ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە داوای ڕێكخستنەوەی بودجەی پشكنینەكانی كۆرۆنا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ
كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە داوا دەكات كە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕێكخستنەوە بۆ بودجەی پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لە نووسینێكی شیكاریدا ئاماژە دەدات بەوەی پارێزگای هەڵەبجە تەنیا ڕێژی 1%ی ئەو بودجەیەی بەركەوتووە كە بۆ پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەرخانكراوە.

دەقی نووسینەكەی كاوە عەلی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە:
پشکنین زۆر پێویستە یان بەو ڕادەش پێویست نییە؟
تێچووی پشکنینەنەکان چەندە؟

ئەوانە کۆمەڵێک پرسیارن پێویستە ئەنجومەنی وەزیران هاوشێوەی نەبوونی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەی ڕزگاری لیژنەی لێکۆڵینەوە دروست بکات بەڵام بە چاودێری داواکاری گشتی .

ئەگەر دابنێین هەر پشکنینێک 50 دۆلاری پێویستە وەک پێشتر دەوترا ، ئەوە تائێستا بەم شێوەیە تێچووی پشکنینەنەکان دەبێت لە هەرێمی کوردستان .

تا ئەمڕۆ 202551 پشکنین ئەنجام دراوە

پشکنین لە هەرێم بە گشتی ٢٠٢٥٥١ x ٥٠ =10,170,550 دۆلار
(٨٥٨٧٥ هەولێر= 4,293750 دۆلار
٦٥٦٤٧ سلێمانی= 3,282,350 دۆلار
٤٩٠٢٧ دهۆك=2,451,350 دۆلار
٢٠٠٢ هەڵەبجە=100,100 دۆلار

ڕۆژانە هەزاران دۆلار تێچووی پشکنینەنەکان لە پارێزگاکانی تر هەیه و لە هەڵەبجە زۆر کەمە، ئایا ئەو بودجە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی دابین دەکرێت یان خێرخواز و ڕێکخراوەکان؟ چونکە ئەو بڕە کەمەی هەڵەبجە کە دەکاتە کەمتر لە %1 ی پشکنینەنەکان کە بەشێکی لەلایەن خێرخوازان و ڕێکخراوەکان دابینکراوە.

ئەگەر پشکنین زۆر گرنگە و زۆر پێویستە بەو شێوە زۆرە ئەنجام دەدرێت، بۆ وەزارەتی تەندروستی ڕێکخستنەوەی بۆ ناکات و پلان بۆ چۆنیەتی خەرج کردن و ژمارە و پێوەرەکان و بودجەکەی دانانێن بەسەر پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان؟
.
ئەگەر ئەوەندەش گرنگ نییە بۆ ڕۆژانە ئەو هەموو خەرجی و پشکنینەنە لە شوێنێک و نەبوونی لە شوێنێکی تر هەیە.؟.

ئەو ناڕونیەی کە هەستی پێ دەکرێت چارەسەر بکرێت. بەلای کەمەوە هۆکارەکەی دیاری بکرێت.

پشکنین بە ڕێژە لە هەرێم بەم شێوەیە ئەنجام دراوە

هەولێر %42,4
سلێمانی %32,4
دهۆک %24,2
هەڵەبجە %1

بەنمونە ئەمڕۆ
هەولێر 836
سلێمانی 311
دهۆک 1020
کۆی گشتی ئەمڕۆ2167 پشکنین کراوە کە تێچوەکەی ئەگەر 50دۆلار بێت وەک پێشتر باس دەکرا ئەوا دەکاتە 108350 دۆلار

واتە ڕۆژانە زیاد لە 100هەزار دۆلار خەرج دەکرێت ئەگەر ئەمڕۆ نیوەی پشکنینەکان بکرایە یان ڕۆژانە بڕێک کەمکرێتەوە، ئەوا ئەو پێداویستیانەی کە زۆر زەرورە وەک چاککردنەوەی کارگەی ئۆکسجین لە هەولێر کە تەنها ١٧ ملیۆن دیناری پێویست بووە و پێداویستی و ئامێری بانکی خوێن لە هەڵەبجە و پێداویستییەکانی سلێمانی و دهۆک گەرمیان و ڕاپەڕین و شارەکانی تریش ئەتوانرێت بە ڕێکخستنەوەی پشکنینەنەکان چارەسەر بکرێت ….

ئەگەر ناکرێت کەمکرێتەوە لەبەر زۆر گرنگی پشکنین ئەوا بۆ هەڵەبجەش بەلای کەمەوە ڕۆژانە بڕێکی پێویستی بۆ دابین بکەن.

کاوە عەلی
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە

کوردستان

وێنە.. خەڵك؛ زانیاری نوێ‌ لەبارەی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئاشكرا دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە چوار كەس شەهید بوون.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، ئەمشەو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، 4 سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە شەهید بوون.

بەوتەی دانیشتووانی ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكە مەدەنی بووە و 4 گەریلای پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی تێدابووە و بەهۆی بۆردوومانەكە هەر چواریان دەستبەجێ‌ گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە سنووری پارێزگای دهۆك ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوبەر فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا لە نزیك گوندی (ڕەشانكێ‌) كە تەنها 8 كیلۆمەتر لە سەنتەری پارێزگای دهۆك دوورە، ئۆتۆمبێلێكیان كردووەتە ئامانج، بەڵام تا ئێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانە نەزانراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی: كۆرۆنا ژیان ناوەستێنێ‌
بڕیارێك لە بەرژەوەندی نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن) ڕادەگەیەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان دەكرێت بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە) بۆ نەخۆشانی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن).

د.داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە: كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ، سەرەڕای تووشبوونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەن)یان هەیە بڕیارماندا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.

دەقی نووسینەكە:

كۆڕۆنا ژیان ناوەستێنێ:
سەرەڕای تووشبونی زۆر لە پزیشكان و كارمەندان و وەرنەگرتنی مووچەكانیان، بەڵام لەپێناو زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری كە نەخۆشی (ڕۆماتیزمەی درێژخایەنیان) هەیە بڕیارمان دا لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بەشی فریاكەوتنی هەناوی جمهوری تەرخان بكەین بۆ پێدانی (دەرزی مانگانەی ڕۆماتیزمە)، بەهیوای كەمكردنەوەی ئێش و ئازارەكانیان.
سوپاس بۆ كارمەندو پزیشكە دڵسۆزەكان.

“بەهیوای لەشساغی بۆ گشت لایەك”

د.داهات حەوێزی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان