنی ڤیزە لەلایەن ئیماراتەوە چەند وڵاتێك لەخۆدەگرێت كە عیراقیشی تێدایە، بۆیە وەزارەتەكەیان لەڕێڕەوە دیپلۆماسییەكانییەوە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكات، وەزارەتی دەرەوەش باڵیۆزی كۆماری عیراقی لە ئەبوزەبی لەو بارەیەوە ئاگاداركردۆتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كۆمپانیای دەرمانی سامەڕا دۆزینەوەی چارەسەری كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

 

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆمپانیای گشتی پیشەسازی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لە سامەڕا كە یەكێكە لە پێكهاتەكانی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی سەر بە حكومەتی فیدراڵ، بەرهەمهێنانی گیراوەی “سامافیری نوێ‌” ڕادەگەیەنێت كە دەبێتە مایەی چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنا، خواستی خۆشی بۆ ڕەوانەكردنی دەرمانەكە بۆ وەزارەتی تەندروستی دەردەبڕێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، عەبدولحەمید عەبدولڕەحمان سالم، بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند:”وەك جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی وەزیری پیشەسازی و كانزاكان و بە ڕێكەوتن لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ژینگە، كادرە زانستی و تەكنیكییەكانی بەشی توێژینەوە و پەرەپێدان، وەجبەیەكی نوێژینەوەی تایبەتی لە گیراوەی سامافیری نوێ‌ بەرهەمهێنا كە وەك دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا پۆلێن دەكرێت و كاریگەریی زۆری هەبووە لە چارەسەركردنی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەش دوای ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی تایبەت بۆ چارەسەری تووشبوان”.

بە وتەی، بەرپرسەكەی كۆمپانیای دەرمانی سامەڕا”كۆمپانیاكەیان بەنیازە لەو گیراوە نوێیە بڕی پێویست بۆ وەزارەتی تەندروستی ڕەوانە بكات، ئەمەش وەك پاڵپشتی كۆمپانیاكەیان بۆ سوپای سپی و هاوبەشیكردن لە بەرەنگاربوونەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە”.

سالم دەڵێت”كۆمپانیای دەرمانی سامەڕا لە سەرەتای دەستپێكردنی تەنگژەی پەتای كۆرۆنا، هەوڵەكانی پۆ پشتیوانی لە وەزارەتی تەندروستی خستۆتەگەڕ، لەپێناو بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاكە لەڕێی بەرهەمهێنانی گیراوەی (ئەزترۆسام) و مەوادی پاككەرەوەى كهولی پزیشكی و سبتۆڵ، وێڕای بەردەوامبوونی كارەكان لە كارگەی بەغدا كە سەر بە كۆمپانیای سامەڕایە، تا بڕی پێویست لە ئۆكسجینی پزیشكی بۆ هاووڵاتیان لە نەخۆشخانەكاندا بەرهەمبهێنێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان