ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئێران شەش مەرج بۆ گەشتیارانی هەرێمی كوردستان و عیراق دادەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی مەرجەكانی گەشتكردنی بۆ ئێران ڕاگەیاند.

كونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی لە دۆخی كۆرۆنا، ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە و تێیدا جەخت دەكاتەوە كە بە بێ بوونی بەڵگەنامەی پشكنینی كۆرۆنا، یاخود ئەنجامدانی پشكنینەكە، ڕێ بە گەشتیاران نادەن داخڵی ئێران بێت.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلیمانی بۆ گەشتیاران:

ئاگاداری بۆ گەشتیارانی وڵاتی ئێران

1- پێویستە گەشتیارانی ئێرانی و بیانی لە كاتی چوونەناو ئێران لە تەواوی خاڵە سنورییە فەرمییە ئاسمانی، دەریایی و زەمینیەكانەوە بەڵگەنامەی تەندروستی (پشكنینی كۆرۆنا) بە زمانی ئینگلیزی پێشكەش بكەن كە لەلایەن ناوەندە باوەڕپێكراوە تەندروستیەكانی وڵاتی خانەخوێ وە ئەنجامدرابێت. پێویستە پشكنینی كۆرۆناكە كەمتر لە 96 كاتژمێر (چوار ڕۆژ) پێش چوونەناو ئێران ئەنجام درابێت.

2- لە ئەگەری نەبوونی پشكنینی كۆرۆنا، مۆڵەتی چوونەژوورەوە بە هاوڵاتیانی بیانی نادرێت، بەڵام گەشتیارانی بەڕەگەز ئێرانی بۆ ماوەی 14 ڕۆژ لەسەر تێچووی خۆیان لەو بنكانەی كە لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە دیاری كراون، كەرەنتینە دەكرێن.

3- پێویستە تەواوی گەشتیارانی ئێرانی و بیانی فۆڕمی خۆناساندنی تایبەت بە كۆرۆنا وەربگرن و پڕی بكەنەوە و پیشانی پزیشكانی جێگیركراو لەسەر سنورەكان یاخود فڕۆكەخانەكان بدەن.

4- لەكاتی چوونەناو ئێران، پشكنینی پزیشكی بۆ تەواوی گەشتیاران دەكرێت. (تەنانەت ئەگەر هەڵگری بەڵگەنامەی تەندروستیش بێت).

5- لەئەگەری بوونی نیشانەكانی كۆرۆنا، ئەو كەسە تا كاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامی نێگەتیڤی پشكنینی كۆرۆناكەی و چارەسەركردنی نیشانەكانی نەخۆشیەكە، لە بنكەكانی كەرەنتینەی وەزارەتی تەندروستی كە بۆ گەشتیارانی بیانی دیاری كراوە، دەهێڵڕێنەوە. گەشتیارانی ئێرانی لەپاش وەرگرتنی بەڵێننامەی نوسراو، پێویستە لەماڵەوە خۆیان كەرەنتین بكەن.

6- ڕێساكانی سەرەوە بۆ هەموو هاوڵاتیانی ئێرانی و بیانی بەبێ ڕەچاوكردنی جۆری پاسپۆرت، جۆری ڤیزا، ئامانجی گەشتەكە و…هتد، جێبەجێ دەكرێت و هیچ هەڵاوێردەیەك لەبەرچاو ناگیرێت.

ریکلام

کوردستان

لایەنەكان لەسەر (مەرجەعی باڵای كوردی) ڕێككەوتن

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا ڕایدەگەیەنێت، لایەنە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان لە قۆناغی دووەمی گفتوگۆكانیاندا ڕێككەوتوون لەسەر دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی.

ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی هاوسەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات لە سوریا لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، لە قۆناغی یەكەمی گفتۆگۆكاندا بۆچوونی سیاسی هاوبەش دروستبووە و بە سەركەوتووی ئەنجامدرا، قۆناغی دووەمیش لە سێ خال پێكدێت، كە بریتین لە دروستكردنی مەرجەعی باڵای سیاسی و دۆخی خۆبەڕێوەبردن و پرسی سەربازی و ئەمنی.

ئاڵدار خەلیل وتیشی، پارتەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردی و ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سوریا لەسەر مەرجەعی سیاسی ڕێككەوتوون و ناوەكەشی (مەرجەعی باڵای كوردی) دەبێت.

لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە بە سەرپەرشتی نوێنەری ئەمەریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، پڕۆسەی یەكخستنی نێو ماڵی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستیپێكردووە و تا ئێستاش دیدار و كۆبوونەوەكان بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

نەتەوە یەكگرتووەكان: چەكدارانی سەر بە توركیا چەندین تاوانیان لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەنوێترین ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا ئاماژە بەوەكراوە كە گروپە چەكدارەكانی سەر توركیا چەندین پێشێلكاریان لە عەفرین و سەرێكانی و ناوچەكانی تری ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە.

ئەنجومەنی مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڕاپۆرتێكدا باسی لەو توندوتیژی و پێشێلكاریانە كردووە، كە گروپەكانی سەر بە توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامیانداون، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی موڵكە و ماڵی هاووڵاتیانی كورد و ڕفاندن و ئەشكەنجەدان.

هانی مەجلی كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕایگەیاند، ئاماریان لەبەردەست نییە بۆئەوەی بڵێین چەند كەس دەست بەسەر ماڵ و موڵكیدا گیراوە یان دەركراوە، بەڵام هەندێك كەیسی تایبەتیمان دۆكیۆمێنت كردوون. لە هەندێك لە كەیسەكان بینیومانە كە خەڵك داوایان لێكراوە ماڵی خۆیان جێبهێڵن، ئەوەش لەلایەن سوپای نیشتمانیی سوریاوە. خەڵكی هەڵاتوون و بینیویانە كە ماڵ و موڵكیان دەستی بەسەردا گیراوە و زەحمەتیش بووە بۆئەوەی بگەڕێنەوە سەر موڵكیان.

كۆمیسیاری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری سوریا ڕاشیگەیاند، پێشێلكاریی زۆر خراپتریان بینیوە، لەوانەش دەستگیركردن و زیندانیكردن و ئەشكەنجەدان و توندوتیژیی سێكسی كە لە زیندانەكان ڕوویداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

مەسرور بارزانی: لەگەڵ حکومەتى عیراق دەگەینە ڕێکەوتنی کۆتایی

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

مەسرور بارزانی ڕایدەگەیەنێت، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتى هەرێم لەتویتێکدا ڕایگەیاند، لەکاتێکدا کۆمەڵێک بەربەست بوونیان هەیە، تیمێکی بەهێزیان هەیە، بۆ دانوستان لەنێوان حکومەتى هەرێم و حکومەتى عیراق.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، پەیوەندییە بنیاتنەرانەکانی نێوان هەولێر و بەغداد گرنگە بۆ سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عیراقیش.

 

باسی لەئەوەشکرد، گەشبینە، کە دەتوانن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەن بە رێککەوتنی کۆتایی.

 

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ناکۆکیەکانیان لەگەڵ حکومەتی عیراق زۆرن و کیشەی ئێستا نین و دەمێکە ئەو کێشانە ھەن، دەیانەوێت دڵنیایی بگەڕێننەوە بۆ ھاوبەشی ستراتیژی نێوانیان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان