ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەرۆكی پەڕلەمان هەڵوێستی لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای دیاری كردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە، سەرۆكی پەڕلەمان ڕەخنە لە بڕیارەكە دەگرێت و داوای كۆبوونەوەی نائاسایی پەڕلەمان دەكات و دەشڵێت: “ئێمەش هەڵبژاردنی پێشوەختمان دەبێت، بەڵام بەپێی ڕێكارەكانی دەستوور”.

دوێنی هەینی، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریدا لە ڕۆژی 6-6-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عیراق ئەنجام بدرێت.

لای خۆشیەوە، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند، كە پێویستە كۆبوونەوەی نائاسایی و كراوە بە ئامادەبوونی سەرۆكایەتییەكان ئەنجام بدرێت بۆ گفتوگۆ كردن لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان.

دەشڵێت: “ئێمەش هەڵبژاردنی پێشوەختمان دەبێت، بەڵام بەپێی ڕێكارەكانی دەستوور”.

حەلبوسی وەك ناڕەزاییەك بەرامبەر بڕیارەكەی كازمی، دەقی ڕێكارە دەستورییەكانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت و هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمان بڵاوكردۆتەوە، كە تێیدا بەڕوونی ئاماژە بەوە دراوە، كە یان بەزۆرینەی ڕەهای ژمارەی پەڕلەمانتاران هەڵدەوەشێتەوە بە داواكاری دوو لەسەر سێی پەڕلەمانتاران و یان بە داوای سەرۆك وەزیران و بە ڕەزامەندی سەرۆك كۆمار، هەروەها سەرۆك كۆمار بانگەواز دەكات بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە.

عێراق

ترسی وشكبوونی ئاوى دیجلە و فورات لەئارادایە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاپۆرتێكی (ئەلمۆنتیتۆر)ی ئەمریكایی هۆشداریی دەدات لە دابەزینی ئاستی ئاوی هەردوو ڕوباری دیجلە و فورات لەم ماوەیەی دواییدا كە مەترسی وشكبوونی تەواوەتییان لێدەكرێت.

ئەو ماڵپەڕە ئەمریكاییە لە ڕاپۆرتەكەیدا باس هۆكارەكانی دابەزینی ئاستی ئاوى دوو ڕوبارەكە دەكات كە بۆ كەمبوونەوەی بارانی وەرزی و شكستخواردنی دەسەڵاتداران لە دروستكردنی تۆڕێكی ئاودێری بۆ كشتوكاڵ و پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بەدەستگرتن بە بەكارهێنانی ئاوەوە، دەگێڕێتەوە.

لەگەڵ ئەمەشدا، ڕاپۆرتەكە باس لە بوونی فاكتەرە درەكییەكانیش دەكات كە دەبنە مایەی وشكبووی ڕوبارەكان و گرنگترینیان دروستكردنی بەنداو و جیاكردنەوەی زێی لابەلايه كە كاریگییان لەسەر پشكی ئاوی عیراق دروستكردووە، بەتایبەتیش لە بەری توركیاوە كە هەوڵ دەدات ئاوی ئەو دوو ڕوبارە بۆ بەرهەمهیًَنانی وزەی كارەبا بەكاربهێنێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرقاڵی دروستكردنی چەند بەنداوێكە.

توركیا لە ساڵی 2006، دەستیكرد بە دروستكردنی بەنداوی ئەلیسۆ و لە ساڵی 2018دا بەنداوەكەی بەكارهێنا، ئەمەش بووە مایەی كەمبوونەوەی ئەو ئاوەی دەڕژێتە عیراقەوە كە هێندەی تر مەترسی كەمبوونەوەی ئاوی لە وڵاتی نێوان دوو ڕوبارەكە دروستكردووە.

(ئەلمۆنیتۆر) باس لە سكاڵای چەندان ساڵەی عیراق دەكات بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوى دیجلە و فورات، بەڵام حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عیراق، شكستخواردوو بوون لە گەیشتن بە ڕێكەوتن لەگەڵ توركیا بۆ ڕێكخستنی دابەشكردنی پشكی ئاو لەنێوان هەردوو وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

لەسەر عیراقە
عەرەب ڕووبەڕووی توركیا دەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەحمەد ئەبو لغەیت ئەمینداری گشتی كۆمكاریی وڵاتانی عەرەب، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە قۆناغی داهاتوودا هەڵوێستێكی عەرەبی بەكۆمەڵ دێتەئارا بەڕووی دەستوەردانەكانی توركیا لە وڵاتانی عەرەبی.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئەبو لفوئادغەیت، جارێكی تر ئیدانەی هێرشەكەی توركیای كردەوە بۆسەر ناوچەی سیدەكان كە بووە مایەی شەهیدبوونی ژمارەیەك لە هێزەكانی پاراستنی سنور كە دوو فەرماندەی باڵای ئەو هێزانە لەنێوان شەهیدەكاندا بوون.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، بەرپرسێكی باڵا لە ئەمیندارێتی گشتی كۆمكاریی عەرەبی ڕایگەیاند، ئەبو غەیت لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا لەگەڵ فوئاد حسێن، جەختی لەسەر هاتنەبەری هەڵوێستێكی عەرەبی یەكگرتوو كردۆتەوە لە قۆناغی داهاتوو دژ بە دەستوەردانەكانی توركیا لە كاروباری وڵاتانی عەرەبی، بە پێشێلكارییەكانی وڵاتەكە لە عیراق و سوریا و دەستوەردانی سەربازی لە لیبیا.

پێشتر ئەمینداری گشتی كۆمكاریی وڵاتانی عەرەب، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا، ئیدانەی پێشێلكارییەكانی توركیای كردبوو بۆ سەروەریی خاكی عیراق و پشتیوانی رێكخراوەكەی بۆ هەر جموجۆڵێكی حكومەتی عیراقی لەسەر گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، دژ بە توركیا دەربڕیبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەوێنە، لە بەغدا خۆپیشاندان لەدژی بۆردومانەكانی توركیا سازدەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەیان هاووڵاتی لەبەردەم باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا لە دژی بۆردومانەكەی ئەم دواییە كە پاسەوانانی سنوری عیراقی كردە ئامانج، خۆپیشاندانیان كرد.

بەپێی زانیارییە ڕۆژتامەوانییەكان، دەیان خۆپیشاندەر، وەك ناڕەزایی بەرانبەر بە بۆردومانەكەی ئەم دواییەی سیدەكان لە پارێزگەی هەولێر كە بووە مایەی شەهیدبوونی دوو ئەفسەری هێزەكانی پاسەوانی سنور و شۆفێركەیان، خۆپیشاندانیان لەبەردەم بارەگای باڵیۆزخانەی ئەنقەرە لە بەغدا سازكرد.

لە خۆپیشاندانەكەدا، خۆپیشاندەران دروشمی”ئیدانەی بۆردومانەكەی توركیا دەكەین، بایكۆتی كاڵا و شتومەكی توركی دەكەین، ئەردۆغان سنورەكانی خۆت قایم بكە، ئەردۆغان سەربازەكان پاشەكشە پێبكە، ئیدانەی ئەو كارە تیرۆریستییە دەكەين كە ئەردۆغان لەدژی وڵاتەكەم ئەنجامیدا، بەرزكردبۆوە”.

دوێنێ‌ چوار شەممە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق، فاتح یەڵدز باڵیۆزی توزكیای لە بەغدا بانگ كرد و یاداشتێكی ناڕەزایی توندی ڕادەستكرد، لەبەرانبەر بۆردومانەكەی ناوچەی سیدەكان لە هەرێمی كوردستان.

بە هەمان شێوە سەردانەكەی خەڵوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا بۆ بەغدا هەڵوەشێنرایەوە كە وابڕیاربوو ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی هەموو سەردانی بەرپرسانی تورك بۆ عیراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان