ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بودجەی 2021 ئامادە دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كە لیژنەیەكیان بۆ ئامادەكردنی بودجەی 2021 پێكهێناوە.

ناجی سەعید، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق بۆ ئاژانسی فەرمی عیراقیە ڕایگەیاندووە، نووسراوێك گەیشتۆتە لیژنەی دارایی لە وەزارەتی داراییەوە سەبارەت بە پێكهێنانی لیژنەی ستراتیجی تایبەت بە بودجەی ساڵی 2021ی وڵات.

ڕاشیگگەیاندووە، كە لیژنەكە دوای پشووی جەژن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی دەست دەكات بە كارەكانی بۆ ئامادەكردنی بودجە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەمساڵ بودجە نابێت،چونكە كەمبوونی داهات و پەسەند كردنی یاسای قەرزەكان لە پەڕلەمان كۆتاییان بە بودجە هێنا و لە ئێستادا یاسای قەرزەكان بۆتە بەدیلی بودجە.

ئابوری

بانكی شارەزوور: سبەینێ‌ هەینی و ڕۆژی شەممەش دەوام دەكەین

خەڵك – یەحیا حبیب

بەهۆی ئەوەی بەشێك لە هاووڵاتیانی شارەزوور تا ئێستا هاوكارییەكەی حكومەتی هەرێمیان وەرنەگرتووە، بانكی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، “سبەینێ‌ هەینی و ڕۆژی شەممە دەوام دەكەین و هاووڵاتیان دەتوانن سەردان بكەن بۆ وەرگرتنی هاوكارییەكەی حكومەت”.

بە پێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) ڕۆژەكانی چوارشەممە و پێنجشەممە بانكی شارەزوور دەستی كرد بە دابەشكردنی بڕی 100 هەزار دیناری هاوكاری حكومەت بۆ هەژارانی سنوورەكە كە پێشتر لە چاودێری كۆمەڵایەتی شارەزوور فۆڕمیان پڕكردووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكی شارەزوور لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ڕایگەیاند، “بەهۆی ئەم دۆخە ناهەموارە بڕیارمانداوە سبەینێ‌ هەینی و شەممەش دەوامی فەرمی بكەین لە پێناو هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بڕی هاوكاریەكەی حكومەت وەربگرن”.

بە پێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە هەزار خێزان هاوكارییەكەی وەرگرتووە لە بانكی شارەزوور و ژمارەی ئەو كەسانەشی ناویان گەڕاوەتەوە بریتییە لە 2042 خێزان لە شارۆچكەی شارەزوور.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی بانكی شارەزوور، دەبێت ئەو كەسەی ناوی هاتووەتەوە خۆی ئامادەیی هەبێت و كارتی نیشتمانی و فۆڕمی خۆراكی پێبێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرز بووەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەتەوە.

 

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 48 دۆلار و 82 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 45 دۆلارو 29 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

بەهۆی كۆتاییهاتنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكاوە، جارێكی دیكە گۆڕانكاری بەسەر نرخی نەوتی جیهانیدا هاتووە، بەڵام تاكو ئێستاش نرخەكە ناجێگیرە.

هاوكات هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

جوتیار عادل: بەغدا پارەكە نەنێرێت بژاردەی ترمان هەیە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، گەشبینن لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت بۆ مووچە. دەشڵێت، ئەگەر پارەكە نەنێرن، بژارەی تریان هەیە.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاند:”حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێك دەدات بۆ دابەشكردنی مووچە. گەشبینین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە بنێرێت”.

وتەبێژی حكومەت وتیشی:ئەگەر 320 ملیار دینارەكە نەهات بۆ دابەشكردنی مووچە، ئێمە بژارەی خۆمان دەبێت. بەپێی ڕێككەوتن دەبێت لە عیراقەوە مووچەی چوار مانگی ترمان بۆ ڕەوانە بكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان