ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وێنە؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ لە دەربەندیخان چوار قوربانی لێكەوتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە دەربەندیخان چوار كەس بە سەختی بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگای دەربندیخان – گوندی ژاڵەناو وەرگەڕا و كەوتە نێو ڕووباری سیروانەوە.

ڕوونیشیكردەوە كە لە ڕووداوەكەدا چوار سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكە بە سەختی بریندار بوون و زیانێکی زۆرییش بەر ئۆتۆمبێلەکە كەوت.

هاتووچۆی دەربەندیخان دەربارەی هۆكاری ڕووداوەكەش ڕایگەیاند شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی خێرایی زۆرەوە كۆنترۆڵی لە دەست داوە و كەوتووەتە نێو ڕووبارەكەوە.

ریکلام

کوردستان

سلێمانی؛ تۆمەتبارێك بەبڕێك مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، ھێزەكانی پۆلیس تۆمەتبارێكیان بەبڕێك مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیركرد، بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ١٤ی هۆشبەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، دوای ئەوەی زانیاری گەیشت كە كەسێك بڕێك مادەی هۆشبەری پێیە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی توانییان تۆمەتبارەكە لەپاركی ھەواری شاری سلێمانی دەستگیربكەن.

ڕاشیگەیاندووە، تۆمەتبارەكە ناوی (ز، ع، ح)و لەدایكبووی ١٩٩٠یە، لەكاتی دەستگیركردنیدا ھێزەكانی پۆلیس دەستیان بەسەر ئۆتومبیلی تۆمەتبارەكەدا گرتووە كە بێ سەرەتایە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە ئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەفەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەو بەپێی ماددەی ١٤ی هۆشبەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی: لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 26 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 26 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 6 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

د.یاد نەقشبەندی‌ وتەبێژی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی‌ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوودا 35 نەخۆش داخڵی‌ نەخۆشخانەكانی‌ كۆرۆنا بوون و 26 تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ تەندروستی‌ سلێمانی ‌ئاماژەی بەوەشداوە: كۆیی گشتی قەرەوێڵە لە نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا 362 قەرەوێڵەیە و 146 تووشبوو لە نەخۆشخانەكان ماونەتەوە و لەو ژمارەیە 31 تووشبوو لە چاودێری‌ چڕن و هاوكات لە 24 كاتژمێری‌ ڕابردوو 6 تووشبووی‌ كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر ؛ قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە ، دەشڵێت،”هەر یەكێك لەو شوێنی نیشتەجێبوونانە پابەندی ئەو نرخانە نەبێت ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە”.

د. فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە نوسراوێكدا، كە واژۆی خۆی لەسەرە و ڕۆژی 12ی ئابی 2020 دەرچووە بڕیاردراوە بە جێ بەجێ‌ كردنی قۆناغی دووەمی كەمكردنەوەی نرخی 9 یەكەی نیشتەجێبوون كەوتۆتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەمەش لە پاش دیراسەكردنی ئەو لیژنەیەی سەردانی ئەو یەكانەی كردووە .

لە نوسراوەكەدا هاتووە ، پێویستە لەسەر ئەو یەكانەی ناوەكانیان دیاریكراوە، كە پابەندی كەمكردنەوەی نرخەكان بن، بە پێچەوانەوە توشی ڕێكاری یاسایی دەبنەوە و یان جارێكی دیكە خزمەتگوزارییەكان دەدرێتەوە بە تەندەرینگ .

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان