ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پلەكانی گەرما دادەبەزن

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ‌ بڵاودەكاتەوە و ئاشكرای دەكات، كە پلەكانی گەرما دادەبەزن.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش لەنێوان 41 بۆ 43 پلەی سەدی دەبن.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی كەشناسی، سبەینێ‌ یەك شەممە پلەكانی گەرما دادەبەزن و كەشوهەوا فێنكتر دەبێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمەتر دەبێت و مەودای بینینیش نزیكەی 10 كیلۆمەتر دەبێت.

ژینگە

شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی باران و بەفر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند ڕۆژێك دەخایەنێت و پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوو نزمە پەستانی دەریای سور و ناوەڕاست ناوچەکانی کوردستان دەگرنەوە و و بارانی بەخوڕ دەبارێت ، لەناوچە شاخاویەکانیش بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما بەڕێژەیەکی زۆر نزم دەبێتەو.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژی پێنج شەممە 2020/11/26 تاكوو ڕۆژی چوار شەممەی هەفتەی داهاتوو 2020/12/2 لەسەنتەری شارەكانی (دهۆك، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، كەركوك، ڕاپەڕین، گەرمیان) بارانی باش دەبارێت بەشێوەی ناوبەناو و هەندێك جاریش بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری لافاو لەچەند شوێنێك هەیە.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی هاتنی هەوایەكی ساردەوە، پێشبینی بەفر بارین دەكەین بۆ چۆمان و حاجی ئۆمەران و سیدەكان و كۆڕەك و چیاكانی دەوروبەری پێنجوێن و قەڵادزێ، هەروەها لەسەنتەری شاری سۆران بەفر و باران بەتێكەڵاوی دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەهۆی دابەشنەکردنی نەوتەوە مەترسی لەناوچوونی دارستانەکان هەیە

خەڵک – بەشی هەواڵ

دارستانەکانی هەرێمی کوردستان مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، بەتایبەت لەئێستادا کە حکومەتى هەرێم سوتەمەنی بۆ هاوڵاتییان دابینناکات، بەشێک لەهاوڵاتییان بۆ خۆگەرمکردنەوە لەوەرزی زستاندا داری دارستانەکان دەبڕنەوە.

 

ڕێبوار کەمال بەرپرسی  ڕێکخراوی ملەکەوە بۆ پاراستنی ژینگە بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، بڕینەوەی داری دارستانەکان بەمەبەستی سوتەمەنی، یەکێکە لەمەترسییەکانی سەر کەمبوونەوەى ڕێژەى سەوزایی، بۆ نمونە بەپێی ڕووپێوییەکی ساڵی ٢٠١٨ی وەزارەتی کشتوکاڵ، لەسەدا ٥٠ی دارستانەکانی هەرێم لەناوچوون، کە یەکێک لەهۆکارەکان بڕینەوەی دارەکانە.

 

وتیشی: بەداخەوە حکومەتى هەرێم چەندین ساڵە نەیتوانیوە سوتەمەنی پێویست بۆ هاوڵاتییان دابینبکات، تەنانەت لەوڵاتان گازی سروشتى لەجێگەی نەوت بەکاردێت، بەڵام ئەم کە گازە سروشتییەکە دابینناکات، نەوتەکەش دابەشناکات.

 

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێک لەگوندنشینەکان خۆیان دەزانن چۆن دار ببڕنەوە و شێوەیەکی زانستییانە پەل وپۆ و دارە وشکەکان دەبڕنەوە، بەڵام ئەوەی کێشەیە هەندێک کەس بەمەبەستی بازرگانی کە ڕوودەکاتە دارستانێک هەموو دارەکان لەبنەوە بەسەوز و بەوشکەوە هەمووی دەبڕێتەوە، کە حکومەتیش نەیتوانییوە وەک پێویست ئەم کەسانە دەستگیربکات و سزایانبدات.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، خەڵک هەیە بە دە تاکو ٢٠ گەڵابە دار لەناوچەیەکی دیاریکراو دەبڕێتەوە، ئەمەش کاریگەری زۆر خراپ لەسەر ئەو ناوچەیە دروستدەکات.

 

باسی لەئەوەشکرد، بەداخەوە ئەو کەسانەى بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە ئەو دارانە بەڕیز هەمووی دەبڕنەوە، وادەکەن ناوچەکە ببێتە نیمچە بیابان.

 

ناوبراو لەبارەى مەترسییەکانی دیکەی سەر دارستانەکانی هەرێمی کوردستان وتی: سوتانی دارستانەکان یەکێکی دیکەیە لەهۆکاری لەناوچونی دارستانەکان، چونکە درەختە بچوکەکان بەتەواوی لەناودەبات، گەورەکانیش تووشی نەخۆشی و لاوازی دەبن، بەهۆی دووبارەبوونەوەی دارستانەکانیش ئەوە بەتەواوی دارستانەکە لەناودەچێت.

 

زیاتر ڕوونیکردەوە، بڕینەوەی داری دارستانەکان بۆ مەبەستی تایبەت، بۆ نمونە بۆ پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان یان کشتوکاڵی یان ماڵ و ڤیلا دارەکان دەبڕدرێنەوە، ئەمەش مەترسییەکە تازە سەریهەڵداوە، بەشێوەیەک کەس هەیە سێ هەزار دار بەڕووی بڕیوەتەوە بۆئەوەی زەوییەکە بکاتە زەوی کشتوکاڵی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی باشووری كوردستان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوری دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان