ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

راپۆرت

كازمی كەی و چۆن بەشداری هەڵبژاردن دەكات؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
شرۆڤەكارێكی سیاسی و بەرپرسی دیسكی عیراق و كوردستانی ناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی ڕایدەگەیەنێت، كازمی بە دیاری كردنی ڕۆژی هەڵبژاردن تۆپەكەی هەڵدایە گۆڕەپانی لایەنە سیاسیەكان و بەرپرسیارێتی سەرشارنی سوك كرد.

د.سەرنگەری سەید قادر، بەرپرسی دیسكی عیراق و كوردستانی ناوەندی ئیمارات بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەداوە، بڕیاری دیاری كردنی كات و ڕۆژی هەڵبژاردن دەسەڵاتی پەرلەمان و سەرۆك كۆمارە و بڕیاری كازمی بۆ دیاری كردنی ڕۆژی هەڵبژاردن تاكتیكە و لەسەر پیشنیاری ڕاوێژكارەكانی بووە لەبەر چەند هۆكارێك:
١- داواكاری خۆپیشاندەرانی ساڵی ڕابردوو هەڵبژاردنی پێشوەخت بوو كازمیش، كە خۆی بەزادەی ئەو خۆپیشاندانە دەزانێت لە كاتی متمانەپێدانی دا بەڵێنی هەڵبژاردنی پێشوەختی دا و ئێستاش داواكاری شەقام هەمان داواكارییە و فشارێكی زۆر لەسەر كازمیە.
٢- كازمی بەم هەنگاوەی دەیەوێت دەستكراوە بێت لە لەقاڵبدانی حەشدی شەعبی و پشتیوانی شەقام زیاتر بەدەست بهێنێت.
٣- ڕاگەیاندنی كاتی هەڵبژاردن پێش سەردانی بۆ واشنتن پەیامێكە بۆ حەشدی شەعبی و هێزە سیاسیەكان كە هەڵبژاردنی داهاتوو جیاواز دەبێت.
٤-بەم بڕیارە هێزە سیاسیەكانی توشی ئیحراجیەكی گەورەكرد و ڕووبەڕووی شەقامیان دەكاتەوە چونكە دیاریكردنی كاتی هەڵبژاردنی پێشوەختە داواكاری سەرەكی خۆپیشاندەرانە.

– ئامادەكارییەكانی كازمی بۆ ڕێكخستنەوەی سیستەمی حوكمڕانی….
كازمی لە ماوەی كەمتر لە سێ مانگدا بە پلانێكی تۆكمە كۆمەڵێك كاری ئەنجامداوە كە سەرەتایەكەی باش بۆ گرەنتی كردنی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لەوانە:
١- هێزە ئەمنیەكانی ڕێكخستووەتەوە و سەركردە و فەرماندەی هێزەكانی سوپا و وەزارەتی ناوخۆ و هەواڵگری گۆڕیووە
٢- زۆرینەی دەروازە سنورییەكان كۆنترۆڵكردووەتەوە كە سەرچاوەی داهاتی نایاسای میلیشیاكان بوو
٣- كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان گۆڕاوە و سیستەمێكی نوێی هەڵبژاردن پەیڕەو دەكرێت
٤- لەسەر ئاستی چاكسازی سیاسیش هەر لە دیاری كردنی بەرپرسەكانی وەزارەتەكانەوە تا بەڕێوبەڕایەتی دام و دەزگا خزمەتگوزارییەكان چاكسازی تێدا كراوە بەڵام سنوردارە.

– ئایا لە ئێستا دەرفەت لەبارە بۆ هەڵبژاردن..؟
ئەگەر چی ئەو چاكسازیانەی لەسەرەوە ئاماژەی پێكرا هەنگاوی گرنگن بەڵام بەس نین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد دووبارە نەبوونەوەی سیستەمی سیاسی ڕابردوو كە لە ١٧ ساڵی ڕابردوودا عێراقی بەم دۆخەی ئێستای گەیاندووە
لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ دا بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوە جیهانییەكان و لێدوانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و دانپیدانانی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان تەنها سەدا ١٩% ئەو كەسانەی مافی دەنگدانیان هەبووە بەشداری هەڵبژاردنیان كردووە و بە ڕێكەوتنی هێزە سیاسیەكان بۆ سەدا ٤٤-٤٥% بەرزكراوەتەوە
هەروەها هەڵبژاردنی ڕابردوو وایكرد كە حەشدی شەعبی ٤٨ كورسی لە پەرلەماندا بەدەست بهێنێت كە لە مێژووی ١٥ساڵی پیش هەڵبژاردنی ٢٠١٨ هاوشێوەی نەبووە كە میلیشیا چەكدارەكان بەو ڕێژەیە بچنە پەرلەمان و بەتەواوەتی دەست بەسەر كەرتی ئابوری عێراقدا بگرن و داهاتی عێراق بخەنە خزمەتی پرۆژەی هیلالی شیعی ئێران و دەرهاویشتنی شۆڕش بۆ دەرەوە
هەربۆیە لە ئێستادا كە ئەمەریكا پرۆژەی لەدایك بوونی عێراقێكی نوێی خستووەتە بواری جێبەجێكردنەوە ڕێگە بە هەڵبژاردن نادات تەنها لە كاتێكدا نەبێت:
١- حەشدی شەعبی سەربە ئێران لە قاڵب بدرێن و سنوریان بۆ دیاری بكرێت بۆ ئەوەی كاریگەریان لەسەر هەڵبژاردن نەبێت و ساختەكاری هەڵبژاردنی پێشوو دووبارە نەبێتەوە
٢- دەبێت پەرلەمان هەڵبووەشێتەوە یان خۆی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە و ئەوكات بەپێی مادەی ٦٤ دەستور سەرۆك كۆمار لەماوەی ٦٠ ڕۆژدا كاتی هەڵبژاردن دیاری دەكات
٣- پێویستە كاتێك كازمی و هاوپەیمانەكانی بچنە هەڵبژاردنەوە كە شوێن پێی خۆی قایم كردبێت و هێزە چەكدارەكانی توندوتۆڵ كردبێت كە توانای ڕێگریان لە گزی و ساختە هەبێت
٤- لەسەر ئاستی كەسیش كازمی هێشتا دەستكەوتەكانی و كارەكانی ئەوەندە نیە كە شەقامی پێ ڕازی بكات و كاری زۆر تری پیویستە
٥- لەسەر ئاستی ناوچەیش ئێران لە ڕابردوودا ڕۆڵی گرنگ و یەكلایكەرەوەی هەبووە لە دیاریكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكاندا بۆیە دەبێت سەرەتا ڕۆڵی ئێران سنوردار بكرێت ئەویش لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ دەست پێدەكات و زیاتر لە ٨ مانگی پێویستە بە پێی ستراتیژی ئەمەریكا بۆ بە چۆكداهێنانی ئێران
هەر بۆیە ئەگەر چی بەدیاری كردنی كاتی هەڵبژاردن لەلایەن كازمیەوە تۆپەكەی هەڵدایە گۆڕەپانی لایەنە سیاسیەكان و بەرپرسیارێتی سەرشارنی سوك كرد بەڵام كارێكی زۆر قورس تری لە پێشە كە ئەویش لە قاڵبدانی حەشدی شەعبی سەربە ئێرانە و دیاریش نیە كە سەركەوتوو دەبێت یاخود نا.

– دەرئەنجام:
١- دیاری كردنی كاتی هەڵبژاردن گرنگە بەڵام بەبێ ئەو مەرجانەی لە سەرەوە ئاماژەی پێكرا ئەستەمە لە ئەنجام بدرێت
٢- ڕۆژی ٢٠٢١/٦/٦ وەك ڕۆژی هەڵبژاردن دیاری كراوە كە پلەی گەرما لەو كاتەدا بەرزە و قوتابخانەكان لەوكاتەدا دەست بە تاقیكردنەوە دەكەن و قوتابخانەكان ناتوانرێت بۆ پرۆسەی دەنگدان بەكاربهێنرێت
٣- هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردنی ڕابردوو و خۆری زۆر سەركردەی عێراقی ئاوا دەكات
٤- هەڵبژاردنی ئەمجارە كۆتای بە سیستەمی مەزهەبی و نەتەوەی لە هەڵبژاردن و دابەشكردنی پۆستەكاندا دەهێنێت و هەڵبژاردن قۆناغی مەزهەبگەرایی و نەوەیی بوون تێدەپەڕێنێت
٥- باشترین كات بۆ هەڵبژاردن لە دوای مانگی ئەیلولی٢٠٢١ دەبێت چونكە تا ئەوكات دەرفەت دەبێت بۆ یەكلایی كردنەوەی هاوكێشە ناوچەیی و ناوخۆییەكان
٦- ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ٢٠٢١/٦/٦ ئەگەر مەرجەكانی كەلەسەرەوە باسكرا جێبەجێ كرا ئەگەرێكی كراوەیە
٧- بەشێك لە لایەنە سیاسیەكان دركیان بە گەمەكەی كازمی كردووە و دەست جوڵە دەكەن بۆ بە تاڵكردنەوەی هێزی كازمی و ڕێگری كردن لەكارەكانی.
٨- بەپێی دەستور هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لەسەرداوای یەك لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان یان لەسەر داوای سەرۆك وەزیران بە ڕەزامەندی سەرۆك كۆمار دەبێت و بۆ هەڵوەشاندنەوەی پێویستی بە 50+1 دەنگی ئەندامانی پەرلەمان هەیە و ئەمە ئەستەمە ئەگەر ڕێكەوتنی سیاسی نەكرێت
٩- لە كاتی لێپرسینەوەی پەرلەمان لە سەرۆك وەزیران ئەوا لەو كاتەدا سەرۆك وەزیران ناتوانێت داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بكات
١٠-لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان بەپێی دەستور حكومەت بە دەستلەكاركێشاوە و كار بەڕێكەر دادەنرێت بەپێی دەستور.
١١- ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت ئەوا بۆ پەسەند كردنی پێویستە بچێتە دادگای فیدراڵ و ئەو دادگایە ئێستا كیشە ناتەواوی ئەندامی هەیە و پێویستە یاسای دادگایی فیدراڵی سەرەتا هەموار بكرێتەوە لە پەڕلەمان بۆ ئەوەی كێشەی یاسای بۆ پەسەند كردنی ئەنجامەكان دروست نەبێت.

راپۆرت

دەوڵەتی ئاینی، مەسیحییەكانی عێراق بێ پەنا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

كۆچی مەسیحییەكان لە عێراق لە ساڵانی رابردوودا زیادیكردووە، كۆچێك لە دوای روخانی رژێمی سەدام حوسێنەوە لە 2003 دەستیپێكرد، چڕبووەوە لەدوای ململانێی تایەفی لە 2006 تا 2008 كە راستەوخۆ مەسیحییەكان كرانە ئامانج لەگەڵ كەنیسەكانیان، لەوێ هەزاران قوربانییان دا.

كردنە ئامانجی مەسیحییەكان زیاتر چڕبوەوە لەگەڵ هێرش بۆ سەر كەنیسەی سەیدە نەجات لە 2010 كە تێیدا 50 كەس كوژران، لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشە و رفاندن و كوشتن لە ماڵەكانیاندا بە وتەی یونادم كنا لە بزوتنەوەی دیموكراتی ئاشوری بۆ فرانس پرێس.

لە 2014 داعش كۆنترۆڵی بەشێكی فراوانی باكوری عێراق بەتایبەت موسڵ و نەینەوای كرد و بە قورسی مەسیحیەكانی كردە ئامانج، بووەهۆی شەپۆلێكی گەورەی كۆچ.

كاردیناڵ لویس روفائیل ساكۆ یەكێك لە كەسە دیارەكانی مەسیحیەكان بۆ فرانس پرێس وتی: زۆر لە مەسیحییەكان كۆچیانكردووە لەگەڵ ئەوەی ئەمە خاك و مێژووی خۆیانە، چون ئایندەیەك بۆ منداڵەكانیان بدۆزنەوە.

ئامارێكی ورد نییە دەربارەی ژمارەی راستی مەسیحییەكانی عێراق.
بەشێك لە كەنیسەكان داخراون لەوانە كەنیسەی سالوسی ئەقداس لە ناوچەی بەلەدیات لە بەغدا ماوەی چوار ساڵە داخراوە هیچ چالاكییەكی نییە تەنها هەندێك بۆنەی كەم نەبێت.

كەنیسەیەكی دیكە لە كەڕادە لە 2007وە داخراوە لەنێوەڕاستی بەغدای پایتەخت كە دانیشتووانەكەی 10 ملیۆن كەسە.

لە كەنسیەی مار یوسف ژمارەی سەردانكەرانی ناگاتە 50 كەس، ئەو ژمارەیە بەراورد ناكرێت بە ساڵانی پێشتر، كەنیسەكە پێش چوار ساڵ پڕبوو تەنانەت رۆژانی ئاسایی.

بە وتەی ساكۆ ملیۆنێك و نیو ملیۆن مەسیحی تا 2003 هەبوون، بەڵام ژمارەی ئەمڕۆ ناگاتە نیو ملیۆن كەس، بەڵام ولیام وردە لە رێكخراوی ناحكومی حەمورابی بۆ بەرگری لە كەمینەكان دەڵێت ژمارەی مەسیحییەكان ئێستا تەنها 300 بۆ 400 هەزار كەسە.

وەردە وتی: بەغدا كە پێش 2003 لە شارەكە 750 هەزار مەسیحی هەبوو، ئێستا لە 75 هەزار تێپەڕناكات.

لە ناوچەی دۆرە لە باشوری بەغدا كە بازاڕێكی تەواوی مەسیحییەكان هەبوو لە بازرگان و پزیشك و كاسب ژمارەیان 150 هەزار كەس هەبوو لەوێ، ئێستا لە هەزار كەس تێپەڕ ناكات.

3 ساڵ بەسەر شكستی داعش تێپەڕی لە عێراق بەڵام هۆكارەكانی كۆچی مەسیحییەكان تا ئێستا بەردەوامە بۆ گەڕان بەدوای ژیانێك لە دەرەوە.

عێراق دەناڵێنێت بە دەست قەیرانی بێ پێشینەی ئابوری لەگەڵ دابەزینی نرخی نەوت، لە ساڵی رابردوو شەپۆلێك خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی روویدا بەهۆی زیادبونی گەندەڵی و بێكاری و خراپی ژیانی سیاسی و ئابوری.

سینۆس 25 ساڵ لە دۆرە كۆچی كردووە بۆ دەرەوە بۆ زۆر شوێن چووە، بەڵام گەڕاوەتەوە عێراق، چونكە روبەڕوی زۆر قورسی و ئاستەنگ بووەتەوە.

لای مەسیحییەكان بۆچونێك هەیە كە دەوڵەتی عێراق بووە بە دینی، مەسیحییەكان ناتوانن تێیدا بژین، تەنانەت موسڵمانی عەلمانیش ناتوانن تێیدا بژین بە وتەی وەردە.

وتیشی: هۆكارە ئابورییەكان كاریگەرییان لەسەر تەواوی عێراقییەكان كردووە و مەسیحییەكان پشتگوێخراون شوێنی كاریان نیە لە سەر ئاستی حكومەت، ئەمە هۆكارەكەی گەندەڵییە پاڵیان پێوەدەنێت بۆ كۆچ.

دەستووری عێراق هەموو پێكهاتەكانی یەكسان كردووە، بەڵام بەهۆی گەندەڵی و پشكپشكێنە ئەوە نییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

ڤاکیسن… خەمی گەورەی وڵاتانی هەژار

خەڵک –

لە ئێستادا زیاتر لە 55 ملیۆن حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا  پشتڕاست کراوەتەوە و زیاتر لە 1,3 ملیۆن کەسیش گیانیان لەدەستداوە، هیوایەکی زۆر بە ڤاکسینەکان هەیە، شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن هەوڵەکانی چارەسەر دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا هەنگاوی باشی بڕیوەو تا دێت ئەنجامە تاقیکارییەکان لەسەر ڤاکسینەکان کاریگەری مەزن دەخەنە ڕوو، لەگەڵ بوونی هیوا بۆ بەردەستخستنی ڤاکسین ئەو پرسیارەش دێتە ئارا ئاخۆ وڵاتانی هەژار چۆن دەستیان بە ڤاکسین بگات.

پێشبڕکێ بۆ کڕین

هەریەکە لە ڤایزەر و مۆدێرنا لە بانگەشەکانیان بۆ ڤاکسینەکانیان بەردەوامن و ئاستی کاریگەرییەکانیان لەسەر خۆبەخشەکان ئەنجامی باشی هەبووە و چاوەڕوانی رەزامەندی یەکلاکەرەوەی بەکارهێنانیانن لەلایەن وڵاتانەوە، بەڵام ئەمە ڕێگر نییە لە کڕینی ڤاکسینی پێشوەختە لەلایەن وڵاتانەوە .

یەکێک لەسەنتەرە گەورەکانی توێژینەوەی ئەمریکا (زانکۆی دوک ) لەکارۆلینا، کە چاودێری مامەڵەکانی کڕینی ڤاکسین دەکات دەڵێت؛ مەزەندە دەکرێت کە 6.4 ملیار ڤاکسین پێشتر کڕدراوە، هەروەها 3.2 ملیار دانەی تر، یان لەژێر گفتوگۆدان یان “فەرمانی ئارەزوومەندانە بۆ مامەڵەی کڕینیان ئەنجام دراوە”.

ئەو ناوەندە دیارەی ئەمریکا دەڵێت؛ ئەو مامەڵانەی تا ئێستا ئەنجامدراون، لە چوارچێوەی وڵاتانی دەوڵەمەنددا بوون.

 

داهات مامناوەندەکان

هەندێک لە وڵاتانی داهات مامناوەند کە توانای بەرهەمهێنانیان هەیە، توانیویانە گفتوگۆ بکەن لەسەر رێککەوتنی کڕین وەک بەشێک لە مامەڵەی دروستکردنی ڤاکسین و میوانداریکردنی تاقیکردنەوە پزیشکییەکان، وەک؛ هیندستان و بەرازیل، مەکسیک و ئەندەنوسیا، کە دەستەبەری ڤاکسینی وڵاتەکانیان لەم ڕێگەیەوە کردووە، ئەم وڵاتانە هەندێکیان بەشداری کارای دەستی کاریان هەیە لەبەرهەمهێنان و هەندێکیشیان ناوەندەکانی تاقیکارییان خستووەتە خزمەت هەڵسەنگاندنی ڤاکسینەکان.

ئەگەرچی تا ئێستا نازانرێت دانپێدانراوترین ڤاکسین کامەیە، بەڵام هەندێک لە وڵاتان وەک هیندستان، بەریتانیا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا، کەنەدا و ئەمریکا لەڕیزی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین داواکارییان لەسەر ڤاکسینەکان هەیە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە تۆڕی (بی بی سی) ڕاگەیاندوە ” لەوە تێدەگەن کە سەرۆکی وڵاتان دەیانەوێت سەرەتا گەلی خۆیان بپارێزن، ئەوان بە پرسیارن بەرامبەر ژیانی هاوڵاتیانی خۆیان، بەڵام دەبێت وەڵامدانەوەی ئەم ڤایرۆسە لەڕێی ڤاکسینەکانەوە وەڵامێکی گشتگیریی جیهانی و بە کۆمەڵ بێت و هەمووان وەک یەک ڤاکسینیان بەربکەوێت”.

 

دابینکردنی سنووردار

ئەندریا تایلۆر کە سەرکردایەتی توێژەرانی (زانکۆی دوک) دەکات، وتوویەتی؛ ڕێککەوتن و سنووردارکردنی پێشوەختی کڕینی ڤاکسین، بەرەو سیناریۆیەکمان دەبات کە وڵاتانی دەوڵەمەند توانای دەستکەوتنی ڤاکسینیان هەیە و وڵاتانی هەژاریش پێناچێت پێی بگەن.

 

هاوپەیمانی ڤاکسینەکان(گاڤی)

لە ئێستادا هەوڵیک هەیە لەلایەن هاوپەیمانی ڤاکسینەکان(گاڤی)، کە مەرامیانە وڵاتانی دەوڵەمەند لەگەڵ کڕینی ڤاکسین دەستپێشخەری بکەن لەپێناو کڕینی ڤاکسینی گونجاو و یارمەتی دارایی بۆ وڵاتە هەژارەکان، کە تا ئێستا 186 وڵات پەیوەندیان بەم هاوپەیمانییە کردووە.

بەپێی زانیارییەکانی هاوپەیمانی ڤاکسینەکان(گاڤی) خواستی وڵاتانی هەژار لەناو ٩٢ وڵاتدا کە هانایان بۆ هاوپەیمانییەکە هێناوە، 2 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە بۆ کڕین و دابەشکردنی ڤاکسین.

پەیوەست بە داواکاری و بەدەستگەیشتنی ڤاکسین بە وڵاتانی هەژار رێکخراوی WHO دەڵێت، پێویستە ڤاکسینەکان لە هەموو وڵاتاندا هەبن بۆ ئەوەی مامەڵەیەکی یەکانگیری جیهانی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، بە قۆستنەوەی بازاڕ و دەستخستنی زۆرینەی ڤاکسینەکانیش هیچ وڵاتێک لە دەرەنجامە باش و خراپەکانی پەتاکە دڵنیاو پارێزراو نابێت هەتا هەموو وڵاتێک ڤاکسینی پێ نەگات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

راپۆرت

فڕۆكەی بی 52 چیە؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە هەنگاوێكی نوێدا دوای بڕیاری كشانەوە و كەمكردنەوەی هێزە ئەمریكییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریكا بڕیاری ناردنی فڕۆكەی بێ 52ی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا، بە پێی راگەیەنراوێكی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا بۆ رێگرییە لە هەر دوژمنكارییەك و پارێزگاری لە هاوبەشەكانی ئەمریكا.

توانای بی 52

ئەو جۆرە فڕۆكەیە بەكاردەهێنرێت لەسەرەتای هێرشە سەربازییەكاندا بۆ وێرانكردنی دامەزراوە گەورەكانی دوژمن و ژێرخان و لۆجیستی كە ناسراوە بە ستراتۆفۆرترێس بی 52ی ستراتیژی بۆمبهاوێژ و كاردەكات بە توانای هەڵگرتنی 31 تۆن چەك، جوڵەكردنی نمونەیی دور مەودا بۆ 14 هەزار كیلۆمەتر بەبێ پێویستی تێكردنەوەی سوتەمەنی لە ئاسمان، تەنها لە بڕینی 141 هەزار كیلۆمەتردا پێویستی بە سوتەمەنی دەبێت بە خێرایی 1000 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.

سوپای ئەمریكا شوێنی ئەو فڕۆكانەی ئاشكرانەكردووە كە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێی جێگیر دەبن، بەڵام لە بنكەی مینۆتی ئاسمانییەوە لە ویلایەتی داكوتای باكور لە ئەمریكا فڕیون.

تیمی فڕۆكەكە 5 كەسن نیشتەوە لە بنكەی گاركیا دییگۆ لە دورگەیەكی زەریای هیندی بەپێی كەناڵی فۆكس نیوز، بنكەیەك كە 5000 كیلۆمەتر لە ئێرانەوە دوورە.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ئاشكرایكردووە ئەركی بی 52 گەورەیە و تێچووەكەی 110 ملیۆن دۆلارە، دروستكراوە لەلایەن بۆینگەوە لەسەرەتای 50كاندا ئەوە ماوەیەكی درێژە ئامانج لە بڵاوكردنەوەی لە ئێستادا پێشگرتنە بە دوژمنكارییەكان و دڵنیاكردنەوەی هاوبەشەكانی ئەمریكا.

ئاماژەی بەوەشكرد ئەمریكا هەوڵنادات بۆ دروستكردنی هیچ ململانێیەك بەڵام پابەندە بە وەڵامدانەوە بۆ هەر بارێكی نائاسایی لە جیهاندا.

فڕۆكەی بێ 52 دەتوانێت بفڕێت لە بەرزی 50 هەزار پێ، بە تەنها دەتوانێت 40%ی ئەو چەكانە وەربگرێت كە هێزی هاوپەیمانان لە جەنگی گەردەلولی بیابان بەكاریانهێنا بۆ كۆتایهێنان بە داگیركردنی كوێت لەلایەن عێراقەوە.

هاوكات دوو لەو فڕۆكانە توانای چاودێر 364 هەزار كیلۆمەتر چوارگۆشەیان هەیە لە دوو سەعاتدا كە زیاتر دەكات لەروبەری سوریاو لوبنان و ئوردن و فەڵەستین.

ئامانجی بڵاوەپێكردنی بی 52

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ئاشكرایكرد هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا فڕۆكەی جۆری بی 52 ئێچ لە بنكەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوەپێدەكەن.

تیمی فڕۆكەی بی 52 ئێچ ناسراو بە ناوی ستراتۆفۆرتریسی سەر بە هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا لە بنكەی مینوتی ئاسمانی هەستان بە ئەركێكی كورتخایەن و درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە 21ی ئەم مانگە بۆ رێگری لە هەر دوژمنكارییەك و دڵنیایی هاوبەشەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانەكانی.

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردووە ئەم ئەركە بەردەوامە توانای سوپای ئەمریكا لە بڵاوكردنەوەی هێزی ئاسمانی جەنگی لە هەر شوێنێكی جیهان لە ماوەیەكی كورتدا دەردەخات، لەگەڵ چونە پاڵ ئۆپەراسیۆنەكانی فەرماندەیی ناوەندی بۆ هاوكاری لە پارێزگاری سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی.

جەنەراڵ گریگ جویلۆ فەرماندەی هێزی ئاسمانی نۆ لە هێزی ئاسمانی ناوەندی ئاماژەی بەكاری تیمی ئەو فڕۆكانە كرد لە توانای بە هێزی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا لە هەمەجۆری و بەردەستبوونیدا لە ناوچەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان