ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڕۆژنامەنوسێك: بە پێی یاسا وەزیری دارایی لە سەر وتەكانی نێو پەڕلەمان دەبێت لێپێچینەوەی لێ بكرێت

خەڵك – یەحیا حبیب
ڕۆژنامەنووسێكی ئابووری ڕایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی هەرێم لە بەشێكی وتەكانی نێو پەڕلەمانی كوردستان، بەفەرمی دەری دەخات، كە لە %21ی مووچە دەفەوتێت و لە ھێچ بارێكدا ناگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران، دەشڵێت، “وەزارەتی دارایی كۆڵەوارە لە بواری ژمێریاریدا”.

وریا حسێن، ڕۆژنامەنووسی ئابوری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند، “بە گوێرەی یاسا دەبێت وەزیری دارایی لە سەر ئەم قسەیەی لێچینەوەی لێبكرێت، چونكە لە قانوونی “ئسوڵی محسابە” دا ھەموو پارەیەك چ دەوڵەت وەریدەگرێت چ دەیدات، دەبێت بڕواتە ژمارە حسابی خۆیەوە و قەیدی ژمێریاری پێبكرێت “.

وتیشی، “ئەم وتەیەی وەزیری دارایی بەفەرمی دەری دەخات، كە لە %21ی مووچە دەفەوتێت و لە ھێچ بارێكدا ناگەڕێتەوە بۆ فەرمانبەران”.

دەشڵێت: “وەزارەتی دارایی كۆڵەوارە لە بواری ژمێریاریدا، چونكە مەعقول نیە كەسێك بە وەزیری نەوتووە ئەم كارەی جەنابت دەیكەیت، بەدەرە لە ئسوڵی محاسەبی”.

وریا ئاماژەی بەوەشدا، لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كورستان، وەكو چۆن ڕاپۆرتێكی زۆر ناشیانەیان نووسی بوو، ھاوكات شارەزاش نین لە بوارەكەی خۆیان، ئەگەرنا دەبوو وەزیر بوەستێنن و بڵێن، “ئەو وتەیەی بەرێزت دەیكەیت یاسایی نییە و دەبێت حسابێكی تایبەت بۆ ئەو پارەیە بكەنەوە، لە سەر شانتان وەكو قەرز بینووسن خوام ئەكرد ١٠٠ ساڵی ئەو پارەیەتان ئەدایەوە”.

ئەو ڕۆژنامەنوسە ئابورییە هێمای بۆ ئەوەشكرد، “فەرمانبەر دەكرێت، كە لە باری ناچاریدا برێك لە موستەحەقاتی خۆی وەكو پاشكەوت یان ھەر ناوێكی دیكە تەئخیر وەربگرێت، ئەگەر نا شتی وانیە و ھەر وەرینەگرێت، بە پێچەوانەوە ئەو كارە دەبێتە زۆرە ملێ، ئەگەر وایە با بە زۆرە ملێ قەرزەكەی دانا غازیش ملیارێكی نەدرایە بزانم دەتانتوانی ئەو كارە بكەن “.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) پەیوەندی كرد بە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئەحمەد عەبدولڕەحمان، وتەبێژی وەزارەتەكە، بەڵام پەیوەندییەكانیان بەردەست نەبوون.

ئابوری

كاتی هاتنی 320 ملیارەكە و دابەشكردنی مووچە ئاشكراكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، كە ئەم هەفتەیە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عیراقەوە ڕەوانە دەكرێت و پەڕلەمانتارێكی پارتی-ش دەڵێت: “ڕاستەوخۆ لە هەرێم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت”.

ڕۆژنامەی (خەبات)ی پارتی لە زاری، فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، بەڵێن بە هەرێمی كوردستان دراوە لەم هەفتەیەدا كێشەی 320 ملیار دینارەكە چارەسەر بكرێت.

مەیادە محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق ڕایگەیاند، حكومەتی عیراق لەدوای تەواوكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی (تشرینی یەكەم/10)ی 2020ی فەرمانبەرەكانی، ڕاستەوخۆ 320 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

ڕاشیگەیاند، لە یەك بۆ دوو ڕۆژی داهاتوودا بەغدا 320 ملیار دینارەكە ڕەوانە دەكات و له ‌هەرێمی كوردستانیش دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم ڕایگەیاندووە، هەرچی لە توانادا هەیە دەیكەن، بۆ ئەوەی لەماوەیەكی كەمدا فەرمانبەر و مووچەخۆرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیكترۆنی بانكیەوە مووچەكانیان وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق، داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق، بڕی هەناردە و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو رادەگەیەنێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ).

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند”لە مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا، لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، بڕی (86) ملیۆن و (23) هەزار (204) بەرمیل نەوت هەنارەكراوە، لە كیڵگە نەوتییەكانی كەركوكیش بەرەو بەندەری جەیهان، (2) ملیۆن و (867) هەزار و (637) بەرمیل نەوت هەناردە كراوە، وێڕای هەناردەكردنی 263 هه‌زار و 91 به‌رمیل بۆ ئەردەن”.

بە وتەی عاسم جیهاد”كۆی گشتی داهاتی نەوت لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوودا گەیشتۆتە سێ ملیار و 456 ملیۆن و 680 هه‌زار دۆلار”‌.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی نەوتدا هاتووە”تێكڕای نرخی بەرمیلێكی فرۆشراو بە (38.772) دۆلار بووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دۆلار و تمەن لە بازاڕەكانی هەرێم

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە 24-11-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 125 هەزار و دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

وتیشی”نرخی تمەنیش بۆ ئەمڕۆ 100 دۆلار بە 2 ملیۆن و 495 هەزار تمەن بووە”.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان