حكومەت لەبارەی نرخی بەنزین بڕیاریدا



‎وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ باجێکی نوێ لەسەر سووتەمەنی ئۆتۆمبێل “بەنزین” لە بودجەدا نییە و نرخەکەی گران ناکرێت وەک خۆی دەمێنێتەوە.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق ڕایگەیاند، لە بودجەی ساڵی 2023دا هیچ جۆرە باجێك ناخرێتە سەر سووتەمەنی (بەنزین) و ئەوەی لەوبارەیەوە وتراوە ڕاست نییە.

ڕاشیگەیاندووە، نرخی بەنزین وەك خۆی دەمێنێتەوە بە نرخی پاڵپشتیكراوی حكومەت.

‎باسم عەوادی وتیشی، “ئەو سووتەمەنیەی بۆ هاووڵاتیان دابین دەکرێت، بە پاڵپشتیی حکومەت و وەزارەتی نەوتە و بە هەمان نرخی پێشوووی دەدرێتە شۆفێران”.

حكومەتی عێراق بۆ پاڵپشتی دۆخی هاووڵاتیان، نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە 450 دینار و موحەسەن بە 750 دینار دەداتە شۆفێران و هاوكات یەك بەرمیل نەوت بە 30 هەزار دینار دەداتە هاووڵاتیان.

“ئەوەی کرا دانیشتنی پەرلەمان نەبوو”
پێشت “ئەوەی کرا دانیشتنی پەرلەمان نەبوو”
ناتانیاهۆ: “ئێران تووشی شۆک دەکەین”
دواتر ناتانیاهۆ: “ئێران تووشی شۆک دەکەین”
ەیوەندیدار