ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ڤێتێرنەری سلێمانی: بۆپاراستنی تەندروستی خۆتان ئاژەڵەكانتان لە كوشتارگەكان سەربڕن

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكان ئاشكرای دەكات، ‌‌یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لەكوشتارگەی سلێمانی‌ بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژەڵ لە پشكنین دەرنەچون و داوا لەقوربانیكاران دەكات ئاژەڵەكانیان لە كوشتارگەكان سەربڕن.

دەروێش فەرەج، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی سەربڕینی ئەو ئاژەڵانەی لەلایەن هاووڵاتیانەوە دەكرێت بە‌ قوربانی لەڕۆژانی جەژندا كوشتارگەكانی سلێمانی كراوه دەبن، لە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز پاش پشكنینی دەركەوتوە زیاتر لە (800) كیلۆگرام گۆشتی ئاژەڵی سەربڕدراو شیاوی خواردن نیە.

وتیشی، “ئەو كوشتارگایانەی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی‌ سەرپەرشتییان دەكات، پێش سەربڕین و پاش سەربڕین، پشكنین بۆ ئاژەڵەكه دەكەن‌ تابزانرێت بۆ ئاژەڵەكە بۆ سەربڕین شیاوە، دواتر بۆ دڵنیابونەوە لە تەندروستی گۆشتەكە بۆ خواردن پشكنینی بۆ دەكرێتەوە پاشان مۆر دەكرێت”.

دەربارەی گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی لە شەقام و گەڕەك و كۆڵانەكان سەردەبڕرێت وتی، “لەبەرئەوەی پشكنینان بۆ نەكراوە نازانرێت هەڵگری نەخۆشیبێت، یان گۆشتەكەی شیاوی خواردنە یان شیاونیە، هەرلەبەر ئەوەشە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت‌ بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و لیوای یەكی پاراستنی سلێمانی‌ ڕێگری لە سەربڕین و فرۆشتنیان دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، گۆشتی ئەو ئاژەڵانەی لەلایەن كوشتارگەكانی سلێمانیەوە لە پشكنین دەرنەچووه لەناودەبرێت،‌ بەڵام لە دەرەوەی كوشتارگە و لەسەر شەقام و كۆڵان و گەڕەكاندا ئاژەڵەكان سەرببڕدرانایە بەناوی (خێر) بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرا.

نوێنەرەكەی ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی، داوا لەهاووڵاتیان و قوربانیكاران دەكات، ئاژەڵەكانیان لە كوشتارگەكانی سلێمانی سەربڕن، تا تەندروستی خۆتان و ئەو كەسانەی گۆشتی قوربانیان بۆ دەنێرن پارێزراوبێت و بەهۆی گۆشتی ئاژەڵی نەخۆشەوە مەترسی لەسەر تەندروستی و ژیانتان دروست نەبێت.

بەمەبەستی جێبەجێكردنی بڕیار و ڕێنماییەكانی ژوری ئۆپراسیۆنەكانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی، لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی‌ ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز لەئەركدا دەبن بۆ بەدواداچونی سەربڕینی ئاژەڵ لە شەقام و كۆڵان و گەڕەكەكان، لەكاتی هەبونی ‌سەرپێچی، ئەو كەسانەی لەشەقام و كۆڵان و گەڕەكەكان ئاژەڵ‌ سەردەبڕن و خاوەن ئاژەڵەكەش ڕوبەڕوی ڕێكاری یاسایی توند دەكەنەوە‌.

ئابوری

ئاوات شێخ جەناب: ڕاگەیەندراوەكەی دارایی عیراق ڕاست نییە و وەڵاممان دەبێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری دارایی هەرێم ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق ڕەتدەكاتەوە و بڕیارە حكومەتی هەرێمی كوردستانیش وەڵامی بداتەوە.

مەم بورهان ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند كە دەربارەی ڕاگەیەندراوەكەی شەوی ڕابردووی وەزارەتی دارایی عیراق بەدواداچوونیان كردووە.

پەرلەمانتارەكە نووسیوێتی: ئاوات شێخ جەناب “وەزیری دارایی هەرێم، پێیراگەیاندم (راگەیەندراوەكەی وەزارەتی دارایی عیراق) راست نییە و حکومەتی هەرێم وەڵامی بۆ ئەو راگەیەندراوە دەبێت”.

مەم بورهان پێشنیازیشی كرد كە “لە نزیکەوە هەردوو پەرلەمانی عیراق و کوردستان چاودێری دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەن و بێلایەنانە ڕاستییەکان بۆ خەڵکی کوردستان و عیراق رابگەیەنن”.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی دارایی عیراق وەڵامێكی تونددا راگەیەندراوەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی دایەوە و بەرپرسیارێتی ڕێكنكەوتنی هەولێر و بەغداشی خستە ئەستۆی حكومەتی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی زێڕ و دراوەکان

خەڵك – بەشی هەواڵ

نرخی زێڕ و نەوت و دراوەکان بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە بەم شێوەیە کە لە زەڕنگەری پێشین لە سلێمانی وەرگیراوە.

زێڕ

Oz: 1931$

24K: 384,000

21K: 336,000

18K: 288,000

Lira 22K= 409$

دراوەکان

100$= 123.750

100€= 145,000

100£= 159,000

100$= 733 لیرەی تورکی

100$= 2,170,000 تمەن (نەقدی)

100$= 2,270,000 تمەن (حەواڵە)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئاڵوگۆڕی بازرگانی عیراق و ئێران دەگاتە 20 ملیار دۆلار

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئیرەج مەسجیدی باڵیۆزی ئێرنا لە بەغدا دوای دیدارێكی لەگەڵ ئەحمەد حسێن وەزیری بازرگانی عیراق ڕایگەیاند ئاسی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزدەكرێتەوە.

لە دیدارەكەدا وەزیری بازرگانی عیراق و باڵیۆزی ئێران باسیان لە پرسی چۆنێتی پێدانی كرێی هاوردەكردنی كارەبا و غازی ئێران كرد كە تاران خوازیارە بە دۆلاری ئەمریكی بێت.

بەڵام تا ئێستا عیراق لە پێناو خۆپاراستن لە سزاكانی ئەمریكا، ئامادە نییە ئەو داواكارییەی ئێران جێبەجێ بكات.

پێشتر ئەمریكا هۆشداری دابوو لەوەی هەر وڵاتێك بە دۆلار مامەڵە لەگەڵ ئێران بكات، ڕووبەڕووی سزای واشنتۆن دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان